بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش (بە کورمانجی: Bîranînên Hespa Reş) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەھرام عەلیدی.
بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش | |
---|---|
دەرھێنەر | شەھرام عەلیدی |
بەرھەمھێنەر | شەھرام عەلیدی |
نووسەر | شەھرام عەلیدی |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | کەیھان کەڵھوڕ |
دەرچوون | ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | باکووری کوردستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
زمان | کورمانجی، سۆرانی، تورکی |
ئاسکە لەگەڵ چەن لاوی تر ئەندامی گرووپێک بووە کە حەولی نەوژن کردنەوەی زمانی کوردی و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی نھێی کتێب لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان دەدا کە لەناکاو لە ڕووداوێکدا شەھید دەبێ و ھەندێک وەسیەتی کردووە کە ھەڤاڵانی دانە بە دانە بەجێیان دێنن؛ یەکێک لە خواستەکانی ئاسکە دیتنەوەی دووبارەی ئەسپەکەیەتی کە لە منداڵییەوە لەگەڵی گەورە بووە و ناوی ماندانایە. زۆرینەی دیمەنەکانی فیلم لە چاوی مانداناوە دەگێڕدرێنەوە.
ئەم فیلمە سەرەتا لە سینەماکانی سنە و مەریوان پیشان درا و دواتریش لە دوازدەھەمین فیلم فێستیڤاڵی جیھانیی کوردی بە شێوەی ئۆنڵاین و خۆڕایی بڵاو کراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیرەوەرییەکانی ئەسپە ڕەش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.