تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب

ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢، سەلڤادۆر ڕۆلاندۆ ڕامۆسی تەمەن ١٨ ساڵ، بە چەک ھێرشی کردە سەر قوتابخانەی ڕۆبی سەرەتایی لە شاری ئوڤاڵدی ویلایەتی تێکساس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە ھۆی کوژرانی ٢١ کەس.

پێش ھێرشەکەی بۆ سەر قوتابخانەکە، ڕامۆس تەقەی لە داپیری کردبوو و برینداری کردبوو. کوژراوەکان ١٩ کەسیان منداڵ بوون و دوو کەسیان مامۆستا بوون، چەند منداڵێکی دیکەش بریندار بوون. پێش ئەوەی بکوژرێت، سلڤادۆر ڕامۆس ئەفسەرێکیشی بریندار کردبوو. ھێرشەکە بە کوشندەترین ڕووداوی قوتابخانە لە ئەمریکا دادەنرێت. ھەروەھا، لە دوای تەقەکردن لە قوتابخانەی ساندی ھوکی سەرەتایی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە کۆمەڵکوژییەکی گەورە دادەنرێت لە مێژووی تێکساس. ئەمە ٢٧ھەمین ھێرش بوو بۆ سەر قوتابخانەکان لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٢.بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بوونەوە بەهۆی دواکەوتن و دەرنگ ڕووبەوڕووبونەوەی تەقەکەرەکە. کاتێک ئەفسەرانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، نزیکەی ٤٠ خولەک چاوەڕێیان کرد پێش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتبارەکە ببەستن. سەرەڕای ئەوە، چەندین گرتە ڤیدیۆی بڵاوبوونەوە کە نیشان دەدەن دایک و باوکەکانی منداڵانی قوتابخانەکە داوا لە پۆلیس دەکەن کە یان بچنە ناو قوتابخانەکە و دەستوەردان بکەن یان ئەوەی ڕێگا بدەن خۆیان منداڵەکانیان ڕزگار بکەن.ھەندێک لە دایک و باوکەکان هەوڵیان دا هێڵی پۆلیس بشکێنن بۆ ئەوەی بچنە ناو قوتابخانەکە بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیان، هەندێکیان دەستگیرکران و ڕێگرییان لێکرا لە چوونە ژوورەوە. دواتر، بەرپرسانی ناوخۆیی و ویلایەتەکان ڕاپۆرتی ناکۆک و دژبەیەکیان سەبارەت بە ڕێکارەکانی پۆلیسەوە پێشکەش کرد. دوای تەقەکردنەکە، گفتوگۆی فراوانتر سەبارەت بە کولتوری چەک و توندوتیژی لە ئەمریکا، بێکردەوەیی لەلایەن سیاسەتمەداران و جێبەجێکردنی یاساکان وەک لێکەوتەوە. هەندێکیان بانگەشەیان بۆ پێشنیارێک کردووە کە چەکی هێرشبەرانە لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکرێت. هەندێکی تر ڕەخنەیان لە سیاسەتوانان گرت بەهۆی ڕۆڵییان ڕێگا خۆشکردن بۆ ڕووداوە یەکملە دوای یەکەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا و دژایەتی نەکردنی لۆبی کردنی چەک .

تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆب
تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب
بەشێکە لەlist of mass shootings in the United States in 2022، list of school shootings in the United States، list of attacks related to primary schools، list of shootings in Texas
کەسێکی دیارPete Arredondo
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیUvalde County
ناوچەی کاتیUTC−05:00
جێRobb Elementary School
پۆتانی شوێن
کاتی ڕوودان٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
چەک و تەقەمەنیAR-15 style rifle
Medical evacuation toUniversity Health System، Uvalde Memorial Hospital
تاوانبارSalvador Ramos

پێشینە

تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب 
قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب لە ساڵی ٢٠١٥

بە ڕێژەی ٩٠٪ی خوێندکارانی قوتابخانەی ڕۆبی سەرەتایی ئیسپانین، نزیکەی ٨١٪یشیان لە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدا ژیاون. قوتابخانەکە نزیکەی ٦٠٠ خوێندکاری پۆلی دووەم تا چوارەم دانیشتووانانی شاری ئوڤاڵدە لە ویلایەتی تێکساس، شارێک نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکەی زمانی ئینگلیزی نازانن. ناوچەی قوتابخانەکانی سەربەخۆی ئوڤاڵدی، کە قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب بەشێکە لە ناوچەکەی و بەڕێوەی دەبات، چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی لە قوتابخانەکە گرتبووە بەر، لە کاتی ھێرشەکە چوار کەس کاریان کردووە ولە دەرگای چوونە ژوورەوە و شوێنەکانی وەستانی ئۆتۆمبێل کاری چاودێریانکردووە. ئوڤاڵدێ شارێکی زۆرینە ئیسپانییە، کە نزیکەی ١٦ ھەزار کەسی تێدایە لە ناوچەی باشووری تێکساس؛ دەکەوێتە نزیکەی ٦٠ میل لە دووری سنووری ئەمریکا و مەکسیک. ھەروەھا نزیکەی ٨٥ میل (١٣٥ کم) لە سان ئەنتۆنیۆوە دوورە.

