ئەنەناس (ناوی زانستی: Ananas Comosus) میوەیەکە لە پۆلی بڕۆمیلیەکانە، کە تەنھا لە ناوچە کەمەرەییەکان دەڕوێت، لەشێوەی قوچەک دایە.
زۆر سەرنج ڕاکێش و تامێکی نایابی ھەیە و لەشێوەی سروشتی خۆی و شەربەت دەخورێت ڕەنگێکی زەردباو ھەڵدەگرێت، بۆ یەکەم جار لە کیشوەرەکانی ئەمریکا دۆزرایەوە، لەسەرەتادا ھەوڵێکی زۆر درا تا لە جۆریەتی و چۆنیەتی تێبگەن تا بۆ شوێنەکانی تری جیھان بیگوازنەوە، دەرکەوت کە تەنھا لە شوێنە گەرمەکانی جیھان دەڕوێت یان ئەوناوچانەی کەشوھەوایەکی کەمەرەیی ھەیە وەک: باشوری ئەمریکا و ناوەڕاستی ئەفریکا.
ئەنەناس بڕێکی زۆرلە شەکر لەخۆدەگرێت وەدەوڵەمەندەبە ڤیتامینەکان، لە ٪٧٠ پێکدێت لە ئاو وە لە ٪٢٠ پێکدێت لە شەکر وە لە ٪١٠ بریتیەلەخۆراکەمادەکانی بڕۆمیلین و خوێیەکانزاییە جۆربەجۆرەکان وەک فەسفۆڕ و یۆد.
یاریدەرێکی چاکەبۆھەرسکردنی خۆراک و میزکردن وەھەروەھادژەھەوکەرێکی باشەبۆھەمووجۆرەکانی ھەوکردن بەتایبەت ھەوکردنی کڕکڕاگەکان لە جومگەکاندا، وەپارێزەرێکی چاکی پێستەلە تیشکی سەروی وەنەوشەیی پاکردنەوەی پێست و چالاککردنی خوێنبەرەکان وھاوسەنگی ترشەڵۆکی گەدە، سودێکی زۆری ھەیەبۆ گورچیلەکان جگە لەڕێگریکردن لەکلۆربونی ددانەکان بەھۆی بونی فلۆرید کەیارمەتی منداڵ دەدات لەھاتنەوەی ددانەکانی وەبەکاردێت لەدروست کردنی کھول جۆرەکانی خواردنەوە سەرمەستیەکان.
دەبێتەھۆی شلبونەوەی ڕیخەڵۆکەکان و سکچون ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆربخۆرێت. کارلێکەکانی لەگەڵ دەرمان:
ئەنەناس ھاوکارێکی چاکەگەربێت وبخورێت لەگەڵ دەرمانی پاڵەپەستۆی خوێن وچالاککردنی جولەی خوێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنەناس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەنەناس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.