بەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا (ئینگلیزی: Record producer) گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت.
بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەڤەر ڤێرژن کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان بەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و شیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن.
بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار ژەنیاری کاتی دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی ڕیتم، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، گۆرانیبێژان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا. دەرھێنەرەکان یارماتی ھونەرمەندەکان دەدەن لەوەی کە دەنگی مۆسیقاکەیان چۆنبێت، تاکو دەنگەکەی بە چەشنی خوازراو دەگات. بەرھەمھێنەرەکان لەکۆنترۆڵدان لەکاتی تۆمارکردنی مۆسیقادا، بۆ نموونە ئەوان ئەندازیاری دەنگ دیاری دەکەن و زۆرجاریش لەوانەیە بەشداری بکەن لە میکس کردنی گۆرانییەکان. بەرھەمھێنەرانی مۆسیقا بەگشتی پێشنیار دەکەن بۆ ئەندازیارەکانی دەنگ بۆئەوەی بتوانن مۆسیقاکان باشتربکەن. دەرھێنەران لەوانەیە سەرپەرشتی مۆسیقاکە بکەن تاکو کۆتایی، ھەر لەسەرەتای نووسینەوە تاکو تۆمارکردن و میکسکردنیش، لە ھەندێک حاڵەتیشدا ھەتاکو ماستەرکردنی دەنگ ئەوان ئامادەدەبن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرھەمھێنەری تۆمار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەرھەمھێنەری تۆمار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.