پۆڵەندا دەکەوێتە خۆرھەڵاتی ئەوروپاوە، دەریای بەلتیک دەکەوێتە سەرووی پۆڵەنداوە، بەڵام لە باکووری خۆرھەڵات ھەریەک لەھەرێمی لینینگرادی ڕووسی و لیتوانیا ھاوسنورن لەگەڵیدا، ھاوسنوریشە لەگەڵ بیلاڕووس و ئوکراینا لە خۆرھەڵات و سلۆڤاکیا و چیک دەکەونە باشوورییەوە، ئەڵمانیاش دەکەوێتە خۆراوای ئەم وڵاتەوە.
ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢٬٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. سروشتی واھەڵکەوتووە کە لە باکوور دەشت و ڕێکی زۆرە، بەڵام تا بەرەو باشوور بڕۆین بەرزایییەکانی زیاتر دەبن. بەرزترین لووتکە لە وڵاتی پۆڵەندا لوتکەچیای ڕیسی (Rysy)یە کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٤٩٩ مەتر، ڕووباری فیسوا درێژترین ڕووباری ئەم وڵاتەیە، ڕووباری ئەودرا سنورێکی سروشتی لەگەڵ ئەڵمانیادا دروستکردووە، دارستانەکان نزیکەی ٢٨٪ی ڕووبەری وڵاتیان داگیرکردووە، گرنگترین شارەکانی بریتین لەکراکۆف و بۆزنان و بەندەرە سەرەکییەکانیشی بریتین لە گدانیسک و شچاچیتن کە دەکەونە سەر دەریای بەلتیک.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای پۆڵەندا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای پۆڵەندا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.