تاوانبار

سەلڤادۆر ڕامۆس (١٦ی ئایاری ٢٠٠٤ – ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢) لە داکۆتای باکوور لەدایک بووە، دانیشتووی شاری ئوڤاڵدە بووە و خوێندکاری ئامادەیی ئوڤاڵدە بووە. بە وتەی ھاوڕێکانی، ئەو و دایکی زۆر جار بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون، کەسێکی دەمارگیر بووە، بەھۆی زۆری ئامادەنەبوونی لە قوتابخانە لە دەرنەچووەکان بووە. بۆ ماوەی ساڵێک لە یەکێک لە لقەکانی خواردنگەی خێرای وێندی کاری کردووە بەڵام مانگێک پێش ھێرشکردنەکەی بۆ سەر قوتابخانەکە وازی ھێناوە. بەپێی وتەی سیناتۆری ویلایەتی تێکساس، لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠، کە ١٨ ساڵەی لەدایکبوونی بووە، بە شێوەیەکی یاسایی دوو چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە فرۆشگای ئۆنلاینی دانیال دیفێنس کڕیوە، کە سێ ڕۆژ پێش ھێرشکردنەکەی وێنەیەکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە.

ھێرشەکە

ماوەیەک پێش کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی، ڕامۆس لە ماڵەکەیان لە ئوڤاڵدە تەقەی لە داپیرەی کرد و بریندار کرد؛ پاشان بەرەو قوتابخانەکە بەڕێ کەوت، داپیری بە فڕۆکە گواسترایەوە و لە نەخۆشخانە خەوێندرا و ئێستا لە دۆخێکی ناجێگیردایە. ڕامۆس بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد ئێف-١٥٠ی ڕەش چوو بۆ قوتابخانەکە و لەناو کەندێک لە دەرەوەی قوتابخانە ئۆتۆمبێلەکەی بەجێ ھێشت، ڕامۆس بەپێی قسەی پۆلیس، ھێلەکی دژە فیشەکی لەخۆی بەستبوو، و جانتیایەکی ڕەشی لەپشت بوو، ھەروەھا جلوبەرگێکی ڕەشی پۆشیبوو. ھەروەھا دوو چەکی ھەڵگرتبوو، ڕامۆس لە سەرەتادا تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیسی UCISD کرد کە ھەوڵیدا ڕێگریی لێ بکات لە چووونەژوورەوەی بۆ ناو قوتابخانە. لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس و بکوژەکەدا دوو پۆلیس بریندار بوون. لە پاش ماوەیەک بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێ دەکرێت و دەکوژرێت.

قوربانییەکان

لە تەقەکردنەکەدا نۆزدە منداڵ و دوو کەسی گەورە کە ھەردووکیان مامۆستا بوون کوژران. منداڵەکان لە پۆلەکانی دوو، سێ و چوار بوون. دوو قوربانی لەگەڵ گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا. بەپێی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەکە، سێزدە منداڵ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یادەوەری ئوڤاڵدە. چەند قوربانییەکی دیکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆ لە سان ئەنتۆنیۆ. دوو پۆلیسیش لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی بکوژ بەسووکی بریندار بوون.

