بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی (بە ئینگلیزی: IT service management) بریتییە لە کۆمەڵە کردەیەک کە دامەزراوەیەک تێیدا دیزاین، بەڕێوەبردن، گەیاندن و کۆنتڕۆلی خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم بە کڕیاران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی (CIO WaterCoolers) لە بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی ئەوا کۆمپانیاکان ئەو بوارە بەکاردەهێنن بۆ بەڕێژەی ٣٥٪ بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەزموونی کڕیار هەروەها ڕێژەی ٤٨٪ بۆ باشترکردنی چۆنییەتی (کوالیتی) خزمەتگووزاری.
وەک دیسپلین، ئەوا بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی خواستی هاوبەشی هەیە لەگەڵ بابەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە ئایتی و بەڕێوەبردنی گشتی وەک بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاری و ئەندازیاریی نەرمامێر. لە دەرەنجامی ئەوەدا، ئەم بوارە بووەتە سەرچاوەیەک بۆ داڕشتنی چەند بچنینەیەک وەک (ISO 9000)، (ISO/IEC 27000) هەروەها (CMMI).
زۆربەی کات بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی بە ئایتل هاوتا دەکرێت، خۆی لە ڕاستیدا ئایتل تەنیا یەکێکە لەو فرەیموێرکانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی بەکاردێت لە ناو کۆمەڵێک فرەیموێرکی دیکەدا. ئایتل لەلایەن حکوومەتی شانشینی یەکگرتوو بەکاردێت و ڕێکخراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤، خاوەندارییەتی ئایتل گواسترایەوە بۆ (AXELOS)، کە خاوەندارییەتییەکی هاوبەشە لە نێوان حکوومەتی بەریتانیا و گرووپی کاپیتا.
لە ١٨ی شووباتی ٢٠١٩، چوارەمین کتێبی ئایتل بڵاوکرایەوە. کتێبەکە پێنج بەشییە، هەر یەکێکیان باس لە قۆناغێکی بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.