تۆمی ئینت: یووتیووبەر و ستریمەرێکی تویچی بەڕیتانی

تۆماس سایمنس (لەدایکبووی ٩ی نیسانی ٢٠٠٤)، ناسراو بە تۆمی ئینت، یووتیووبەرێک و ستریمەرێکی تویچی بەڕیتانییە.

ڤیدیۆ و ڵایڤ ستریمی پەیوەست بە ماینکرافت بەرھەم دەھێنێت، زۆرینەی کات لەگەڵ یووتیووبەر و ستریمەرانی ھاوڕێی لە دریم ئێس ئێم پی، کە بووەتە ھۆی بەناوبانگبوونی کەناڵەکانی یووتیووب و تویچی. بەپێی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١، ھەر حەوت کەناڵەکەی بەکۆکراوەیی خاوەنی ٢٠٬٥ ملیۆن سەبسکرایبەر و خاوەنی زیاتر لە ١٬٠٨ ملیار بینەرن؛ کەناڵە سەرەکییەکەی تویچی زیاتر لە ٥٬٩ ملیۆن فۆڵۆوەری ھەیە، کە ئەیکات بە ١٣یەمین کەناڵ لە پێڕستی کەناڵە زۆر فۆڵۆوکراوەکان، و ئەیکات بە پڕ فۆڵۆوکراوترین کەناڵی ماینکرافت لە تویچ.

تۆمی ئینت
زانیاریی یووتیووب
لەدایکبوونتۆماس سایمنس
(٢٠٠٤-٠٤-٠٩) ٩ی نیسانی ٢٠٠٤ (تەمەن ٢٠ ساڵ)
نۆتینگھامشێر، ئینگلتەرا
نەتەوەبەڕیتانی
پیشە
  • یووتیووبەر
  • ستریمەری تویچ
زانیاریی یووتیووب
کەناڵەکان
ساڵانی چالاکی٢٠١٣–ئێستا
چەشن
  • گەیمینگ
  • ڤڵۆگکردن
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان
  • ١٠ ملیۆن (کەناڵی سەرەکی)
  • ١٬٠٨ ملیۆن (کۆکراوە)
کۆی گشتیی ڤیوەکان
  • ١٬٠٨ ملیار (کەناڵی سەرەکی)
  • ٢٠٬٠٥ ملیار (کۆکراوە)
کارە ھاوبەشەکان
  • دریم
  • نینجا
تۆمی ئینت: ژیانی سەرەتایی, پیشە, خەڵات و پاڵێوراوەکان ١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٩, ٢٠٢٠، ٢٠٢١
تۆمی ئینت: ژیانی سەرەتایی, پیشە, خەڵات و پاڵێوراوەکان ١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠٢٠، ٢٠٢١
تۆمی ئینت: ژیانی سەرەتایی, پیشە, خەڵات و پاڵێوراوەکان ١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠٢١
زانیاریی تویچ
کەناڵەکان
ساڵانی چالاکی٢٠١٨–ئێستا
چەشنگەیمینگ
یارییەکان
فۆڵۆوەرەکان٥٬٩ ملیۆن (کەناڵی سەرەکی)
کۆی بینەران٥٢٬٧ ملیۆن (کەناڵی سەرەکی)

نوێ کراوەتەوە: ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١

ژیانی سەرەتایی

سایمنس لە نۆتینگھامشێر، ئینگلتەرا لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٤دا لەدایکبووە.

پیشە

یووتیووب

سایمنس یەکەم کەناڵی یووتیووبی، Channelnutpig، دروستکرد لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٣، و TommyInnitیشی لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا دروستکرد. یەکەم ڤیدیۆی لە کەناڵی TommyInnit لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا بڵاوکردەوە. سایمنس بەزۆری ڤیدیۆی ماینکرافت بڵاودەکاتەوە.

