ئاڵمانیای ڕۆژاوا (بەئاڵمانی:Westdeutschland) ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ئەمەبەشەی ئاڵمانیا وواتە ئاڵمانیای ڕۆژئاوا لایەنگیری هاوپەیمانەکان بوو (سەرمایەداری) (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئینگلستان) ، ماوەی مانەوەی ئەو دەوڵەتە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٩٠ بووە تا ئەو کاتیش شاری بۆن پایتەختی ئەو دەوڵەتە بووە.
ئاڵمانیای ڕۆژاوا | |
---|---|
بەشێکە لە | History of Germany (1945–1990)، مێژووی ئەڵمانیا |
دامەزران | ٢٣ی ئایاری ١٩٤٩ |
بابەتی لاوەکی | ئەڵمانیا |
ناو بە زمانی فەرمی | Bundesrepublik Deutschland |
زمانی فەرمی | ئەڵمانی |
سروودی نیشتمانی | Das Lied der Deutschen |
دروشم | Einigkeit und Recht und Freiheit |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | ئاڵمانیای ڕۆژاوا |
پایتەخت | بۆن |
Territory claimed by | ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات |
پۆتانی شوێن | |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | federal parliamentary republic، parliamentary republic |
Diplomatic relation | ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات |
ئەندامی | نەتەوە یەکگرتووەکان |
دانیشتووان | ٦٣٬٢٥٠٬٠٠٠ |
دراو | Deutsche Mark |
ھاوسنوورە لەگەڵ | چێکۆسلۆڤاکیا، ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات، نەمسا، فەڕەنسا، سویسڕا |
گۆڕدراوە لەلایەن | ئەڵمانیا |
جێگەی دەگرێتەوە | Trizone، German Reich، Allied Control Council |
زمانەکان | ئەڵمانی |
کۆتاییھاتن | ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ |
ڕووبەر | ٢٤٨٬٥٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وەسفی ئاڵا | flag of Germany |
وەسفی نیشان | coat of arms of Germany |
ئابووری بابەت | economy of West Germany |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of West Germany |
کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +49 |
ئاڵمانیای رۆژاوا دەستی کرد بە پڕۆژەیێکی گەورە بۆ گەشە دانی ئابووری لە ساڵی ١٩٥٠ زایینی و سەرکەوتنی زۆری لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەوە بە دەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٥دا بوو بە ئەندامی ناتۆ. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی کرد بە بناغەدانانی کۆمەڵەی ئابووری ئورووپا. لە ھەمان کاتدا ئاڵمانیای رۆژھەڵات بوو بە یەکێک لە ئەندامانی بلۆکی رۆژھەڵات. بەڵام بە ھۆی لاواز بوونی شۆرەوی بارودۆخی ئابووری لە ئاڵمانیای ڕۆژھەڵات بەرەو دابەزین چوو و ھیچ کاتێک بە ئاستی ئاڵمانیای ڕۆژاوا نەگەیی. ئەم بارودۆخە بوو بە ھۆی کۆچ کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک بۆ ئاڵمانیای ڕۆژاوا. لە ساڵی ١٩٦١دا ئاڵمانیای ڕۆژاوا دەستی کرد بە درووست کردنی دیوارێک لە نێوان دوو بەشی بەرلین، بۆ ئەوەی کە بەرگری لە ئەم کۆچانە بکات. ئەم دیوارە(ناسراو بە دیواری بەرلین) بوو بە سەمبولێک لە شەڕی سارد. ئەم دیوارە لە ساڵی ١٩٨٩ ڕووخا و دیسان بوو بە سەمبولێک لە کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.
لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لە سەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئاڵمانیا. یەکگرتنەوی ئاڵمانیا بوو بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەی ئەو وڵاتە لە نێو یەکێتیی ئورووپا و ھەروەھا ناتۆ. دواتر ئاڵمانیا وەکوو ئەندامێکی ناتۆ دەستی کرد بۆ ھەناردەکردنی ھێزە چەکدارەکانی خۆی بۆ باڵکان و دواتریش بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ لەگەڵ چەکدارەکانی ڕیکخراوی ئەلقاعیدە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەڵمانیای ڕۆژاوا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەڵمانیای ڕۆژاوا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.