بەنداوی ھیداسی

بەنداوی ھیداسی یان بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا (بە ئەمھەری: ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ، بە ئینگلیزی: Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی ئەسیوپییە لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز ھەڵکەوتووە نزیک بە سنووری ئەسیوپیا و سوودان، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە ھەموو کیشوەری ئەفریقا، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا.

بودجەی خەملێنراوی ٤٫٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکییە. دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرھەم ھێنانی کارەبا درووستکرابێت. بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی میسر لەکاتی کاریگەرییەکانی بۆسەر ئاوی نیل.

بەنداوی ھیداسی
Rendition of the main dam
ناوی ڕەسمیبەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا
وڵاتEthiopia
شوێنBenishangul-Gumuz Region
پۆتان11°12′55″N 35°05′35″E / 11.21528°N 35.09306°E / 11.21528; 35.09306 35°05′35″E / 11.21528°N 35.09306°E / 11.21528; 35.09306
مەبەستوزە
ڕەوشلە ژێر کاردایە
دەستپێکردنی سازکردننیسانی ٢٠١١
ڕێکەوتی کردنەوە2020–2022
خەرجی سازکردن$٤٫٨ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی
خاوەن(ەکان)وزەی کارەبای ئەسیوپیا
بەنداو و ساڕێژگە
جۆری بەنداوGravity, roller-compacted concrete
Impoundsڕووباری نیلی شین
بەرزایی١٥٥ m (٥٠٩ پێ)
درێژی١٬٧٨٠ m (٥٬٨٤٠ پێ)
Elevation at crest٦٥٥ m (٢٬١٤٩ پێ)
قەبارەی بەنداو١٠٬٢٠٠٬٠٠٠ m3 (١٣٬٣٠٠٬٠٠٠ cu yd)
ساڕێژگە1 gated, 2 ungated
جۆری ساڕێژگە6 sector gates for the gated spillway
دەفرایەتیی ساڕێژگە١٤٬٧٠٠ m3/s (٥٢٠٬٠٠٠ cu ft/s) for the gated spillway
ھەماری ئاو
دروست دەکاتMillennium Reservoir
سەرجەمی دەفرایەتی٧٤×١٠^٩ m3 (٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft)
دەفرایەتیی چالاک٥٩٫٢×١٠^٩ m3 (٤٨٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft)
دەفرایەتیی ناچالاک١٤٫٨×١٠^٩ m3 (١٢٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft)
Catchment area١٧٢٬٢٥٠ km2 (٦٦٬٥١٠ sq mi)
ڕووبەر١٬٨٧٤ km2 (٧٢٤ sq mi)
زۆرترین درێژایی٢٤٦ km (١٥٣ mi)
زۆرترین قووڵایی ئاو١٤٠ m (٤٦٠ پێ)
Normal elevation٦٤٠ m (٢٬١٠٠ پێ)
وێستگەی وزە
ڕێکەوتی ڕاسپاردن2020-2022
جۆرConventional
تورباینەکان14 x 400 MW
2 x 375 MW
Francis turbines
دەفرایەتیی دامەزراو6.45 GW (max. planned)
بەرھەمی ساڵانە16,153 GWh (est. , planned)
وێبگە
www.hidasse.gov.et

پێشینە

سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە سەر زێی نیل لەپێشتر بەشێک بووینە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئینگلیز و فەڕەنسا کە دواتر بۆ ئەم نەخشەیەی ئێستا دابەشیان کردوون. لەکاتی دابەشکردنی ئەم وڵاتانەش ئاوی نیلیش دابەش بووە، یەکەم دابەشکاری ئاوی نیل دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنامەی ئەدیس ئەبابا لە ١٩٠٢ کە لەنێوان بەریتانیای مەزن و نوێنەرانی میسر و سوودان و ئەسیوپیا واژوو کرا، لەم ڕێککەوتنامەیە ھاتووە کە نابێت ھیچ پڕۆژەیەکی مەزن لەسەر نیل درووست بکرێت جگە لە نیلی شین و دەریاچەی تانا و ڕووباری سوبات، دواتر ڕێککەوتنامەی بەریتانیا و فەڕەنسای بەدواداھات لە ١٩٢٩، بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنامەیە ئاوی نیل بەتەواوی بۆ خاوەندارییەتی میسر دەگەڕێتەوە، وە میسر مافی ھەر تانە و پێشنیارێکی ھەیە دەربارەی چاڕەنووسی ئاوەکەی. دواتر ئەم ڕێککەوتنامەیە دووپات کرایەوە لە لایەن بەریتانیا و میسر و سوودان و کینیا و تەنزانیا و ئۆگەندا، ئەمەش لەپێناو سوودبینینی میسر بوو لە ئاوی دەریاچەی ڤیکتۆریا. بڕی ٧٫٧٪ ئاوەکەی بۆ سوودان دەبێت و ٩٢٫٣٪ بۆ میسر دەبێت ئەمەش لەبەر خاوەندارییەتی مێژوویی میسر بۆ نیل.

دوای تەنھا ٤٤ مانگ یەکەم ھەنگاو درا بۆ درووستکردنی ئەم بەنداوە لەلایەن ئەسیوپیاوە.

