بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یان یوو ئێن دی پی (بە ئینگلیزی: United Nations Development Programme) (کورتکراوە: UNDP) ڕێکخراوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەرەپێدانی وڵاتان و یارمەتیدانیان لە نەھێشتنی ھەژاری و بەدەستھێنانی گەشەی ئابووری بەردەوام و پەرەپێدانی مرۆیی.

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوبڕUNDP
جۆرپرۆگرام
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکینیویۆڕک ستی، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەڤەری خزمەت
لەسەر ئاستی ھەموو جیھان
سەرۆکایەتی
Achim Steiner
(بەڕێوبەر)
وێبگەundp.org

یوو ئێن دی پی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەنێو ئەنجومەنە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتانەیە. بەڕێوبەری ئەم ڕێکخراوە سێیەمین ئەندامی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای جێگری بەڕێوەبەر و جێگری جێگرەکەیە.

ناوەندی سەرەکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە شاری نیویۆرکە، بە شێوەیەکی گشتی و بە ھاوبەشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بنیات نراوە. ئەم ڕێکخراوە لە ١٦٦ وڵات بنکەی ھەیە کە لەگەڵ وڵاتەکان ھاوکاری دەکەن تاکوو کێشەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوتنی وڵات، ڕێژەی وەبەرھێنان و پەرەپێدانی نێوخۆیی چارەسەر بکەن. جگە لەمە یوو ئێن دی پی بەشێوەیەکی نێونەتەوەیی لەگەڵ وڵاتانی تریش پەیوەندی ھەیە و یارمەتییان دەدات تاکوو بگەنە ئەنجامی (MDGS) واتا بەرنامەیئامانجەکانی گەشەپێدانی ھەزارە.

یوو ئێن دی پی ڕاوێژکاری زانستییانە، ڕاوێژکاری و یارمەتی بۆ پێشخستنی وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی بەرنامەی MGPS، بۆ ھاندانی ئەم وڵاتانە بۆ پەرەپێدانی جیھانی. یوو ئێن دی پی زۆرتر لەسەر کەمکردنەوەی ھەژاری، بنیاتنانی حکوومەتی دیموکراتیک لە وڵاتان، فێرکاری ڕێگاکانی پێشگیری لە نەخۆشیگەلێکی وەکوو ئایدز، پاراستنی ژینگە و وزە و پێشگیری لە کێشەو قەیران و دووبارە بنیاتنانەوە و چاککردن سوورە. ھەروەھا وڵاتان لە بارەی پشتگیری لە مافی مرۆڤ و پڕرەنگبوونی بەشداری ژنان لە ھەموو بەرنامەیەک ھان دەدات.

ئەم ڕێکخراوەیە، ساڵانە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر گەشەی مرۆیی بڵاو دەکاتەوە تاکوو بەرنامەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوتن و گەشەی وڵاتان بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندن. جگە لەمانە ڕاپۆرتیش لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی بڵاو دەکاتەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزینەتەوە یەکگرتووەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەلاریانیشتماننەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلاقەڵای ھەولێرفیفتی-سیکس (ئارکانساس)کاربۆنقەڵادزێچەنگیزخانئاشتیئازادیمەلا کرێکارمانگسیستمی خۆریکەمال جەلال غەریبدیاکۆشێخ نووری شێخ ساڵحئاوێتەی کیمیاییئەدۆڵف ھیتلەرعەبدوڵڵا پەشێوخەمۆکیئایدیۆلۆجیحەپسەخانی نەقیبگورچیلەچاژان ژاک ڕوسۆھەرێمڕوەکجەزائیرھێمنڕەمزی نافیعکەرکووککلاسیزمدڵزارزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزمیقداد میدحەد بەدرخانسولەیمان قانوونیئیمپراتۆریەتیی ساسانیئەسپکوردبەڕێوەبەریی پرۆژەسەردەشتمافە بنچینەییەکانھەڵەبجەیەمەنمافی مناڵانماتماتیکچوارشەممەسوورەویکیپیدیامەسیحییەتمحەممەد ئەمین زەکی بەگگۆڕەپان و مەیدانقەزای مێرگەسۆربێکەس (فیلم)بانکی ئیسلامیمۆرکەمال سەلمان ئەنزیشەرەفنامەمەزھەر خالقیڕۆشنە وردبینەکانحەسەن زیرەکپەیمانی لۆزانمۆسیقاشانشینی کوردستانبنەماڵەی بارزانیمیسرنەورۆزی کوردەواریگورگمانگاگووگڵشاسوار جەلال سەعیدقەزای چەمچەماڵدۆمپەندی پێشینانکار (فیزیک)بەردی زراو🡆 More