بینیتۆ ئەمیلکەیر ئاندریا موسۆلینی (ماوەی ژیان:٢٩ی تەمموزی ١٨٨٣ تا ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) کەسایەتی سیاسی ئیتالی بوو و ڕێبەر و سەرۆکی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو ، موسۆلینی فەرمانڕەوایی ئیتالیای کرد لەنێو ساڵانی ١٩٢٢ تاکوو ١٩٤٣ ، بەر لەوەی موسلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریکی کاری ڕۆژنامەگەری بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەیەک بووە و باوکیشێ ئاسنگەر بووە ، لەسەرەتای دەسەڵاتیدا موسۆلینی کەسایەتی و فەرمانەڕەوایی دەوڵەتی بەشێوازی سۆشیالیزم بوو بەڵام لەو کاتەی چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم موسۆلینی ئایدیای سۆشیالیزمی لە خۆیی و دەوڵەتەکەی لەت کرد و ئایدۆلۆژیای فاشیسم لەجێگای دانا و کەدوور بوو لە ناسیۆنالیزم و سۆشیالیزم بەمەش موسۆلینی ئەوەی دەویست سەردەمی ئیتالیا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆم بەوەی پەلاماری دوورگەی کۆرفوی دا لە یۆنان ئەمەش لەساڵی ١٩٢٤ بوو , موسۆلینی بەیەکێ لە گەورە دیکتاتۆرەکانی جیهانی چاو لێدەکرێت
بینیتۆ موسۆلینی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی جانواری ١٨٨٣ پرێداپیۆ، ئیتاڵیا |
مەرگ | ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥ (٦١ ساڵ) |
نەتەوە | ئیتاڵیا |
پیشە | دیکتاتۆری ئیتالیا، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا |
چالاکبوون | ١٩١٥ بۆ ١٩٤٣ |
حیزبی سیاسی | پارتی سۆسیالیستی ئیتالیا پارتی کۆماریخوازی فاشیست پارتی نیشتیمانی فاشیست |
ئایین | کاتۆلیکی ڕۆمی |
ھاوسەر | دۆنا راشێل موسۆلینی (۱۹۷۹-۱۸۹۰) |
یار | کلارا پێتاچی ئیدا دالسێر مارگێریتا سارفاتی |
مناڵ(ەکان) | بروونۆ (١٩٤١-١٩١٨)له ڕاشێل ڤیتۆریۆ(۱۹۹۷-۱۹۱٦)له ڕاشێل ڕۆمانۆ (۲۰۰٦-۱۹۲۷) ئێدا(۱۹۹٥-۱۹۱۰) |
دیکتاتۆری ئیتالی (بەنیتۆ موسۆلینی) لە ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ژنە دۆستەکەیدا کە ناوی کلارا پێتاچی بوو هەردوکیان بەیەکەوە گوللە بارانکران و گاڵتەجاری بە لاشەکانیان کراو بۆئەوەی ببن بە عیبرەت بۆ هەموو جیهان لاشەی هەردوکیان لە بەنزینخانەی (ئیسسۆ) لە شاری (میلانۆ) لە ئیتالیا سەربەرەوخوار هەڵواسێنران .
