بلووری شل (بە ئینگلیزی: Liquid crystals) دۆخێکی ماددەیە کە تایبەتمەندی شل وە ھەم بلووری ماددەی دۆخی ڕقی تێدایە.
بۆ نمونە ماددەیەکی بلوورێکی شل دەتوانێ وەک شلەیەک بخلیسکێت و ھاوکات توانای ھەیە گەردەکانی لە شێوەی بلووری ڕێک بخات. چەندین شێوەی جیاوازیان ھەیە کە دەشێ بە ھۆی تایبەتمەندیە بییناییەکانیان و چۆنیەتی ڕەفتار کردنیان لەگەڵ ڕووناکی پۆلێن بکرێن. ھەڵبەت ئەم تایبەتمەندیانە تایبەتن بە دۆخی شلی ماددەکە وە ئەم جۆرە ماددانە وەک گشت ماددەکانیتر بە ھۆی سارد کردن دۆخی ڕەقی وەردەگرن و بە ھۆی گەرم کردن بە ھەڵم دەبن.
بلووری شڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان سودی لێبینراوە لە شاشەی نمایشی تەلەڤیزیۆن، کۆمپیوتەر، کاتژمێر و .. ھتد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بلووری شل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بلووری شل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.