ئەکادیمیای قارەمانەکەم: زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنی

ئەکادیمیای قارەمانەکەم (بە ژاپۆنی: 僕のヒーローアカデミア، بە ڕۆماجی: Boku no Hīrō Akademia) زنجیرەیەکی مانگای سووپەرھیرۆی ژاپۆنییە لە نووسین و وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشی.

زنجیرەدار کراوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ەوە، و بەشەکانی کۆکراونەتەوە لە ٢٨ بەرگی تانکۆبۆندا بەپێی ئەیلوولی ٢٠٢٠. چیرۆکەکە دەرباروی ئیزوکو میدیۆریایە، کوڕێک کە ھیچ ھێزێکی سەرووسروشتی (کە پێیدەڵێن کویرک) نییە کە زۆربەی جیھان ھەیانە، بەڵام ھێشتا خەون دەبینێت کە ببێتە پاڵەوانێک بۆ خۆی. دواتر لەلایەن ئۆڵ مایت، گەورەترین پاڵەوانی ژاپۆنەوە، ڕاھێنان و چاودێری دەکرێت و کویرکەکەی خۆی دەداتە میدۆریا دوای دۆزینەوەی تواناکانی، و دواتر یارمەتی دەدات تا بچێتە دواناوەندیی پاڵەوانەکانەوە.

ئەکادیمیای قارەمانەکەم
ئەکادیمیای قارەمانەکەم: چیرۆک, بووارەکانی ڕاگەیاندن, گەیشتن بە خوێنەران
ڕووبەرگی تانکۆبۆنی بەرگی ١، لەگەڵ ئیزوکو میدۆریا (ناوەڕاست) و ئۆڵ مایت (ڕاست)
僕のヒーローアカデミア
(Boku no Hīrō Akademia)
چەشنسەرکێشی، فەنتازیا، سووپەرھیرۆ
مانگا
نووسەرکۆھێ ھۆریکۆشی
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
NA
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
چاپمەنجەمپ کۆمیکس
گۆڤارھەفتانەی شۆنن جەمپ
گۆڤاری ئینگلیزی
NA
ھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەن٧ی تەممووزی ٢٠١٤ – ئێستا
بەرگەکان٢٨
مانگا
My Hero Academia Smash!!
نووسەرکۆھێ ھۆریکۆشی
وێنەکێشھیرۆفومی نێدا
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
NA
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارشۆنن جەمپ+
گۆڤاری ئینگلیزی
NA
ھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەن٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
بەرگەکان٥
ئەنیمێ
دەرھێنەر
  • کینجی ناگاساکی
  • تۆمۆ ئۆکوبۆ (#39–51)
  • ماساھیرۆ موکای (#٦٤–)
بەرھەمھێنەر
  • واکانا ئۆکامورا
  • کازوماسا سانجۆبا
  • ھیرۆشی کامێ (#١–١٣)
  • ناوۆکی ئامانۆ (#١–١٣)
  • ھیرۆکازو ھارا (#١–١٣)
  • ناتسومی مۆری (#١–٣٨)
  • ھایاتۆ ساگا (#٣٩–)
  • یۆشیھیرۆ ئۆیابوو (#٣٩–)
  • کۆجی ناگای (#٣٩–)
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
مۆڵەتنامە لە لایەنفەنیمەیشن
میدیالینک
بڵاوبوونەوە ٣ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا
سووکەڕۆمان
My Hero Academia: School Briefs
نووسەرئانری یۆشی
وێنەکێشکۆھێ ھۆریکۆشی
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
NA
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیانێر
چاپمەنJUMP j-BOOKS
وەشانی ڕەسەن٤ی نیسانی ٢٠١٦ – ئێستا
بەرگەکان٤
مانگا
My Hero Academia: Vigilantes
نووسەرھیدێیوکی فوروھاشی
وێنەکێشبێتێن کۆرت
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
NA
ڤیز میدیا
گۆڤار
  • جەمپ گیگا
  • شۆنن جەمپ+
وەشانی ڕەسەن٢٠ی ئابی ٢٠١٦ – ئێستا
بەرگەکان١٠
Original video animation
دەرھێنەرکینجی ناگاساکی
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
بڵاوبوونەوە ٤ی نیسانی ٢٠١٧ ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧
ماوەی پەخشھەر یەکەی ٢٥ خولەک
ئەڵقەکان٢
Original video animation
ستودیۆبۆنز
بڵاوبوونەوە١٣ی شوباتی ٢٠١٩
ماوەی پەخش٢ خولەک
مانگا
My Hero Academia: Two Heroes
نووسەر
  • کۆھێ ھۆریکۆشی
  • یۆسوکێ کورۆدا
بڵاوکەرەوەھۆمیشا
چاپمەنشوێشا ھۆم کۆمیکس
مانگا
My Hero Academia: Team-Up Missions
نووسەریۆکۆ ئاکیاما
بڵاوکەرەوەشوێشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزی
NA
ڤیز میدیا
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤار
  • جەمپ گیگا (پێشەکی)
  • سایکیۆ جەمپ
وەشانی ڕەسەن٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ – ئێستا
بەرگەکان١
Original net animation
دەرھێنەر
  • کینجی ناگاساکی
  • ماساھیرۆ موکای
نووسەریۆسوکێ کورۆدا
ئاوازدانانیوکی ھایاشی
ستودیۆبۆنز
مۆڵەتنامە لە لایەنفەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە١٦ی ئابی ٢٠٢٠
ماوەی پەخشھەر یەکەی ٢٥ خولەک
ئەڵقەکان٢
ئەکادیمیای قارەمانەکەم: چیرۆک, بووارەکانی ڕاگەیاندن, گەیشتن بە خوێنەران دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