لەدوا ڕۆژانی جەنگی جیهانی دووەم موسۆلینی لە ٢٥ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ چاوەڕێی نێردراوەکانی ئەڵمان دەکات ، بەڵام پێی سەیرە کەکەس نایەبەلایدا ، لەوکاتەدا موسۆلینی دەڵێت (فریودراین جارێکیتر لەلایەن ئەڵمانەکانەوە فریودراین) موسۆلینی لە ٢٧ ی نیسانی ١٩٤٥ بە ماشینێکی تایبەتی خۆی و بەیاوەری ٢٥ ماشێنی سەربازییەوە کەوتە ڕێ ، دەیویست خۆی بگەهێنێتە سویسراو لەوێشەوە بە فڕۆکەیەک بچێت بۆ ئیسپانیا ، لەڕێگادا دەکەونە بۆسەی پارتیزانەکانی پارتێک کە ناوی (موسسۆ) بووە ، دەکەونە شەڕەوە ، دەرەنجام سەربازەکانی موسۆلینی خۆیان ئەدەن بەدەستەوە بەڵام موسۆلینی دەتوانێت خۆی ڕزگار بکات ، پاشان لە نزیک گوندێک بەناوی (دۆنگۆ) دەکەونە ناو خاڵی پشکنینی پارتیزانە کۆمۆنیستەکانەوە ئەم گروپە لەلایەن وربانۆ لاززارۆ وە فەرماندەیی کراوە ، کاتێک پارتیزانەکان ماشێنەکە دەپشکنن دەبینن پیاوێک لە بەتانییەکەوە پێچراوە ، هەرچەندە کەسانی ناو ماشێنەکە وتویانە گوایە ئەم زەلامە سەرخۆشێکی بەسزمانە بەڵام پارتیزانەکان موسۆلینیان ناسیوەتەوە و دەستبەسەریان کردووە . دوای گرتنی موسۆلینی دەبرێتە گوندێک بەناوی (مێززەگرا) و لێرەدا دەیبەنە ماڵی خانەوادەیەک بەناوی (دیماریا) ، بۆڕۆژی دوایی واتا ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ کۆمیتەی ڕزگاری نەتەوەیی بڕیاردەدات کە موسۆلینی بکوژن ، هەربۆیە یەکێک لە ئەفسەرەکانی پاریزانەکانی کۆمۆنیست بۆ ئەم کارە تەرخان دەکرێت کە نازناوی (کۆلۆننەللۆ ڤالەریۆ) بووە ناوە ڕاستەقینەکەشی (والتەر ئاودیسیۆ) بووە ، ناوبراو هەریەک لە موسۆلینی و ژنە دۆستەکەی لەیەک شوێندا دەکوژێت ، لە بەڵگە فەرمێکاندا ئەم کوشتنە بەم شێوەیە تۆمارکراوە .. پارتیزان (والتەر ئاودیسیۆ) دەچیتە ئەو ژوورەی کە موسۆلینی و خۆشەویستەکەی تێدا دەستبەسەر کرابوون ، ناوبراو بە کورتی پێیانی وتوە کە ڕاسپێردراوم دەبێت جارێکی تر عەدالەتی نەتەوەیی بۆ گەلی ئیتالیا بەرجەستە بکەمەوە ، فەرمانی پێکردوون کە هەردوکیان بەچۆکدا بێن ، بەڵام کلاریای دۆستی موسۆلینی ئەمەی ڕەتکردۆتەوە و باوەشی بە موسۆلینیدا کردووە ، سەرەتا چەکی دەستی ئاودیسیۆ چروکی کرد و تەقەی نەکرد ، دووەمین چەکیش هەر تەقەی نەکرد ، هەربۆیە ئاودیسیۆ بە ڕقداهات و چەکی یەکێک لە پاسەوانەکانی هەڵگرت و لوولەی کردە ڕووی هەردوکیان ، ئاودیسیۆ سەرەتا تەقەی لە کلارا کردو کوشتی لەوکاتەدا موسۆلینی کراسەکەی خۆی دادڕی و سنگی دەرپەڕاند و هاواریکرد من بکوژن ، ئاودیسیۆ بەبێ هیچ تەرەدودێک فیشەکی نا بە سنگی موسۆلینەوە و موسۆلینی بەلادا هات ، بەڵام هێشتا گیانی دەرنەچوبو هەناسەی دەدا پاشان ئەویش مرد .
لەدوای کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی فەرماندەی پارتیزان (ئاودیسیۆ) لەبیرەوەریەکانی خۆیدا بەم شێوەیە باس لەم مەسەلەیە دەکات (موسۆلینی و ژنە دۆستەکەی هەردوکیانم بە ٥ فیشەک کوشت) دوای کوشتی موسۆلینی وەزیر و بەڕێوبەرە باڵا دەستەکانی موسۆلینی هەموویان بەیەکەوە و لەیەک کاتدا لەسێدارە دران ، بۆ ڕۆژی دوایش لاشەی موسۆلینی و خۆشەویستەکەی و چەند کەسێکی باڵادەست نزیک لە موسۆلینی لە مەیدانی (لۆریتۆ) لە شاری (میلانۆ) لەسەر بەنزینخانەی (ئیسسۆ) سەربەرەو خوار هەڵواسێنران ، گەل تفیان لە لاشەی موسۆلینی دەکرد و شێواندیان ، دوای ئەوەی لاشەکانیان بۆخەڵک نمایشکرد لەباکوری شاری (میلانۆ) لە گۆڕستانی (موسۆککۆ) خرایە چاڵێکەوە .
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێنیتۆ موسۆلینی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێنیتۆ موسۆلینی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.