بێلایەنیی ئینتەرنێت

بێلایەنیی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Net neutrality) پرینسیپێکە کە دەڵێت دەبێت دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت بە یەک شێوە مامەڵە لەگەڵ ھەموو داتاکانی سەر ئینتەرنێت بکەن و جیاکاری نەکەن و بە جیاوازی نرخ دیاری نەکەن لەسەر بنەمای تاک، ناوەڕۆک، ماڵپەڕ، سەکۆ، ئەپلیکەیشن یان جۆری پەیوەندی بەستن.

ئەم پرینسیپە ڕێگری لە دابینکارانی ڕاژەی ئینتەرنێت دەکات کە بە ئەنقەست ھەندێک وێبگە خاوبکەنەوە یان پارە بسێنن بۆ بەکارھێنانی چەند ماڵپەڕێکی دیاریکراو. ئەم پرینسیپە زۆرجار لەژێر چاودێریی حکوومەت پارێزگاری لێ دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٤، کۆمپانیای تێلێکۆمی مادیسن ڕیڤەر غەرامەی ١٥٬٠٠٠ دۆلار کران بەھۆی خاوکردنەوەی بەکارھێنانی خزمەتگوزارییەکانی ڤۆنەیج، کە کۆمپانیایەکی تێلێکۆم بوو لەو کاتەدا پێشبڕکێی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی خۆیان دەکرد.

بێلایەنیی ئینتەرنێت
دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێتی پورتوگالی بە ناوی مێۆ پێشێلکارییەکی ڕوونی بێلایەنیی ئینتەرنێتی کردووە بە سنووردارکردنی بەکارھێنانی ئینتەرنێت بۆ بەکارھێنەرانی. ئەوان بۆ ھەر پاکێجێکی مانگانە پارە دەسەنن، بۆ نموونە بۆ پاکێجی سۆسیال کە چەند ماڵپەڕێکی لەخۆ گرتووە وەک فەیسبووک، ئینستاگرام، سناپچات و ھتد… بە جیا دەفرۆشرێت و کاتێک کڕیار ئەم پاکێجە دەکڕێت تەنیا توانای بەکارھێنانی ئەو وێبگە و ئەپلیکەیشنە دیاریکراوانەی دەبێت.

پێشێلکارییەکی ڕوونی بێلایەنیی ئینتەرنێت لە کوردستان لەلایەن کۆمپانیای فاستلینکەوە کرا، کاتێک ڤایبەریان بەبێ بەرامبەر بۆ بەکارھێنەرانیان دەستەبەر کرد. ھەردوو دامەزراوەی ویکیمیدیا و فەیسبووکیش بە پێشێلکردنی پرینسیپی بێلایەنیی ئینتەرنێت تۆمەتبار کران کاتێک پرۆژەی ویکیپیدیا زیرۆ و فەیسبووک زیرۆیان ڕاگەیاند. بەھۆی ئەمەوە دامەزراوەی ویکیمیدیا پرۆژەکەی لە کۆتاییی ٢٠١٨ لەکارخست.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەپلیکەیشندابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێتزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

وێنەگرئەڵمانیای نازیلەتیف ھەڵمەتحاجی قادری کۆییکۆیلایەتیکاکەی فەلاحئیخناتونھەڵەبجەی تازەشێرپەنجەی سیوەرزشکیبۆردی کۆمپیوتەرپەرلەمانی کوردستانچێشتی کوردیئێزیدی (ئایین)وزەی ناوەکیگووگڵتەکنۆلۆژیاپارێزگاکانی عێراقھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلگوندنەژادی ئاریشێرپەنجەی مەمکپارێزگای سلێمانیزەندییەکانکەشوھەواڕۆژھەڵاتی ناوینھەڵگوردمێژووگەردیلەبەردگەرمیاننامەی داواکاریتاڤگەکانی نیاگاراژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبزێڕڕاستیڕیالیزممەدینەتووی مەلیک (ڕوونکردنەوە)سلێمانیماددەپیرەمێردئەندەلوسسەفەوییەکانمەحویمایکرۆسۆفتڕەپبوونی کێرحیزبی بەعسی عێراقتاجیکستانئیمۆجیخوێندنی مێژووی ھونەرعادیلە خانمموعتەزیلەتەممووزگورجستانپێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراقشەقڵاوەورمێعەبدولکەریم قاسمئەنجلینا جۆولیپەردەی کچێنیتەقتەقعەبدوڵڵا پەشێوپێڕستی کونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستانئانتارکتیکاشێخ نەھرۆ کەسنەزانیلی بایحیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانعومەر کوڕی خەتتابفەیسبووکدۆشکەعەرەبقەزای ماوەت🡆 More