٢٠٢٢ تەقینەوەی تانکی گاز لە سلێمانی

لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە کاتژمێر ٧:٤٥ی ئێوارە تەقینەوەیەک لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، سێ خانووی وێران کرد.

دەسەڵاتداران ھۆکاری تەقینەوەکەیان گەڕاندەوە بۆ کۆبوونەوەی گاز لە ناو خانووەکە دوای ئەوەی تانکی گازی شلەی LPG بڵاوبووەوە کە بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون، کە دەیان کەسی کوشت و بریندار کرد و سێ خانوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی وێران کرد. دەسەڵاتداران وتیان تەقینەوەکە لە خانوویەکی پڕ لە خەڵک لە گەڕەکی کازیوەدا ڕوویداوە. ھەروەھا وتیان ئەمە بووە ھۆی داڕمانی تەواوەتی خانووە سێ نھۆمییەکە و بوو بەھۆی ئەوەیان دەیان کەس لەژێر پاشماوەکەدا گیر بخۆن. بەپێی کۆتا ئامارەکان ۱٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۲ کەسی تر بریندار بوون. شەش لە ئەو ١٢ کەسەی بوونە قووربانی بە خێرایی خرانە نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، چوار لە برینداران نەشتەرگەری خێرایان بۆ کرا و یەکێکی تر لە یەکەی چاودێری چڕدا دانرا.

کاردانەوەکان

ھەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ ماتەمینی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند بۆ گیانی قوربانیان. سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا ھاوسۆزی خۆی بۆ خێزانەکانی مردووان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی یارمەتی قوربانییەکان بدات، ھەروەھا ھاوسۆزی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بۆ قووربانیان دەربڕی. نێردەی ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (UNAMI) ڕووداوەکەی بە ناوی تراژیدیا وەسف کرد و ستایشی تیمەکانی تەندرووستی بەھاناوەچوونی کرد بۆ ھەوڵە بێ پایانەکانیان. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەیامێکی ھاوسۆزی بۆ حکومەت و گەلی عێراق بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە. ھەروەھا ھاوسۆزی لەگەڵ خێزانەکانی قوربانییەکاندا دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ھاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ھاوسۆزی خۆی بۆ خێزانی قوربانییەکان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.

سەرچاوەکان

Tags:

سلێمانیعێراقنەخۆشخانەی شارگازی شلەکراوی نەوتیھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شیعری نوێی کوردیشانشینی یەکگرتوونەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێرچیرۆکئایینسوارە ئیلخانیزادەئەڵمانیاشێخ سەعیدمەلای گەورەشۆڕشی فەڕەنساسانتیاگۆوزەی ئاویەکێتیی نیشتمانیی کوردستاننەخۆشییەکانی مەمکخۆشەویستیڕۆژھەڵاتی ناوینبەرکەن بەرەھزاخۆگەردیلەکاتتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیجێندەرفارابیقەزا و قەدەریەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانئەمریکای باکوورھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)جگەرەگوڵی ڕەشنالینەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلاعێراقچیای شنگالزارەکانی زمانی کوردیزازاکیناحیەی سیروانعومەر کوڕی عەبدولعەزیزمەولانا خالیدی نەقشبەندیڕۆژاوای کوردستانیانەی وەرزشی سێمێلشەڕی ئێران و عێراقئیدریس بارزانیئەلسەفاحمۆسیقائارنی سلوتدرۆسێکسی خێرامافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانتیشکدانی کارۆموگناتیسیباشووری کوردستانتیشکی گامامێژووی ھەولێرپورتوگالبەردی زراودکتۆرەکە (دکتۆر ھو)زمانی فارسیقەرزمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردخاکئاکشای کومارڕەپبوونی کێرگۆڕەپان و مەیدانسیڤیشۆڕشەکانی شێخ مەحموودشکانەوەی ڕووناکیتاڤگەی گەلیی عەلی بەگخەلافەتی ڕاشدینئاوی ژێرزەویئاوات بۆکانیئاکرێحەپسەخانی نەقیبنەوتڤلادیمیر مینۆرسکیمەریوان🡆 More