مانگاکە کرایە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ لەلایەن بۆنزەوە. وەرزی یەکەمی لە نیسان تا حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ژاپۆندا پەخشکرا، دوای ئەو وەرزی دووەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٧، و دواتر وەرزی سێیەم لە نیسان تا ئەیلوولی ٢٠١٨، وەرزی چوارەمیش لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تا نیسانی ٢٠٢٠، و وەرزی پێنجەمیش بڕیارە لە بەھاری ٢٠٢١دا پەخشبکرێت. فیلمێکی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Two Heroes لە ئابی ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە. دووەم فیلمی ئەنیمەیشن بە ناوی My Hero Academia: Heroes Rising لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە. پلانی فیلمێکی ڵایڤ ئاکشنیش ھەیە لەلایەن لێجنداری ئینتەرتەینمێنتەوە.

زنجیرەکە مۆڵەتنامەی بڵاوکردنەوەی زمانی ئینگلیزی لەلایەن ڤیز میدیاوە ھەیە و دەستیان بە زنجیرەدار کردنی کرد لە کەشکۆڵی مانگای دیجیتاڵیی ھەفتانەی شۆنن جەمپدا لە شوباتی ٢٠١٥. شوێشا دەستی بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە کرد لە وێبسایت و بەرنامەی مانگا پڵەس بە زمانی ئینگلیزی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩.

مانگاکە خەڵاتی ھارڤی بردەوە بۆ باشترین مانگا. بەپێی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، مانگاکە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن تیراژی ھەبووە لە چاپدا. ھەردوو مانگا و ئەنیمێکە پێشوازییەکی ئەرێنییان لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە لێکراوە، و بە یەکێک لە باشترینەکانی ٢٠١٠کان دانراوە.

چیرۆک

ئیزوکو میدۆریا تەنھا قوتابییەکی ئاسایی لە قۆناغی ناوەندی بوو لە جیھانێک وەک گۆڤارە نەخشێندراوە ئەمریکییەکان خەڵکی تێدا خاوەنی سووپەر ھێز بوون، لەگەڵ ئەوەی ئەو ھیچ ھێزێکی ناسروشتی نییە و ھەموو کات ھاوڕێکانی گاڵتەی پێ دەکەن بەڵام ئەو ھەر دەیەوێت ببێت بە پاڵەوان، لە یەکێک لە ڕۆژەکان باکۆگۆی ھاوڕێی بینی لەلایەن خراپەکارێکەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و ئەویش ھەوڵی ڕزگارکردنی دا، لەو کاتەشدا بەھێزترین پاڵەوانی جیھان ئۆڵ مایت (ALL MIGHT) ئەوەی بینی و بە بوێرێکەی سەرسام بوو و تێکەڵی شەڕەکە بوو، پاشان داوای لێ کرد ببێت بە جێگرەوەی و ھێزەکەی وەربگرێت کە بە وەرگرتنی ھێزەکەی توانی بچێتە ئەکادیمیای یۆھێ کە تایبەتە بە فێرکردنی سووپەر پاڵەوانان.

بووارەکانی ڕاگەیاندن

مانگا

«ئەکادیمیای قارەمانەکەم» بریتییە لە مانگایەکی ژاپۆنی و لە وێنەکێشانی کۆھێ ھۆریکۆشییە. زنجیرەکە لە گۆڤاری شۆنن جەمپ لە تەممووزی ٢٠١٤ دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧، زنجیرەکە لە سی کتێبی تانکوبون کۆکرایەوە.

ئەنیمێ

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، تویتەری تایبەت بە زنجیرەکە ڕایگەیاند کە ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان دەبێتە خاوەنی ئەنیمێیەک و لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی بۆنزە.

