تەیلۆر سویفت: کچەگۆرانیبێژی ئەمریکی

تایلۆر سویفت (بە ئینگلیزی: Taylor Alison Swift)، ناوی تەواوی (تایلەر ئەڵیسۆن سویفتە) و لە ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨٩ لە پەنسلیڤانیا ی ئەمریکا لە دایکبووە، تایلەر سەرەتای منداڵی لە پەنسلیڤانیا بەسەربردوە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەتوانین بڵێین سەرەتای درەوشانەوەی ئەستێرەی تایلەر بوو چونکە خێزانەکەی ئەڕۆن بۆ شاری ناشڤێل بۆ بەدەستھێنانی کار لە (Country music) تایلەر گۆرانی ئەوت لەگەڵ پێناسی سەربەخۆی (Big Machine Record)و تا ئێستاش کارکردنی لەگەڵ ئەم گروپە بەردەوامە و لەوکاتەدا بوو کە وەک گەنجترین گۆرانی نووس ھەڵبژێردرا لە لایەن گەورەترین کۆمپانیای بڵاوکراوەی موزیک بە ناوی (Sony/ATV Music publishing house).

تەیلۆر سویفت

تەیلۆر سویفت لەخەڵاتی مۆسیقی (iHeartRadio) لە ئازاری ٢٠١٩.
تەیلۆر سویفت لە خەڵاتی مۆسیقی (iHeartRadio) لە ئازاری ٢٠١٩.
لەدایکبوون
تەیلۆر ئالیسن سویفت

(١٩٨٩-١٢-١٣) ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
ریدینگ، پێنسیلڤەینیا، ئەمریکا.
پیشە
  • گۆرانینووس
  • بەرھەمھێنەری تۆماری
  • دەرھێنەری ڤیدیۆی مۆسیقی
  • خانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٤-ئێستا
خزمەکانئۆستن سویفت (برا)
وێبگەtaylorswift.com

سەرەتا لە ٢٠٠٤ وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە بەڵام وازی لێھێناوەو لە ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بەناوی (Our Song) پاشان بەرە بەرە ئەستێرەکەی بەرەو گەشانەوە دەچوو و لە ٢٠٠٨ دووەم ئەلبومی بەناوی (Fearless) دەرکرد و لە ٢٠٠٩ ڕیزبەندی پڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵی وەرگرت لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی گرامیی وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵ وەرگرت. لە پاشاندا سێیەم ئەلبومی دەرکرد بەناوی (Speak Now) لە ٢٠١٠ لەم ئەلبومە تڕاکی سێھەم بەناوی Mean دووجار خەڵاتی (گرام) ی پێبەخشرا. پاشان لە ٢٠١٢ چوارھەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بە ناوی (Red) کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لێ فرۆشرا. لە ٢٠١٤ش ئەلبومی ١٩٨٩ی بڵاوکردەوە کە ناوەکەی لە ساڵی لە دایکبونی خۆی ھاتووە و لە ماوەی ھەفتەیەک ٤ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا و ھەنوکەش لە ڕیزی پڕفرۆشتینەکانە، ڤیدیۆ کلیپی (Bad Blood) لە یوتیوب پێوانەی زۆرترین بینراوی شکاند کە گەیاندیە ٢٠ میلیۆن لە ڕۆژێکدا و ڤیدیۆ کلیپی (Blank Space) بە خێراترین ڤیدیۆ دادەنرێ لە یوتیوبدا کە ژمارەی بینینەکانی لە ١ میلیارد تێپەڕاندە، ئەوەی جێی ئاماژەیە تایلەر پاش بڵاوبونەوەی ئەلبومەکانی کۆنسێرتێک بۆ گۆرانیەکانی ڕێک دەخات لە زۆربەی وڵاتان و ناوی ئەلبومەکە و گەشتی لێ دەنێ بۆ نمونە: (Tour 1989) تایلەر ھونەرمەندێکی خێرخواز و میھرەبانە و چەندین کاری خێرخوازی گەورەی کردوە. لە ٢٠١٤ تایلەر وەک پاڵێوراوی کەسایەتی ساڵ ھەڵبژێردرا.

بەشدارییەکان

  • لە فیلم
  1. ساڵی ٢٠٠٩: Jonas Brothers: The 3D Concert Experience
  2. ساڵی ٢٠٠٩: Hannah Montana: The Movie
  3. ساڵی ٢٠١٠: ڕۆژی ڤالانتاین
  4. ساڵی ٢٠١٢: لۆراکس
  5. ساڵی ٢٠١٤: The Giver
  • لە تەلەڤیزیۆن
  1. ساڵی ٢٠٠٩: CSI: Crime Scene Investigation
  2. ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٥: Saturday Night Live
  3. ساڵی ٢٠١٣: New Girl

سەرچاوەکان

Tags:

ئینگلیزیئەمریکا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نوێژی عیشامەریوان وریا قانعمێژووی سلێمانیڕۆژھەڵاتی کوردستانڕۆژژمێرشەڕی بەدرفەرھەنگی زارەکیی موکریانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەعادیلە خانموشەبەکتریاڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆکەرکووکفایدرۆسسەڵاحەددینی ئەییووبیعومەر کوڕی خەتتابکۆساریتۆپی سەبەتەپێڕستی گوندەکانی پێنجوێنتەفسیری نامیفاشیزممحەمەد ڕەسووڵ ھاوارخەلافەتی ڕاشیدونباڵەکایەتیئیرلەندمانگە کوردییەکانویکیپیدیاکلاسیزممەغریبڕیالیزمی ئەدەبیھەڵوژەشاڵاوی ئەنفالکووزەڵەکۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانناوەندقەڵای ھەولێرپەیمانی لۆزانعەدنان کەریمقەزای کۆیەئەلفوبێکانی کوردیئەحمەد موفتیزادەگەلسونەنی دارمیگۆرانیگونکریستیانۆ ڕۆناڵدۆفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیپێڕستی پایتەختەکانخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاپەروەردەدیسکۆگزشێرعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمەلای جزیریکۆمەڵکوژیی سەیفۆمزگەوتحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانگاسنئادیابینگوانگیتۆی مەزنڕۆمانئیسرائیلشێوازی وانەگوتنەوەمیزوریجەلال تاڵەبانیئەشق و تۆڵەجلی کوردیڕەمەزان (مانگ)کاربۆنسەلیمی دووەمسەددام حوسێننەورۆزی کوردەواریقەڵادزێئاسایشی ھەرێمی کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانیانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنتەممووز🡆 More