بازرگانیی مرۆڤ

بازرگانیی مرۆڤ بریتییە لە مامەڵە کردن بە مرۆڤەوە لەرێی کڕین و فرۆشتنەوە بەمەبەستی بەکارھێنانیان وەک کرێکاریی زۆرەملێ، کۆیلەی سێکسی یان بازرگانی سێکسی کە کەسی بازرگان یان کەسانی دیکە لێی سوودمەند دەبن.

ئەم دیاردەیە دەکرێت ئەمانەش لەخۆبگرێت: دۆزینەوەی ھاوسەرێک لە چوارچێوەی ھاوسەرگیری زۆرەملێی دا یان دەرھێنانی ئەندام و شانەی جەستە کە دەکرێت دەرھێنانی ھێلکەدانی ژن و سکپڕبوون لەجیاتی ژنێکی تریش لەخۆبگرێت. دیاردەی بازرگانییەکە دەکرێت لە ناو ھەمان وڵات یان لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا ڕووبدات و ھەروەھا بە تاوان دادەنرێت لە دژی کەسی ئەنجامدراو چونکە سەرپێچی مافەکانی جوڵەی قوربانییەکە دەکات لەڕێی زۆرلێکردن و بەکارھێنانیان بەشێوەیەکی بازرگانی.

ھەروەھا قاچاخچێتی مرۆڤ (کە بە قاچاخچێتی کۆچبەریش ناسراوە) کردەیەکی پەیوەستدارە بە بازرگانیی مرۆڤەوە بەڵام بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕەزامەندی کەسەکەی لەسەرە.

بەپێی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) لە ساڵی ٢٠١٤ خەملێنراوە کە تەنھا کاری زۆرەملێی (یەکێک لە پێکھاتەکانی بازرگانیی مرۆڤ) ساڵانە نزیکی ١٥٠ بلیۆن دۆلار قازانج بەرھەم دەھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٢ دا، (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی - ILO) خەمڵاندی کە ٢١ میلیۆن قوربانی لە کۆیلایەتییەکی سەردەمی دا گیریان خواردووە. لەو ٢١ ملیۆنە، ١٤٫٢ ملیۆنیان (ڕێژەی ٦٨٪) بەکاردەھێنرێن بۆ کارکردن، ٤٫٥ ملیۆنیان (ڕێژەی ٢٢٪) بەکاردەھێنرێن بۆ مەبەستی سێکسی و ٢٫٢ میلیۆن (ڕێژەی ١٠٪) بەکاردەھێنرێن وەک کاری زۆرەملێی سەپێنراو لەلایەن دەوڵەتەوە.

کردەی بازرگانیی مرۆڤ خاوەنی خێراترین گەشەیە لە تاوانە ڕێکخراوەییەکانی نێوان وڵاتان دا.

دیاردەکە بە سەرپێچی بۆ مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان. بەپێی ئامار و بڵاوکراوەیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەریەک لە وڵاتانی بەلاڕوس، ئێران، ڕوسیا و تورکمانستان یەکێکن لەو وڵاتانەی خراپترین دابینکەری پاراستنن لە دژی بازرگانیی مرۆڤ و کاری زۆرەملێیانە.

ھەوڵەکان

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددە بێھۆشکەرەکان (UNODC) زیاتر یارمەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی داوە لە بەرەنگاربوونەوەکانیان دژی بازرگانیی مرۆڤ. شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ کە بووە ھۆی بێکار بوونی ٣٠٠ ھەزار لە کرێکاری سریلانکا، ئیسۆپیا و فلیپین و ھۆکاری بوون بە ئامانجی بازرگانان، بووە ھۆی سەرھەڵدانی ھەڵمەتێکی زانیاری لەناکاو بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەربارەی بازرگانیی مرۆڤ. ھەروەھا بڵاوکراوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوی (بازرگانی کردن بە مرۆڤەکانەوە: نەخشە جیھانییەکان – Trafficking in Persons: Global Patterns) بووە یارمەتیدەر بۆ ناساندن و دیاریکردنی چەند جۆرێک لە وڵاتان بۆ بازرگانیی مرۆڤ، لەوانە: ١٢٧ وڵاتی سەرچاوە، ٩٨ وڵاتی تێپەر و ١٣٧ وڵاتی چوون (مەبەست) دیاریکران.

