جەنگی دەروونی بە چەند ناوێکی دیکەش ناسراوە وەک کردەی دەروونی، جەنگی سیاسیی، «دڵ و مێشک» لەگەڵ پروپاگەندە.
دەستەواژەی جەنگی دەروونی بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ھەر کردەیەک کە لەڕێی شێوازی دەروونییەوە جێبەجێ بکرێت بەمەبەستی دروستکردنی کاردانەوەیەکی نەخشێنراو لە کەسانی دیکەدا.
چەندین ڕێگە بەکار دێت کە ئامانجی نیشانە گرتنەوە و کارتێکردنە لە بنەما سەرەکییەکانی ژیان، باوەڕ، ھەست و سۆز، پاڵنەرەکان، ژیربێژی یان ھەڵسوکەوتەکانی کەسانی بەرامبەر و بەکاردێت بۆ بنیادنانی دانپێدانان یان پتەوکردنی ئەو ھەڵسوکەوت و ڕەوشتانەی بەلای کەسی دروستکەری جەنگەوە گرنگە. ھەروەھا سوودبەخشە بۆ تێکشکاندنی ورە و گڕ و تینی لایەنی بەرامبەر لەڕێی بەخەمۆکی کردنی باری دەروونیی سەربازەکانیان.
ئەم جۆرە جەنگ و ململانێیە تەنھا سەرباز و سوپاکان بە ئامانج ناگرێت، بەڵکوو دەشکرێت لایەنانی بەئامانجگیراو بریتی بن لە حکوومەتەکان، ڕێکخراوەکان، کۆمەڵەکان و تاکەکەسەکان. کارێکی یەکجار سەختە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان ئەم جۆرە جەنگ و ململانێیە ڕووبەرووی یاسا و دادپەروەری بکرێنەوە.
بەدرێژاییی مێژووی تۆمارکراوی مرۆڤایەتی، بەڵگەی جۆراوجۆر ھەن لەسەر جەنگی دەروونی. لە سەردەمانی نوێ، ھەوڵی زۆر دراوە بۆ ئەنجامدانی جەنگی دەروونی و ڕێگەی پەیوەندیکردنی بەکۆمەڵ ڕێخۆشکەر بووە لە دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانیشتووانی لایەنی بەرامبەر و ھەر بەم ھۆیەشەوە لە چەندین جەنگ و کاتی جیاوازدا بەکارھاتووە. لەم ساڵانەی دوای دا و لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا، بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و نەڵپەسێردراو بووەتە کارێکی ئاسان و ھەر کەسێک لە ھار شوێنێکی جیھان دەتوانێت بیکات.
تازەترین ڕێگاکانی بەکارھێنانی جەنگی دەروونی بریتین لەم ڕێگا سەربازییانە:
زۆرینەی ئەم ڕێگایەنە لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەم یان پێشتر پەرەیان پێ دراوە و لە ھەموو جەنگ و ململانێیەک بە ڕادەی جیاواز بەکارھێنراون. دانیاڵ لێرنەر، ئەندامی نووسینگەی خزمەتگوزارییە ستراتیژییەکان (OSS) کە بە لایەنی پێشووتری سی ئای ئەی (CIA) دادەنرێت، لە کتێبەکەی ھەوڵ دەدات شیکاری ڕێژەی کاریگەریی ڕێگا و شێوازە جیاوازەکانی جەنگی دەروونی بکات. لە پوختەی ھەوڵەکەی بۆی دەردەکەوێت کە بەڵگەیەکی زۆر کەم لەبەردەستن کە ھیچ یەکێک لە ڕێگاکان کاریگەرییەکی گەورە و یەکلایکەرەوەیان ھەبێت جگە لە ڕێگای پێدانی ڕێنماییی خۆبەدەستەوەدان لەڕێی بڵندگۆوە لە کاتێک سەرکەوتن یەکجار نزیکە. بەھۆی ئەمەوە دەردەکەوێت کە دەستنیشانکردنی ڕێژەی سەرکەوتوویی یان شکستی جەنگی دەروونی گەلێک سەختە.
بەھەمان شێوە دانیاڵ لێرنەر کردەکانی جەنگی دەروونی بەسەر سێ بەش پۆلێن دەکات:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەنگی دەروونی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەنگی دەروونی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.