بەکتریای سیدۆمۆنەس: جۆرێک لە بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان

بەکتریای سیدۆمۆنەس (بە ئینگلیزی: Pseudomonas) جۆرێکە لە بەکتریا گرام نێگەتیڤەکان، سەربەخانەوادەی Pseudomonadaceae زیاتر لە ١٩١جۆری وەسفکراویان ھەیە.

ئەندامانی ئەم جۆرە ژمارەیەکی زۆر لە ھەمەجۆری مێتابۆلیزمیان ھەیە بەوھۆیەوەشەوە دەتوانن ژینگەی ھەمەجۆر داگیربکەن.

تایبەتمەندییەکان

  • شێوەی چیلکەین(Rod)
  • گرام نێگەتیڤن
  • قامچییەک یان زیاتریان ھەیە کە ھۆکاری جووڵەن
  • Aerobic(ھەوایین)
  • سپۆر دروست ناکەن
  • Catalase-positive
  • Oxidase-positive
  • Biofilm دروستدەکەن

[١]

ھەوکردنەکانی سیدۆمۆنەس چین؟

ھەوکردنەکانی Pseudomonas ھەوکردنێکن کە بەھۆی بەکتریایەکەوە دروست دەبن ناوی Pseudomonasە کە لەنێو خاک و ئاو و ڕوەکدا ھەن. ئەو جۆرەی کە مرۆڤ تووشی ھەوکردن دەکات بریتییە لە Pseudomonas aeruginosa. ھەندیک لە مرۆڤە تەندروستەکان تەنانەت ھەندێک لە strainەکانی ئەم بەکتریایە لەسەر پێستیان یان شوێنە شێدارەکانی لاشەیاندا ھەیە وەکو ژێربالەکان. ئەگەر تۆ تەندروست بیت ھەرچەندە بەریەککەوتنیشت ھەبێت لەگەل ئەم بەکتریایەدا کێشەی تەندروستیت بۆ دروست ناکات، ھەندێک لە خەلکانی تر ڕەنگە تەنھا سووربونەوەی پێست یان ھەوکردنی گوێ و چاو بکات. بەلام لەوکەسانەی کە بەرگری لەشیان کەمە دەکرێت بببیتە ھۆی ھەوکردنی توند کە ھەرەشە لە ژیانی کەسەکە دەکات.

نیشانەکان

  • نیشانەکان دەگۆرێن بەپێی شوینی ھەوکردنەکە
  • گوێیەکان –ئازار و دەردراوەکان
  • پیست –لیرلیھاتن، کە زیپکەی پر لە کێمیش لە خۆدەگرێت
  • چاوەکان –ئازار. سوربونەوە، ئاوسان
  • ئێسک وجومگەکان –ئازاری جومگە و ئاوسان، ئازاری پشت و مل کە بۆماوەی چەندین ھەفتە بەردەوام دەبێت
  • برینەکان- کێمی سەوز یان دەردراوێک کە بۆنی میوەی لێدێت
  • ڕێڕەوی ھەرس –سەرئێشە و سکچوون
  • سییەکان –ھەوکردنی سییەکان، وکۆخەی توند و خوێن تێزان
  • ڕێڕەوی میزکردن-ھەوکردنی ڕێڕەوی میزکردن
  • تالێھاتنیش یەکێکە لە نیشانەکانی ھەوکردنی توندی ئەم بەکتریایە

چارەسەر

دەکرێت بە تێکەڵکردنی antipseudomonal beta-lactam (eg, penicillin or cephalosporin) و an aminoglycoside.

Carbapenems (eg, imipenem, meropenem)لەگەڵantipseudomonal quinolones ڕەنگە لەگەڵ aminoglycoside بەکاربھێت

سەرچاوەکان

  • Hassett D; Cuppoletti J; Trapnell B; Lymar S; et al. (2002). "Anaerobic metabolism and quorum sensing by Pseudomonas aeruginosa biofilms in chronically infected cystic fibrosis airways: rethinking antibiotic treatment strategies and drug targets".
  • Lavigne, R. ; Noben, J. P. ; Hertveldt, K. ; Ceyssens, P. J. ; Briers, Y. ; Dumont, D. ; Roucourt, B. ; Krylov, V. N. ; Mesyanzhinov, V. V. ; Robben, J. ; Volckaert, G. (2006). "The structural proteome of Pseudomonas aeruginosa bacteriophage KMV". Microbiology. 152 (2): 529–534

Tags:

بەکتریای سیدۆمۆنەس تایبەتمەندییەکانبەکتریای سیدۆمۆنەس ھەوکردنەکانی سیدۆمۆنەس چین؟بەکتریای سیدۆمۆنەس نیشانەکانبەکتریای سیدۆمۆنەس چارەسەربەکتریای سیدۆمۆنەس سەرچاوەکانبەکتریای سیدۆمۆنەسزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گرێبەستڕیاڵی ئێرانیکاتەکانی نوێژزمانی ئینگلیزیحامۆڕابیمەسعوود محەممەدقەزای ماوەتھەڵپەڕکێی کوردینێچیرگریکاتئەفلاتوونسیلیکۆنشاسوار عەبدولواحیدئەلبەرت ئاینشتاینئەحمەد شەماڵمیا خەلیفەدواھەمین ھەناری دونیانوێژ لە ئیسلامخەلافەتی ڕاشدینمێژووی مرۆڤایەتیڕۆژھەڵاتی کوردستانعاشقەکان بەپێوە دەمرنکەنگرعەرەبستانی سعوودیمەحویمڵەمەولانای ڕۆمیجگەرخوێنڕۆژنامەفەرموودەناسیقازشانشینی یەکگرتووشانۆڤایرۆسی کۆمپیوتەرلیبرالیزمھەورامانشەبەکمافەکانی ژنانڕەگەزپەرستیکیمیاگەلەستێرەکۆنفیدراڵیسۆمەرئێدواردۆ کاماڤینگائەورووپاخورماڵحوزەیرانترۆزیکۆیەئەڤەتارخولی پلەیەکی ھۆڵەندایارسانلەیلا قاسمگوننەبەز گۆرانخول پلە دووی کوردستانزارەکانی زمانی کوردینیلزەکەریا عەبدوڵڵاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبسپەندی پێشینانگورچیلەئێکزیماچیای ئیڤرستدەقگوڵزاخۆئەلفوبێی ئارامیمێژووی کوردشەڕەکانی خاچھەڵگرانچێ گیڤاراھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)پێنجوێندەروونناسیی پەروەردەییسالممێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکوردستان (ڕۆژنامە)🡆 More