تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر

تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٠–١٩٧١ بە فەرمی لە ھەولێر دەستی بەکار کرد.

ئەم تیپە لە پەرە پێدانی تیپی مۆسیقای دەرسیم دروست کرابوو کە بە بێ مۆڵەت چالاک بوو. گرووپەکە زۆر بەرھەمی کۆنی زیندوو کردەوە و گەلێک بەرھەمی تازەشی پێشکەش کرد. تیپی ھونەری ھەولێر بەشەکانی شانۆ و شێوەکاریشی لەخۆ دەگرت و بە یەکەمین تیپ پێناسە دەکرێ کە ھەموو ھونەرمەندانی ناوچەی لە دەور یەک کۆ کربۆوە. تا ساڵی ٨٧ ھەموو بەرھەمەکانی تیپ تەنیا دەنگ بوون و لەوساوە تەلەڤیزیۆنی ڕەنگی داندار و ٢١ بەرھەمیان بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ تۆمار کرد. تیپ دوای چەن ساڵێک بەھۆی ناکۆکی ئەندامان و شەڕی ئێران و عێراق و جیا بوونەوەی ھەندێک لە ئەندامان بەھۆی پێوەست بوون بە شۆڕش، ئەسیر بوون یان چوون بۆ ھەندەران لێک ھەڵوەشاوە.

ئەندامان

دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای ھونەری کوردی:

  1. جەمال ھدایت
  2. تەحسین تەھا
  3. واحید مەرجان
  4. مستەفا ڕەئووف
  5. سەباح عەبدولڕەحمان
  6. سوڵتان عەبدووڵڵا

ئەندامانی تیپ:

  1. قادر عەزیز
  2. فازڵ مکائیل
  3. جەماڵ عوسمان
  4. جەودەت شاکر
  5. نەشئەت حەمید
  6. عەدنان مەلا
  7. عەدنان ئەحمەد مەحموود
  8. موحسین حەسەن
  9. موحسین عەباس
  10. شەمسەدین عومەر
  11. زیا قەساب
  12. جەودەت ھاشم
  13. یووسف باکووری
  14. سەردار ئەحمەد
  15. تەڵعەت عاڕف
  16. نەزار گیتار
  17. جەرجیس عیزەدین
  18. کەماڵ حەمەدەمین
  19. نورەدین تاقی
  20. یەحیا مەرجان
  21. جان تۆماس
  22. ڕزگار خۆشناو
  23. جۆرج
  24. سیروان سەید ئەحمەد
  25. وریا ئەحمەد
  26. حەمید مەجید
  27. فوئاد محەممەد فەقێ
  28. ڕەنجبەر خۆشناو
  29. شەریف جەرجیس
  30. شێرزاد عوزەیری
  31. سەید ئەحمەد بەرزنجی
  32. جەلیل خەلیل
  33. مونعیم مەزھەر
  34. دوکتور ڕەوەند

بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:

  1. حەمە جەزا
  2. قادر کابان
  3. تایەر تۆفیق
  4. قادر زیرەک
  5. ئیبراھیم سابیر
  6. سەلاح محەممەد کۆیی
  7. جەعفەر سەلیم
  8. تەنیا عارەب عوسمان
  9. نیزام شوکر
  10. جەبار ئەحمەد
  11. سابیر عەبدوڵڕەحمان
  12. کاوە ژاژڵەیی
  13. ڕەسووڵ گەردی
  14. جەلال سەعید
  15. سامان کەرکووکی

بەرھەمەکان

بەشێک لە بەرھەمەکانی تیپ:

  1. بلوێری شوان
  2. کەژاڵ
  3. پەرێشانم
  4. حەزم لێکردووی
  5. بۆ دەڕۆی ئەی نازەنینم

سەرچاوەکان

Tags:

تیپی مۆسیقای دەرسیمشانۆشێوەکاریشەڕی ئێران و عێراقھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیڤان پاڤلۆڤفارابیدەمارئیبن ئەلھەیسەمچاندی کوردیمەلا حەسەنی دزڵیشەکرەجافنوێژی عیشامیرنشینی بەدلیسئۆگەستینفۆنۆلۆجیکەریم خانی زەندوزەی خۆراکیئایدیۆلۆجیکۆمەڵگای مەدەنینیشتمانفایەق بێکەسخاکحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانجەمیل بایکئیبن سینائیمام شافعیزانستی کتێبخانەڕەپبوونی کێرلیبرالیزمسێجۆنگی مەزندەستپەڕکۆمۆنیزمتۆپی پێسەرۆک کۆماری تورکیامیتانیجوگرافیای دانیشتووانشێرکۆ بێکەسکوردی (شاعیر)سینەم خان بەدرخانفریدریش نیچەباشووری کوردستانجەنگی جیھانیی دووەممەمالیکەکانداستانی گلگامێشسۆفۆکلێستووشەڕی چاڵدێرانستراتیجیبراسەرئێشەپرۆژەدیپلۆماسیمێژووی ھەولێرخێراییی ڕووناکیخوێنگەرمبوونی زەویمەغۆلمەولانا خالیدی نەقشبەندیپەپوولەپێڕستی شارەکانی کوردستانمێژووی کوردناتۆمایەسیرینیزامیی گەنجەویسێکسی کۆمیڕیچارد نیکسۆنڕێبازە ئەدەبییەکانکیبۆردی کۆمپیوتەرمۆرفۆلۆجی (زمانەوانی)کۆیلایەتیجۆرێل ھاتۆڕۆژژمێرئیمپراتۆریەتیی عوسمانیحیزبی بەعسی عێراقئایاسۆفیاتۆڕی میدیاییی ڕووداو🡆 More