تیپی مۆسیقای سۆلاڤ گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک دامەزرا.
ئەو ساڵە یانەی وەرزشی سۆلاڤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و داوای لە تیپی مۆسیقای بێکەس کرد لەژێر چاوەدێری یانەکە و بە ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤەوە درێژە بە کارە ھونەرییەکەی بدا. یەکەم چالاکیی گرووپەکە بەرنامەی نەورۆزی ھەمان ساڵ لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک بوو کە سروودەکانی (ئەی ڕەقیب) و (کوردستان نیشتمانی جوان) و (نەورۆز) ی پێشکەش کرد، گەورەترین ئاھەنگیشی لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە ناوچەی حەسار بەڕێوە برد. تیپ خزمەتێکی گەورەی بە گۆرانیی ڕەسەنی کوردی کرد و لە ھەموو بۆنە نەتەوەیییەکاندا بەشدار دەبوو، ھەروەھا لە پێگەیاندنی ھونەرمەندانی شاری کەرکووک ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو. ساڵی ١٩٧٥ بەھۆی نسکۆی شۆرش و گوشاری ڕژیمی بەعس گرووپ لێک ھەڵوەشاوە.
بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ:
ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای سۆلاڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.