ئەکادیمیای کوردی (لە سەرەتاوە ناوی کۆڕی زانیاریی کورد و دواتریش کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنییەوە ھەبێت.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە.
دامەزران | ١٩٧١ ٢٠٠٧ (کردنەوە) |
---|---|
شوێن | |
سەرۆک | عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی |
جێگری سەرۆک | نەجاتی عەبدوڵڵا |
وێبگە | ماڵپەڕی ئەکادیمیای کوردی |
پێشووتر ناسرابوو بە | کۆڕی زانیاریی کورد (١٩٧١–١٩٧٨) کۆڕی زانیاریی کوردستان |
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی.
ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.
خولی یەکەمی ئەکادیمیا کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ژمارە | ناو | جێگا |
---|---|---|
١ | شەفیق قەزاز | سەرۆک |
٢ | ڕەشید فندی | ج. سەرۆک |
٣ | ئازاد ئەحمەد | سکرتێر |
٤ | نەجاتی عەبدوڵڵا | ئەندامی تەرخانکراو |
٥ | کەمال مەزھەر | ئەندام |
٦ | عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ | ئەندام |
٧ | نووری تاڵەبانی | ئەندام |
٨ | عەبدولفەتتاح عەلی | ئەندام |
٩ | موحسین محەممەد حوسێن | ئەندام |
١٠ | جەمال عەبدول | ئەندام |
١١ | جەبار قادر | ئەندام |
١٢ | وریا عومەر ئەمین | ئەندام |
١٣ | موئەیەد تەیب | ئەندام |
١٤ | محەممەدی مەلا کەریم | ئەندام |
١٥ | محەممەد عەلی قەرەداغی | ئەندام |
خولی دووهەمی ئەکادیمیا کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ژمارە | ناو | جێگا |
---|---|---|
١ | نووری تاڵەبانی | سەرۆک |
٢ | ئازاد ئەحمەد | ج. سەرۆک |
٣ | نەجاتی عەبدوڵڵا | سکرتێر |
٤ | کەمال مەزھەر ئەحمەد | ئەندامی کارا |
٥ | عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ | ئەندامی کارا |
٦ | شەفیق قەزاز | ئەندامی کارا |
٧ | عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی | ئەندامی کارا |
٨ | موحسین محەممەد حوسێن | ئەندامی کارا |
٩ | جەمال عەبدول | ئەندامی کارا |
١٠ | جەبار قادر | ئەندامی کارا |
١١ | وریا عومەر ئەمین | ئەندامی کارا |
١٢ | محەممەد عەلی قەرەداغی | ئەندامی کارا |
١٣ | فارووق عومەر سدیق | ئەندامی کارا |
١٤ | عەبدولڕەحمان مزووری | ئەندامی کارا |
ئەندامانی خولی سێیەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران.
ژمارە | ناو | جێگا |
---|---|---|
١ | عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی | سەرۆک |
٢ | نەجاتی عەبدوڵڵا | جێگری سەرۆک |
٣ | عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ | ئەندامی کارا |
٤ | موحسین محەممەد حوسێن | ئەندامی کارا |
٥ | جەمال عەبدول | ئەندامی کارا |
٦ | وریا عومەر ئەمین | ئەندامی کارا |
٧ | محەممەد عەلی قەرەداغی | ئەندامی کارا |
٨ | فارووق عومەر سدیق | ئەندامی کارا |
٩ | عەبدولڕەحمان مزووری | ئەندامی کارا |
بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەکادیمیای کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.