ئەنیمێکە لە دەرھێنانی کیجی ناگاساکییە و لە نووسینی یۆسکێ کورۆدایە، شێوەی کەسایەتییەکانیش لەلایەن یوشیکیکۆ ئۆماکوشی دروستکراوە، و مۆسیقاکەش لەلایەن یوکی ھایاشی ئامادە کراوە. ئەنیمێکە بۆ یەکەم جار لەسەر MBS و وێستگەی ھێڵە ھەواڵییە ژاپۆنییەکان بە کاتی ٥ی دوای نیوەڕۆ ژاپۆنی ھەموو شەمممەیەک پەخشکرا. گۆرانی سەرەتا "The Day" (بە کوردی: ئەمڕۆ) لە ڕۆڵی Porno Graffittiیە، و گۆرانی کۆتایییش "Heros" (بە کوردی: پاڵەوانان) Brian the sun ڕۆڵەکەی گێڕاوە.

وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ژمارەی سیی ٢٠١٦ لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپدا ڕاگەیەنرا. لە ١ی نیسانی ٢٠١٧ لەسەر NTV و YTV بە ھەمان ستافی وەرزی یەکەم پەخشکرا.

یارییە ڤیدیۆیییەکان

دەربارەی یارییەکی ڤیدیۆیی کە لە ئەنیمێکەوە وەرگیراوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا. یارییەکە لەلایەن Bandai Namco Studioss پێشخراوە و لەلایەن Bandai Namco Entertainment بڵاوکرایەوە و بە Nintendo 3DS کار دەکات و لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ لە ژاپۆن دەرچوو.

گەیشتن بە خوێنەران

زۆربەی ئەو نرخاندنانەی کە مانگاکە لە سەرەتایی بڵاوبوونەوەیەوە لە ڕەخنەگران و خوێنەری گۆڤارەکە ئەرێنی بوون، ھەروە‌ھا لەو ڕاپرسییە پێشەنگییانەی کە گۆڤارەکە ئەنجامی دەدات چەند جارێک بووە خاوەنی پلەی یەکەم، لەکاتێکدا کتێبی یەکەم ٧١٬٥٢٥ تیراژی لێ فرۆشرا و بە پلەی حەوتەم لە پۆلاندنەکانی ئۆریکۆن ھەڵبژێردرا.

تێبینییەکان


سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان


Tags:

ئەکادیمیای قارەمانەکەم چیرۆکئەکادیمیای قارەمانەکەم بووارەکانی ڕاگەیاندنئەکادیمیای قارەمانەکەم گەیشتن بە خوێنەرانئەکادیمیای قارەمانەکەم تێبینییەکانئەکادیمیای قارەمانەکەم سەرچاوەکانئەکادیمیای قارەمانەکەم بەستەرە دەرەکییەکانئەکادیمیای قارەمانەکەمتانکۆبۆنزمانی ژاپۆنیمانگاکۆھێ ھۆریکۆشیھەفتانەی شۆنن جەمپ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

میرنشینی سۆرانمحەممەد ئەمین زەکی بەگبێخودجێندەرپۆتاسیۆمپلەی سەربازیعادیلە خانمتوانا (فیزیک)خوێندنی مێژووی ھونەرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیژان پۆڵ سارترخانزادی سۆرانجێنتەڵمان جاکمافەکانی ژنانئایینی زەردەشتیڕۆژژمێری زایینیبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤترشھەڵوژەئیمپراتۆریەتیی بەریتانیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیئەندەلوسیەکێتیی سۆڤیەتشەرەفنامەعەبدولقادری گەیلانیسۆفییایەتیئیبن سیناتۆفیق وەھبینیکۆلا تێسلاپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ئیسرائیلمووساپەروەردەکەلووی گاپاوەئاردا گولەرمایكرۆسۆفت وۆردڤایرۆسی کۆرۆناقیبلەڕوکنوسدین فیروزسەحیحی بوخارینالیشیوەکەڵماددەعەبدوڵڵا ئۆجەلانمحەممەدئاوێتەی کیمیاییدەمارگیریسولەیمانڕەوشەن بەدرخانفۆسفۆرکۆڕەکتاڤگەی بێخاڵئێزیدی (ئایین)ڕۆژھەڵاتی ناوینسەعید نوورسیڕۆژنامەی ژیندەوڵەتوەلی دێوانەکەمال جەلال غەریبمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریشێرپەنجەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنافۆنۆلۆجیجەلادەت عالی بەدرخانماونت ئاند بلایدسۆنێک تیمئەلفوبێکانی کوردیڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدۆمدەروونناسیقەندیلزانست🡆 More