میسر بەرھەڵست بوو (بەپێی ڕێککەوتنامەکە) بە بیانووی ئەوەی دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی ئاوی نیل.

بەڵام زیناوی (سەرۆکی پێشووی ئەسیوپیا) -بەھانەی ھێناوە کە ئەم بەنداوە تەنھا پڕۆژەیەکی بچووکە و تەنھا بۆ ڕێکخستنی کاری ئاوەڕۆی کشتوکاڵییە.

وە بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن حکومەت و خۆبەخشانەوە دابین کراوە.

ڕێچکەی مێژوویی

  • ١٩٥٦ – ١٩٦٤: شوێنی بەنداوەکە دەستنیشان کرا بە تەواوی لە ژێڕ ناوی Grand Ethiopian Renaissance Dam بە ھاوکاری نووسینگەی چاکسازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ - ئابی ٢٠١٠: حکومەتی ئەسیوپی دەستی کرد بە ڕووپێوانی ناوچەکە.
  • تشرینی دووەم ٢٠١٠: نەخشەسازی بەنداوەکە کۆتایی ھات.
  • ٣١ مارچی ٢٠١١: دوای یەک ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە، تەندەری پڕۆژەکە بە بەھای ٤٫٨میلیارد دۆلار درایە ھاوبەشگای Salini Costruttori
  • ٢ ئەپریلی ٢٠١١: سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا میلیس زەناوی Meles Zenawi ڕایگەیاند کە ئامرازەکانی بیناسازی و بەردشکێنەکان دەست بەکاربوون لەگەڵ کۆپتەری بیناسازی بۆ گواستنەوەی ئامراز و کریکاران بەمەبەستی خێراکردنی پڕۆژەکە.
  • ١٥ ئەپریلی ٢٠١١: ئەنجومەنی وەزیرانی ئەسیوپیا بە فەرمی ناوی بەنداوەکەی نا "بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا "Grand Ethiopian Renaissance Dam (GERD. سەرەتا ناوی "پڕۆژەی X" بوو دواتر ناوەکەیان گۆڕی بۆ Millennium Dam ".
  • مەی ٢٠١١: ئەسیوپیاڕایگەیاند کە تاوتوێ لەگەڵ میسر دەکەین تا ھەردوو لا ئاگاداربن لەسەر کاریگەرییەکانی پڕۆژەکە.
  • مارچی ٢٠١٢: ئەسیوپیا ڕایگەیاند کە وێستگەی بەرھەم ھێنانی کارەبای مەزنتر دادەمەزرێنین لە بەنداوەکە، بەجۆرێک لە ٥٢٥٠ مێگاوات بۆ ٦٠٠٠ مێگاوات بەرزی دەکەینەوە.
  • یۆلیۆ ٢٠١٩: بڕیار بوو کە پڕۆژەکە کۆتایی پێ بێت.

ھەڵکەوتەی جوگرافی

پەڕگە:Nile Basin.png
ئەم نەخشەیە ئەم وڵاتانە نیشان دەدات کە لەسەر نیل ھەڵکەوتوون.
بەنداوی ھیداسی 
بەنداوی ھیداسی و گۆمە پڕئاوەکەی.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

بەنداوی ھیداسی پێشینەبەنداوی ھیداسی ڕێچکەی مێژووییبەنداوی ھیداسی ھەڵکەوتەی جوگرافیبەنداوی ھیداسی ئەمانەش ببینەبەنداوی ھیداسی سەرچاوەکانبەنداوی ھیداسیئەسیوبیائەفریقاجیھانزمانی ئینگلیزیزمانی ئەمھەریسوودانمیسرنیلنیلی شین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سڵاو! ساندی بێلمادکوردئاڵای کوردستانگۆگۆریۆڕۆژژمێری زایینیدەروونناسیی فیزیۆلۆژیزانکۆی سلێمانیڤایرۆسی کۆمپیوتەرپانپانۆکێکۆڕەکزیندانی نوگرە سەلمانسەید قوتبخوێنژمارەی ئاوێتەماری کووریویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاقەزای سۆرانقەڵای شێروانەکلاسیزمزیرەکی بازرگانیئایین لە کوردستانکارەبائارنۆڵد ج. تۆیمبیپەیمانی ڤێرسایڕۆژھەڵاتی ناوینڕەپبوونی کێرقەزای کەرکووکپێشمەرگەسمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریتەکنۆلۆژیا.bnئیبن خەلدووندەروونناسیی کۆمەڵایەتیگلووکۆزنەیمار دا سیلڤاعەلائەدین سەججادیقەزای دووکانکۆمۆنیزمکاغەزی داراییمیقداد میدحەد بەدرخانفەیسبووکگۆران (تیرە)حەسەن زیرەکبافڵ تاڵەبانیسەفەوییەکانکۆماری کوردستانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدقوباد تاڵەبانیدەنگدانشەقڵاوەپەیوەندییە گشتییەکانبەقەرەمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابزەینەفۆنقەزای قەرەداغلەتیف ھەڵمەتدادپەروەریلینوکسئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیپاراسایکۆلۆژیفەرمانبەرتەلاسیمیایارسانقەزای دووبزسوورێژەئابوورناسر سوبحانیخەلافەتی ڕاشدینمێردەزمەئەفریقاددان🡆 More