ئەندرۆید

ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات.

سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.

ئەندرۆید
Official Android logo
پەرەپێدەر(ان)کۆمپانیای گۆگڵ
یەکەم وەشان٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ (2008-09-23)
وەشانی جێگیرئەندرۆید ١٣ / ١٥ی ئابی ٢٠٢٢؛ ١٨ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-٠٨-15)
وەشانی پێشبینینئەندرۆید ١٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٣؛ ١٢ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٢-08)
نووسراوە بەجاڤا، C++، C
زمانەکانزیاتر لە ١٠٠ زمان
مۆڵەتنامەGNU GPLv3+، Apache
وێبگەwww.android.com

تایبەتمەندی

  • پرۆگرام و یاری زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایابمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
  • نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
  • زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
  • سیستمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بەپێی ویستی بەکارھێنەر.

ماناکەی

مانای وشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە ڕۆبۆتێکی زیرەک کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرابێت.

کۆگای گۆگڵ پلەی

سیستەمی ناوبراو کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ھەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٫٣ ملیۆن پرۆگرام و یاری جیاوازی تێدا بەردەست خراوە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google Play و بەرنامەی Play Store بەردەست خست بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ دابەزاندانی بەرنامە و یارییەکان.

وەشانەکانی ئەندرۆید

ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و پێش بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید ١٢، وەشانی ئەندرۆیدی ١١ پڕ بەکارھێنەرترین و بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید بوو لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.

وەشان ناوی کۆد ئاستی API ژمارەی ناوک بەرواری بڵاوکردنەوە
١٫٠ ناوی نییە ١ ٢٫٦٫٢٥ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨
١٫١ Petit Four ٢ ٢٫٦٫٢٦ ٩ی شوباتی ٢٠٠٩
١٫٥ Cupcake ٣ ٢٫٦٫٢٧ ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩
١٫٦ Donut ٤ ٢٫٦٫٢٩ ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩
٢٫٠–٢٫١ Eclair ٥ - ٦ - ٧ ٢٫٦٫٢٩ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
٢٫٢–٢٫٢. ٣ Froyo ٨ ٢٫٦٫٣٢ ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠
٢٫٣–٢٫٣. ٧ Gingerbread ٩–١٠ ٢٫٦٫٣٥ ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
٣٫٠–٣٫٢. ٦ Honeycomb ١١ - ١٢ - ١٣ ٢٢ی شوباتی ٢٠١١
٤٫٠–٤٫٠. ٤ Ice Cream Sandwich ١٤–١٥ ٣.x ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١
٤٫١–٤٫٣. ١ Jelly Bean ١٦ - ١٧ - ١٨ ٣.x ٩ی تەممووزی ٢٠١٢
٤٫٤–٤٫٤. ٤ KitKat ١٩ ٣.x ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
٥٫٠–٥٫١. ١ Lollipop ٢١–٢٢ ٣.x ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
٦٫٠–٦٫٠. ١ Marshmallow ٢٣ ٤.x ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥
٧٫٠–٧٫١. ٢ Nougat ٢٤–٢٥ ٤.x ٢٢ی ئابی ٢٠١٦
٨٫٠–٨٫١ Oreo ٢٦–٢٧ ٤.x ٢١ی ئابی ٢٠١٧
٩٫٠ Pie ٢٨ ٤.x ٦ی ئابی ٢٠١٨
١٠ Quince Tart ٢٩ ٥.x ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩
١١ Red Velvet Cake ٣٠ ٥.x ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
١٢ Snow Cone ٣١ ٥.x ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٢L Snow Cone V2 ٣٢ ٥.x ٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٣ Tiramisu ٣٣ ٥.x ١٥ی ئابی ٢٠٢٢
١٤ Upside Down Cake ٣٤ ٦٫١ ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

داوانامەکان لە ئەندرۆید

داوانامەکان کە ئەوانەی دەبینرێن لە مارکێتی ئەندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتییە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، و لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندی ئەندرۆیدەکەیان.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەندرۆید تایبەتمەندیئەندرۆید ماناکەیئەندرۆید کۆگای گۆگڵ پلەیئەندرۆید وەشانەکانی ئەندرۆید داوانامەکان لە ئەندرۆید سەرچاوەکانئەندرۆیدئێچ تی سیئێچ تی سی دریمتایوانناوکی لینوکس٢٠٠٥٢٠٠٨

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزفەرموودەناسیمافەکانی ژنانزەکاتنوێژی تەراویحسیستمی زانیاریی جوگرافیلەتیف ڕەشیدشێخ مەحموودی حەفیدھۆزگووگڵ کرۆممەرزیە فەریقیعەبدوڵڵا پەشێوزمانی ئینگلیزیڕیالیزمموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانگۆگۆریۆکووزەڵەحکوومەتسێکسئەی ڕەقیبکوردستانی سوورتووپاک شاکووربێرتراند ڕەسڵتاوان و سزامیرنشینی سۆرانکلاسیزمکەریم خانی زەندشارستانی بەدرەنالیھیندستانکەرڕەنگسەددام حوسێنجەزائیرسونەنی دارمیئیسرائیلیەحیاکەلارئیدریسی بەدلیسیبورجی خەلیفەشێخ ڕەزای تاڵەبانیئافەرینشیعری نوێی کوردیمووساتیک تۆکپارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانھەولێرنووحگالیلێو گالیلەیھاروون ڕەشیدماتماتیکمیرنشینی ئەردەڵانعەدنان کەریمدەمارگیریھزریەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانمانگاژمارەی ڕێژەییمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانگۆرانیشیعەی دوازدە ئیمامشیعرپێڕستی گوندەکانی پێنجوێنحاجی قادری کۆییئیسماعیل سەردەشتییەکەکانی پاراستنی گەلشێرزاد حەسەنمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانماڵدیڤئاوات جەناب نووریدۆشکەئازاد نەجارخەلافەتی ڕاشدینجەنگی جیھانیی یەکەمنوێژی عیشادراگۆن بۆڵ زێدگەل🡆 More