لە ٦ی ئابی ٢٠١٩دا، سایمنس یەکەم ڤیدیۆی بڵاوکردەوە دەربارەی چکۆلە یاری ھایپیکسڵی سکای بڵۆک. کاتێک بە بەردەوامی ڤیدیۆی پەیوەست بە سکای بڵۆکی بڵاو ئەکردەوە، کەناڵی TommyInnitەکەی بەشێوەیەکی خێرا سەبسکرایبەرەکانی زیادی کرد لە ٤٬٨٠٠ بۆ ٦٦٬٠٠٠. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠دا، سایمنس بەژداری لە ڕاژەکاری ماینکرافتی دریم ئێس ئێم پی کرد، کە لەلایەن دریمی یووتیووبەرەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە ١ی نیسانی ٢٠٢١، سایمنس کەناڵێکی تازەی یووتیووبی دروستکرد بەناوی خۆیەوە، دوای دوو مانگ یەکەم ڤیدیۆی تیادا بڵاوکردەوە.

تویچ

سایمنس لە کۆتایییەکانی ٢٠١٨ لە تویچ دەستی بە ستریمکردن کرد، و یاری ماینکرافت، پەبجی، و فۆرتنایتی دەکرد.

لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، سایمنس ڵایڤ ستریمێکی بۆ کۆتاییی دریم ئێس ئێم پی کرد، بەناوی کۆتاییی دریم ئێس ئێم پی، کە گەیشتە ٦٥٠٬٠٠٠ بینەر. کە کردی بە سێیەم پڕ بینەرترین ڵایڤ ستریمی تویچ، و توانی لە ڵایڤ ستریمە ھاوبەشەکەی نینجا لەگەڵ درەیکدا پڕ بینەرتر بێت.

خەڵات و پاڵێوراوەکان

ساڵ خەڵات پۆل ئەنجام سەرچاوە
٢٠٢١ تۆماری جیھانی گینس بڕ بینەرترین ڵایڤ ستریمی ماینکرافت لە تویچ براوە
پڕ فۆڵۆوکراوترین کەناڵی ماینکرافت لە تویچ براوە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

تۆمی ئینت ژیانی سەرەتاییتۆمی ئینت پیشەتۆمی ئینت خەڵات و پاڵێوراوەکانتۆمی ئینت تێبینییەکانتۆمی ئینت سەرچاوەکانتۆمی ئینت بەستەرە دەرەکییەکانتۆمی ئینتماینکرافت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بوخاریسیستمی خۆریڕەنگچینیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدمحەممەد حاجی مەحموودنوێژی تەراویحناڵەی جوداییمایەسیریپارێزگاکانی کوردستانکوردیی ناوەندیسەید ڕەزاگوانگیتۆی مەزنمیرنشینی حەسنەویتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانحوزەیرانزێی گەورەنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنکەو (باڵندە)دەمارگیریکیمیابارانی ھەڵەبجەگۆران (گەل)ئەلفوبێکانی کوردیسویسلەیلا قاسمزەویخۆشەویستیڕووحوڵڵا خومەینیبرادۆست (چیا)جەبار فەرمانڕۆژووی شەشڵانمافی کارکردنئاڵای کوردستانڕۆژھەڵاتی ناوینئەبوو مەنسووری ماتوریدیسەڵاحەددینی ئەییووبیقەزای ڕانیەسێکسگڕکانسیواکئەفلاتوونعومەر کوڕی عەبدولعەزیزڕاپەڕینی ١٩٩١گومبەزی ئاسنینسۆناردەوڵەتی ئەمەوینوێژی مردووشەریف پاشامووشەکی بالیستیکیگەرمبوونی زەویخۆکوشتنسمکۆیارسانعومەر کوڕی خەتتابپەستانجگەرەتویتەرھەوکردنی جگەر بچارشەما سۆرگۆگردھەڵگوردلیۆنارد ئۆیلەرگەورکمستەفا بێسارانیفەلسەفەئیبن تەیمیەنەوتخاکفڕۆکەسەروەریی یاساکۆمەڵگەئاڤێستامەلا تەھای ماییگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)بێخود🡆 More