بەرەی ڕزگاریی ئاژەڵان: ڕێکخراو

بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و بێ ڕابەر و نامەرکەزیی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە کاری ڕاستەوخۆی ناتوندوتیژ ئەنجام دەدات دژ بە دڵڕەقیی و توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان.

بەپێی سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەورووپا ئەم گرووپە زیاتر لە ٤٠ دەوڵەتی جیھان چالاکی و کردەی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدات و وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنرێت بەھۆی ئازاردانی ژمارەیەک بازرگانی ئاژەڵان و ڕاوچی و پزیشکانی بەرپرسی تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاژەڵان بەڵام بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە. چاڵاکییەکانی بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان خۆی لە وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و ھێرشکردنە سەر تاقیگەکانی ئاژەڵان و پیشەسازی گۆشت و بەرھەمە ئاژەڵییەکان دەبینێتەوە لەگەڵ ھەڕەشەکردن لە بازرگانانی ئاژەڵان ھەروەھا دابینکردنی شوێن و چارەسەری ئەو ئاژەڵانەی کە ڕزگاریان دەکەن و دەگوێزرێنەوە بۆ پەناگەکان یان بۆ سروشتی خۆیان دەیانگەرێننەوە.

بەرەی ڕزگاریی ئاژەڵان: ڕێکخراو
بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان

ئەندامانی بەرەی ڕزگاریی ئاژەڵان ھەموو بەخراپ بەکارھێنانێکی ئاژەڵان بە ناڕەوشتی دەزانن، پێیان وایە ئاژەڵان مافی ژیانیان ھەیە، و دەبێت مرۆڤەکان بوەستن لە ستەمکردن لێیان. ئەندامانی بەرەکە پەیڕەوی فەلسەفەی ڤیگنیزم دەکەن ھەرچەندە بەشێکی زۆری ڤیگنەکان کارەکانی بەرە بەتەواوی بە دروست نابینن. بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان تا ئێستا لە زیاتر لە ٤٠ دەوڵەت چالاکی ھەیە و سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوەکە لە ئینگلتەڕا لە ساڵی ١٩٧٦ بوو.

ڕۆب وێب بەڕێوەبەری پێگەی بەرەکە لە ئینگلتەرا دەڵێت "ئێمە بە گرووپی چەند کەسی کاردەکەین لەوانەیە لە گرووپێک تەنھا کەسێک بین لەبەرئەوە ئاشکراکردنمان و لەناوبردنی بەرەکەمان کارێکی ئاستەمە ئێوە ھەمووتان و ھەر یەکێکتان بەرەی ڕزگاری ئاژەڵانن " سەبارەت بە ھەڵوێستیان بەرانبەر بە بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان ڕێکخراوی پێتا کە بەناوبانگترین ڕێکخراوی ئاژەڵپارێزیی و بانگەشەکاری ڤیگنیزمە لەزاری دامەزرێنەری ڕێکخراوەکەوە ئینگرید نیوکێرک دەڵێت "ئێمە خۆمان ڕێکخراوێکی یاسایی و مۆڵەت پێدراوین بەڵام لەوەش تێدەگەم ھەموو ئەو شۆڕشانەی دادگەرییان ھێنایە کایەوە بە یاسا شکێنی دەستیان پێکرد، و یاسای باشتر شوێنی یاسا کۆنەکانی گرتەوە، بەنموونە شۆڕشی گەنجانی فەڕەنسا. بۆیە من سەرکۆنەی بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان ناکەم لەکاتێکدا خەڵکی ئازار نەدرێت، بەڵام من دواکەس دەبم ئەو گرووپە بە تیرۆریست ناوببەم". چەند ڕێکخراویکی تریش ھاوئامانج و ھاوتەریبی بەرەی ڕزگاری ئاژەڵان چالاکی ئەنجام دەدەن و لە ڕۆژەڤی جیھانیدا ناودەھێنرێن لەوانە بەرەی ڕزگاری زەوی.

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤھۆمەر دزەیینیشتمانمێردەزمەتاڤگەی بێخاڵسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیڕۆژنامەی ژینپاریسمێکوتەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاڕۆشنە وردبینەکانکلیتۆریسکوردستانخڕۆکەی سوورئەورووپافلۆر.agسێوسێنانپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانھۆلۆکۆستفەیرووزئیمپراتۆریەتیی عوسمانیقەزا و قەدەرقەڵای ھەولێرخولی نایابی کوردستانھەوکردنی پەردەکانی مێشکدەربەندیخانجێندەرمەسروور بارزانیفیلپەردەی کچێنیسوقراتئەی ڕەقیبمێژووی عێراقمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانکرماشانباشووری کوردستانفڕۆکەھونەرە جوانەکانویکیپیدیائەفریقامیکانیکی کوانتۆممەغۆلسۆمەردەستپێکقەتەرشنگالمحەممەد مەلا فایەقئاسنکار (فیزیک)پلەی گەرمیڤاکسینسروشتئایینی زەردەشتیچامایەسیریتۆپی سەبەتەفەلسەفەمێژووی ئیسلامتەزووی گۆڕاومسێپەروەردەکلۆربوونی ددانپێناسەتویتەرمینمەستوورە ئەردەڵانخوێندنی مێژووی ھونەریۆنانئەلفوبێکانی کوردینیشتیمانپەروەریھیمالایاقەڵای دمدمڕاسیۆنالیزم🡆 More