بی تی ئێس: گروپێکی کوڕی کۆریای باشوور

بی تی ئێس یان بانگتان بۆیس (بە کۆری:방탄소년단) (بە ئینگلیزی: BTS یان Bangtan Boys) تیپێکی کوڕانە لە کۆریای باشوور پێکھاتووە لە حەوت ئەندام، لە شاری سیئۆل لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە.

مەبەست و ناوەڕۆکی گۆرانییەکانیان بەزۆری بریتییە لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و باس لە کەسایەتی، پەیوەندییە کەسی و کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی قوتابییە ھەرزەکارەکان، خۆشویستنی خودی خۆت، دۆڕان و تاکگەرایی دەکات.

بی تی ئێس
بی تی ئێس: گروپێکی کوڕی کۆریای باشوور
بی تی ئێس له کۆشکی سپی ئایاری ۲۰۲۲
زانیاریی پشتێنە
چەشنکەی-پۆپ
پۆپ
ھیپ ھۆپ
ئاڕ ئاند بی(R&B)
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٣-ئێستا
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن
  • بیگ ھیت ئینتەرتەینمێنت
  • پۆنی کانیۆن
  • دێف جام جاپان
  • کۆڵۆمبیا
وێبگەbts.ibighit.com
ئەندامانجین
شوگا
جەی ھۆپ
ئاڕئێم
جیمین
ڤی
جەنگکوک

گرووپەکە پێکدێت لە چەند کوڕێک یەکەم ئەلبوومیان دەرکرد بە ناوی ٢ کووڵ ٤ سکووڵ (ساڵی ٢٠١٣) لەڕێگەی کۆمپانیای بیگ ھیت ئینتەرتەینمێنت. دواتر ھەستان بە دەرکردنی چەند ئەلبوومێکی بچووک لەوانە: جوانترین ساتەکان لە ژیان، بەشی ٢ (ساڵی ٢٠١٥)، جوانترین ساتەکان لە ژیان:گەنج بۆ ھەمیشە (ساڵی ٢٠١٦)، و باڵەکان (ساڵی ٢٠١٦)، کە بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار ناویان بچێتە تۆماری بیلبۆرد ٢٠٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە یارمەتیدەر بوو بۆ دامەزراندنی ناوبانگی بی تی ئێس وەک گرووپێکی ھۆشیار لەلای کۆمەڵگا. ئەلبوومی باڵەکان بووە یەکەم ئەلبوومی بی تی ئێس کە یەک میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە کۆریای باشوور. لەدوای ساڵی ٢٠١٧، گرووپەکە چووە ناو بازاڕی مۆسیقای نێودەوڵەتی، ئەو گرووپە کۆرییە چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەی پێوانەیی شکاند لە زۆری فرۆشەکانی، بوون بە یەکەم گرووپی کۆریی بە وەرگرتنی بڕوانامە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆماری ئەمریکی (RIAA) بە گۆرانی (Mic Drop)

وە لەگەڵ یوونیسێف کەمپینێکیان بڵاو کردەوە بەناوی داڕێژە:Love Yourself کە بەھۆی ئەم کەمپینەوە بە ھەزاران کەس خۆیان دۆزییەوەو ھیوایان بۆ ژیان گەڕایەوە؛ وە ئەلبومێکیان بەم ناوەشەوە بڵاوکردەوو.

ھەروەھا شوگا کە ڕاپەری گرووپەکەیە بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ تووشبوانی کۆڤید١٩.

ئەندامەکان

  • جین (진) - گۆرانیبێژ
  • شوگا (슈가) - ڕاپەر
  • جەی ھۆپ (제이홉) - ڕاپەر، سەماکەر، گۆرانیبێژ
  • ئاڕئێم - رابەری گرووپ، ڕاپەر
  • جیمین (지민) - گۆرانیبێژ، سەماکەر
  • ڤی (뷔) - گۆرانیبێژ، سەماکەر، ئەکتەر
  • جۆنگکووک (정국) - گۆرانیبێژی سەرەکی، سەماکەر، ئەکتەری سەر شانۆ، سەنتەر، ماکنی(واتا گەنجترین)

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئینگلیزیسیئۆلکۆری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قەرەباغعودەی سەددام حوسێنقەزای دووکانگەنمھەژارپارێزگای دھۆکسەلیمی دووەمزەکەریا عەبدوڵڵاکووزەڵەژن، ژیان، ئازادیدەستوورھەڵەبجەی تازەبارستەکیشوەرڕەمزی نافیعچڕیشێرپەنجەپۆرن ھابپێڕستی پایتەختەکانباکووری کوردستانبارزانئەلفوبێکانی کوردیشێخ سەعیدئێزیدی (ئایین)خالید کوڕی وەلیددڵزارکۆمۆنیزمئازادیئاوێنەکاکەی فەلاحعەبدوڵڵا ھەرتەلیفەلسەفەکەرتبوونی ناوکیسیروانھەرێمی کوردستانسوورێژە٢٠٠٤ڕیشێنڕۆمانی شەڕخۆرئەبووحەنیفەئەلبەرت ئاینشتاینبەڕێوبردنی کاتئیدارەی گەرمیانخوێندەواریکۆریای باشوورزانستە کۆمەڵایەتییەکانخانی لەپ زێڕینمەلەوانیحکوومەتی ھەرێمی کوردستانجەبار فەرمانشانشینی پێشەنگییەکانئەمریکای باکوورخوێنسەعید نوورسیبەکرێگیراوپارێزگاکانی کوردستانھاوزایەندخوازیکاک ئەحمەدی شێخویکیپیدیانیلزانکۆی سەڵاحەدینپارێزگابەکتریاسووڕی ئاوشەکرستانچیرۆکگەردیلەمێکوتەیۆھانس کێپلەرمیسرفیلمی شەڕکۆرتیزۆڵبێبڕبڕەکان🡆 More