تونێل (بە ئینگلیزی: Tunnel) بە کوردی ڕێبرک ڕێگایەکی ژێرزەمینی یاخود ژێر ئاویە کە لە ھەردوو سەرییەوە کراوەیە بۆ ھاتوچۆ.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (حوزەیران ٢٠١٧) |
بە کونکردن و ھەڵکەندنی خاکی شوێنەکە و پاشان داپۆشینەوەی بەشە بڕاوەکان دروست دەکرێت، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو (ڕێبرک) تونێلی بۆری نوقمکراو ھەیە وەک تەکنیکێکی تر.
بەکارھێنانەکانی تونێل زۆرن. زۆربەی جار بۆ پێداڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر دروست دەکرێت و ھەندێک جار بۆ پێداڕۆشتنی پیادەڕەو و میترۆ و ھێڵی ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت و ئاوەڕۆ دروست دەکرێت. یان بەکاردێت وەک تونێلێکی فرە مەبەست. ھەندێک جار بۆ مەبەستی نھێنی دروست دەکرێت بە تایبەت لە کاتی جەنگەکاندا، یاخود بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە چەک و شەڕ دروست دەکرێت، ھەندێک جۆری زۆر تایبەتیشی ھەیە کە بۆ پاراستنی گیانی ئاژەڵی کێوی دروست دەکرێت لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.
پێناسەی وشەی تونێل شێوەیەکی بڵاوی ھەیە، بۆ نموونە لە بەریتانیا تونێلی ئۆتۆمبێل بە شەقامێکی ژێرزەمینی ناو دەبرێت کە درێژییەکەی خۆی دەدات لە ١٥٠ م و زیاتر، بەڵام لە ئەمریکا بە) پێکھاتەیەکی ژێرزەمینی (ناو دەبرێت کە درێژییەکەی لە ٣٢ م زیاترە و تیرەکەی لە ١٫٨ مەتر زیاترە.
تەکنەلۆجیا سەرەتایییەکانی تونێل دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی کانزاکردن و ئەندازیاری سەربازی. لە وڵاتی بەریتانیا تەکنیکێکی تایبەتی ھەڵکەندنی دەستی کە پێی دەوترا (گڵ ھاویشتن) بە کار دەھات کە تایبەت بوو بە ھەڵکەندنی گڵی بەھێز.
پڕۆژەی تونێل لە سەرەتادا پێویستە پشکنینی زەوی بۆ بکرێت بە کۆکردنەوەی نموونەی وەرگیراو لە بنە چاڵی قوڵ و تەکنیکە جیاوازەکانی جیۆفیزیک تاکو ببێتە ھۆکارێک بۆ دیاریکردنی جۆری ھەڵکەندن و دروستکردنی تونێلەکە. ڕەنگە ھەندێک جار پشکنینە سەرەتایییەکان بەس نەبێت بۆ دەرکەوتنی سروشتی بەردەکان و قڵیشی نێوانیان و توانای خۆگرتنی خۆڵە نەرمەکەی، بۆ زانینی زانیاری ورد پێویستە تونێلی ڕێنیشاندان و کونی ستونی لێبدرێت بۆ دەستکەوتنی نموونە لە کرۆکی شوێنی کارەکە.
ھەندێک کلیلی جیۆتەکنیکی:
دیاریکردنی ڕێگای دروستکردنی تونێل لەسەر کۆمەڵێک ھۆکار بەندە لەوانە (جۆری خاک، ڕادەی ئاوی ژێر زەوی، درێژی و پانی و تیرەی تونێل، بەکارھێنانی تونێلەکە و توانای لۆجیستی و … (بڕین و داپۆشین، کونکردن، بۆری نقوم کردن (لە سێ ڕێگا باوەکانی بنیاتنانی تونێلن.
بریتییە لە ڕێگایەکی کاتی ئاسنین و بارھەڵگرێک یان دووانی لەسەر جێگیر دەکرێت لە کاتی دروستکردنی تونێلدا بۆ دەردانی مادەی زیادە لە ناو تونێلەکەوە بۆ دەرەوە و ھەروەھا گواستنەوەی مادەی پێویست بۆ ناو تونێلەکە، ھەروەھا لە تونێلە گەورەکاندا ھەندێک جار ئەھێڵرێتەوە و دەکرێتە ڕێگای ھەمیشەیی.
بریتییە لەو تونێلانەی کە بۆ زیاد لە مەبەستێک دروست دەکرێن وەک (ترافیک، کۆنتڕۆڵی ئاو، گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو، شەمەندە فەر،.. ھتد).. لە نموونەی ئەم تونێلانە) تونێلی شاژن لە بەریتانیا، تونێلی شێری بەرد لە چین).
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تونێل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تونێل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.