چەندەھا خەمڵاندن و ئاماری جیاواز ھەیە لەسەر قەبارە و ڕێژەی بازرگانیی مرۆڤ و پیشەکانی بازرگانی سێکسی. بەپێی ڕوناکبیر کێڤن بەیلز، نووسەری (کەسانی فرێدراو - Disposable People بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠٠٤) خەملێنراوە کە نزیکی ٢٧ میلیۆن کەس لە جیھان دا دووچاری "کۆیلایەتی سەردەمیانەی نوێ" بوونەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەملاندوویەتی کە ٢ میلیۆن منداڵ بەکاردەھێنرێن بۆ بازرگانی سێکسی لەسەر ئاستی جیھان و ھەر لە ھەمان ساڵ دا لێکۆڵینەوەیەک ھەستا بە ناساندنی ١٢٫٣ میلیۆن کەس وەک «کرێکاری زۆرەملێ و قوربانی بازرگانی سێکسی» کە نزیکەی ١٫٣٩ ملیۆنیان وەک کۆیلەی سێکسی کاریان پێوە دەکرێت و کچان و ژنان رێژەی ٩٨٪ ئەو ژمارەیە پێکدەھێنن.

دەرکردنی یاسای (قوربانیانی بازرگانی و پاراستن لە توندوتیژی - TVPA) لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بووە ھۆی دامەزراندنی (نوسینگەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ) سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ھەماھەنگی دەکات لەگەڵ حوکمەتەکانی دیکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی مرۆڤ و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی بازرگانیی مرۆڤ بەشێوەیەکی ساڵانە. بڵاوکراوەکە ھەڵدەستێت بە ھەڵسەنگاندنی گەشەی ھەر وڵاتێک لە دژە بازرگانی و پۆلێن کردن و دانانی ھەر وڵاتێک لە ئاستێک دا بەپێی سیاسەت و رێکارە ئاماژەپێکراوەکانی نەھێشتنی بازرگانیی مرۆڤ لە یاسای (TVPA) دا.

ڕێکەوتنە جیھانییەکان:

  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کۆیلایەتی، لە ساڵی ١٩٥٧ دا چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
  • کۆنووسی رێگریکردن، سەرکوتکردن و سزادانی بازرگانیی مرۆڤ، بەتایبەتی ژن و منداڵ.
  • کۆنووس دژی قاچاغی کۆچبەران بەرێی وشکانی، ئاویی و ھەوایی.
  • کۆنووسی ئارەزوومەندانە دەربارەی فرۆشتن، لەشفرۆشی و ڕووتبازی (پۆرنۆگرافی) منداڵ.
  • ڕێکەوتنامەی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٣٠.
  • ڕێکەوتنامەی نەھێشتنی کاری زۆرەملێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٥٧.
  • ڕێکەوتنامەی کەمترین تەمەنی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٧٣.
  • ڕێکەوتنامەی خراپترین شێوازەکانی کارکردنی منداڵ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) ساڵی ١٩٩٩.

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانبەڕازیلماکوان کەریمباجدامەزراوەی ویکیمیدیاگەشبینیبەختیار عەلیفریدریش نیچەمافەکانی ژناندەنگدانئێرانچێشتی مجێورکاربۆن دی ئۆکسیدبافڵ تاڵەبانیمەمالیکەکانکاردانەوەی کیمیاییمێشکئەحمەد شەماڵزمانی فارسیپارتی دیموکراتی کوردستانخشتەی خولیڕێنێ دێکارتسینەم خان بەدرخاننوێژ لە ئیسلامپێڕستی کونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستانگوندکەریم کابانکونەڕەشحەجڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارماوسئەستەمبوڵموراد قەرەیلانپۆڕنشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانئەژدیھای کۆمۆدۆحووسییەکانسێکسئەشکەوتی شانەدەرقازی محەممەدئابووربرادۆستکۆچەر بیرکارمێژووی ڕۆژنامەوانیسێکسی خێراخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسترشەبارانکانی ماران، حاجیاوانۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمایکرۆسۆفتفیزیکشانشینی یەکگرتووژمارەی ڕێژەییسۆسیالیزمپەیوەندییە گشتییەکانزانکۆی سۆرانمێزۆپۆتامیاسەید سادقئازادیی دەربڕینشەکرەگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)لەیلا قاسمزمانی عەرەبیئەبووبەکری سدیقشاعیرڕایبۆسۆمئاوێنەنەمسائەلفوبێکانی کوردییەکێتیی سۆڤیەتفایەق بێکەسپاڵنگانئەسفەھانکرداری جنسیی دەمیگەردیلە🡆 More