ئەنجومەنی ئەورووپا (بە ئینگلیسی: Council of Europe) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیییە بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئەورووپا لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، پێشکەوتنی دیموکراسی، سەروەریی یاسا و، ھاوکاریی کولتووری بنیات نراوە.
بناغەی ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٤٩ داڕێژراوە و، لە ٤٧ وڵاتی ئەندام بە ٨٢٠ میلیۆن شارۆمەندەوە پێک ھاتووە. ئەنجومەنی ئەورووپا ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە - کە ئەویش ڕێکخراوێکی جیاوازە - کۆنتڕۆڵ ناکرێ. بە پێچەوانەی یەکێتیی ئەورووپا و یەکێتیی ئابووریی ئەوراسیا، ئەنجومەنی ئەورووپا ناتوانێ یاسای ناچارەکی دابنێت.
ناوبڕ | CoE |
---|---|
دامەزران | ساڵی ١٩٤٩ |
جۆر | ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی |
زمانی فەرمی | ئینگلیسی، فەڕەنسی |
وێبگە | http://www.coe.int/ |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی ئەورووپا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەنجومەنی ئەورووپا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.