کاردانەوەکان

جۆ بایدن لە ناو فڕۆکەکەی لەکاتی گەڕانەوەی لە ژاپۆنەوە بۆ ئەمریکا ھەواڵی ھێرشەکەی پێ ڕاگەیەندرا، لەکاتی گەیشتنەوەی بە کۆشکی سپی لێدوانێکی گشتی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێشکەشکرد، سەرۆکی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و داوای کرد ئەمریکییەکان ھاوکاریان بن لە ڕێکارەکانی ھەڵکرتنی چەک قورستربکرێن وتی ""کاتێک قەدەخەمان خستە ھەڵگرتنی چەک، ڕووداوی دەستڕێژی گوللە کەمی کرد، کە وادەی یاساکە بەسەرچوو، دەستڕێژی گوللە سێ ھێندە زیادی کرد." فەرمانی دا ئاڵای دامەزراوە فیدڕاڵییەکان وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانییەکان تانیوە بھێندرێتەوە خوارەوە. جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامڵا ھاریس لە وتارێکیدا لە ڕۆژی سێشەمە، ئیدانەی ھێرشەکەی کرد، داوای گۆڕانکاری لە سیاسەتی ھەڵگرتنی چەککرد کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ھەرگیز ڕوداوێکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. ھەروەھا ھێرشەکە لەلایەن سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بیل کڵینتن و باراک ئۆباما و سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستن تروودۆ ئیدانە کرا.ھەروەھا چەندین سیناتۆری ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەربڕی، سیناتۆری ویلایەتی مەین سوزان کۆلینز ھێرشەکەی بە «تاوانێکی کارەساتبار و ترسناک» وەسف کرد، ھەروەھا پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ قورسترکردنی ڕێکارەکانی ھەڵگرتنی چەک و ھاوخەمی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان ڕاگەیاند.سیناتۆری ویلایەتی تێکساس تێد کروز ھێرشەکەی بە "کردەوەیەکی دیکەی خراپەکاری و کوشتنی بەکۆمەڵ" ناوبرد، پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان کرد. کروز پێشبینی ئەوەی کرد کە ھەندێک لە سیاسەتمەداران ھێرشەکە بە سیاسی بکەن بۆ پاڵنان بە ئاراستەی قورسترکردنی چاکسازی لە سیاسەتی ھەڵگرتنی چەک، ئەمەش کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھێرشیانکردە سەری بەھۆی ئەوەی لەگەڵ توندکردنی ڕێکارەکانی ھەڵگرتنی چەک نییە. مانوێل ئۆلیڤەر، چالاکوانی کۆنترۆڵکردنی چەک و باوکی یەکێک لە قوربانییەکانی ھێرشی پارکلاند، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا توڕەیی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، بنەماڵەی قوربانییەکان پێویستیان بە پرسە و دوعای سیاسەتمەداران نییە؛ لەبری ئەوە، "پێویستیان بە پاراستنی منداڵەکانیان ھەیە".ھەروەھا چەند خێزانێک لە قوربانیانی ھێرشەکەی ساندی ھوکی ساڵی ٢٠٢٠ نیگەرانی خۆیان بۆ دووبارە بوونەوەی ئەم ڕووداوەنە دەربڕی، داوای توندکردن وکۆنترۆڵی ھەڵگرتنی چەکیانکرد.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان

ھێرشەی سەر قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە، حکوومەتی مەکسیک ئیدانەی ھێرشەی کرد و ڕای گەیاند لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کاردەکەن بۆ ناسینەوەی قوربانییە مەکسیکییەکان.بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و کیر ستارمەر سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی بەریتانیاو ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن تروودۆو، سەرۆکی ئوکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی،سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا، جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنت، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، و پاپا فرانسیس ئیدانەی ھێرشەکەیانکرد و ھاوخەمی خۆیان بوو قوربانیان و گەلی ئەمریکا دەربڕی.

سەرچاوەکان

Tags:

تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب پێشینەتەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب ھێرشەکەتەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب قوربانییەکانتەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب کاردانەوەکانتەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب سەرچاوەکانتەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆبتێکساسویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

لیۆنارد ئۆیلەرکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانعەباس کەمەندیئەگەریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمارکێتینگخاکی زیکۆلاقەیرانی دەریای سوورجەبرکێوی ئاراراتتاڤگەی بێخاڵحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانجوود بێلینگھامجلی کوردیکۆمەڵگەئایینحیزبی شیوعیی کوردستان-عێراقکاوەی ئاسنگەرپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانجمگەگرێبەستبەنداوی دووکانمێژووی عێراقڕۆمانترشەبارانعومەر کوڕی عەبدولعەزیزسێکسھەورامانکاوێس ئاغائاژانسی ھەواڵنێرگزعەبدولقادری گەیلانیبیل گەیتسشێرپەنجەنەورۆزقەڵای ھەولێرناوچەی پایتەختی ئوسترالیاچێشتی مجێورکۆچسێجۆنگی مەزنشافعیپەروەردەبەڕێوەبەرینەمساگڕکانگەشبینیحیزبی بەعسئەرژەنتینپیرەمێردجێژنی قوربانپارێزگای ھەڵەبجەکەریم خانی زەندحامید بێھدادمیتانیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانبنەماڵەی بارزانیسمکۆجۆزێف ستالینکارڵ گۆستاف یۆنگڕۆبێرت میلیکانبەدرخان بەگشێخ ڕەزای تاڵەبانیکیشوەریانەی کۆیەلۆژیکعەرەبزەویپەخشانمەشروب (ڕوونکردنەوە)کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)ئەشکەوتی شانەدەربلۆگئەلیل🡆 More