ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید (بە ئینگلیزی: Perfluorooctanoic acid) کورت دەکرێتەوە بۆ PFOA - پی ئێف ئۆ ئەی - و ھەروەھا C8 یان ئەڵقەکاربۆنی ھەشتی ماددەیەکی کیمیایییە کە لە دنیادا بەکاردێ وەک ڕووپۆش و زۆر بواری تری پیشەسازی، مەترسییەکی تەندروستییە و بەمدوایییەش دەسەڵاتداران خستویانەتە ژێر چاودێرییەوە و بەرھەمھێنەرەکانی خۆبەخشانە بەنیازن چیتر بەکاری نەھێنن.
مادەکە بریتییە لە ئەڵقەیەکی کاربۆنی کە توانای بەرگەگرتنی یەکجار زۆری ھەیە. ھاوکێشە کیمیایییەکەی: C8HF15O2.
chemical compound | |
ناونیشانی شەقام | |
---|---|
قورسی |
|
Original publication | |
پی ئێف ئۆ ئەی بەکاردێت بۆ زۆر بواری پیشەسازی، تیاندا مۆکێت (فەرش)، بەرگی کورسی و قەنەفە، قوماش و ھەروا کەفی ئاگرکوژێنەوە و زۆر شتی دیکە. پی ئێف ئۆ ئەی لە ١٩٤٠ەکانەوە دروست ئەکرێت بە بڕی یەکجار زۆری پیشەسازیانە.
توێژینەوەیەکی زانستی نزیک یەکێک لە کارەگەکانی کۆمپانیای دوپۆنت تێفلۆن پەیوەندی ڕاستەوخۆی دۆزیوەتەوە لەنێوان ئەم مادەیە و دوو جۆر شێرپەنجە و ھەروەھا چوار نەخۆشی دیکە. زۆرێک لە توێژینەوەی تریش ئەوەیان سەلماندوە کە بەرکەوتنی دەبێتە ھۆی شێرپەنجەی گورچیلە. ئەوترێ کەوا ٩٨٪ی ئەمریکییەکان ئەم مادەیە چوەتە خوێنیانەوە و ھەروەھا تەواوی گیانەوەران و مرۆڤی سەر زەویش.
بەرھەمھێنەری سەرەکی پێرفلۆرۆئکتۆنیک-سەلفۆریک ئەسد (PFOS)، کۆمپانیای 3M کە کورتکراوەی «کۆمپانیای مینەسوتا بۆ کانکردن و بەرھەمھێنان» (ئینگلیزی: Minnesota Mining and Manufacturing) کە لە ساڵی ١٩٠٢ ھەبوو تا ٢٠٠٢، دەستی کرد بە وەستان لە بەرھەمھێنانی ئەم مادەیە دوای ئەوەی ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیگەرانی دەربارەی دەربڕی.
لە ٢٠١٤، ئاژانسی پاراستنی ژینگە ئەم مادەیە و جۆرەکانی تری وەک ژەھرکەری زیندوو دەستنیشان کرد:
PFOA و PFOS دوو مادەی لەحەدزیاتر توانای مانەوەیان ھەیە لە ژینگەدا و توانای بەرگریکردنیان ھەیە لە شیبونەوەی ئاسایی ژینگەیی. بە بەربڵاوی ھەن لە ئاستە بەرزەکانی خواردندا و لە ناو خاک، ھەوا، و ئاوی ژێرزەویشدا ھەن لە زۆر جێگای تەواوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. ژەھراوی، توانای بڵاوبونەوە و کەڵەکەبونی بایۆلۆجی PFOA و PFOS کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ژینگە و مرۆڤیش.
لە پایزی ٢٠٠٠دا پارێزەرێک بەناوی ڕۆبێرت بیڵۆت، کە بۆ کۆمپانیای پارێزەرانی تافت ستێتینیەس کاری ئەکرد لە شاری چینچیناتی، لە ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکا کەیسی یاسایی دژی کۆمپانیای دوپۆنت بردەوە کە وای کرد تەواوی ئەو دۆکومێنتانەی کۆمپانیاکە ھەیبوو دەربارەی ئەم مادەیە بدەن بە دەستەوە. زیاد لە ١١٠ھەزار فایل بوو، کە تێیدا چەندین تاقیکردنەوە و توێژینەوەی پارێزراوی کۆمپانیاکە، ھەروەھا ڕاپۆرتی تایبەتی تێدابوو کە چەن دەیەیەک بوو ئەنجامدارابوون لەلایەن ئەو زانایانەی کە کاریان بۆ کۆمپانیاکە ئەکرد. تا ساڵی ١٩٩٣، دوپۆنت ئەیانزانی کەوا «پی ئێف ئۆ ئەی ببوە ھۆی شێرپەنجەی گون، پەنکریاس و لوی جگەر لە ئاژەڵی تاقیگەدا» و کۆمپانیاکە دەستی کردبوو بە لێکۆڵینەوە لەوەی مادەی ھاوشێوەی ئەڵتەرناتیف بدۆزێتەوە. لەسەر ئەم دۆزینەوە گرنگەی بیڵۆت دوو فیلمی دۆکومێنتاری دەرکراوە و براوەی خەڵاتی جیھانییە.
پی ئێف ئۆ ئەی ھەموو کیشوەرەکانی ژەھراوی کردوە. دوو جۆرە سەرەکییەکەی (PFOA و PFOS) لە زۆرێک لە شتومەکی بەرھەمھێنراودا تا ئێستاش ماون ھەرچەن لە ٢٠٠٢ بەدواوە ئەبوایە چیتر بەکار نەھاتایە. لە تاقیکردنەوە و تویژینەوەی جیاوازدا لەسەر بوونی لە ئاوی زەریاکان، ڕوەک و گیانلەبەرانی تر و ھەروەھا مرۆڤیشدا دەرکەوتوە کە مادەکە لە تەواوی جیاھاندا بوونی ھەیە.
زۆرینەی نەتەوە پێشکەوتوەکانی جیھان بە تێکڕا لە خوێنیاندا ٢ بۆ ٨ تەنۆکە لە ملیارێکدا ھەیە. بەرزترینیش لە کۆریایە کە ٦٠ لە ملیارێکدا. لە پێرو، ڤیەتنام، و ئەفغانستانیش کەمتر لە ١ لە ملیارێک لە خوێنی بەشە دانیشتوواندا دۆزراوەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.