تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: Guinness World Records)، سەرەتا ناسراو بە کتێبی تۆمارەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of Records لە ١٩٥٥ تا ٢٠٠٠ و بە کتێبی تۆمارە جیھانییەکانی گینس (بە ئینگلیزی: The Guinness Book of World Records) لە چاپەکانی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کتێبێکی سەرچاوەیییە کە ساڵانە بڵاودەکرێتەوە، کە تۆمارە جیھانییەکانی ھەردوو دەستکەوتە مرۆیییەکان و شوێنەکانی سروشتی جیھان پێڕست دەکات.
کتێبەکە بیرۆکەی سێر ھیو بیڤەرە، و بە ھاوبەشی لەلایەن برا دووانەکانی نۆریس و ڕۆس مەکویرتەر لە ئابی ١٩٥٤ لە شەقامی فلیت، لەندەن دامەزراوە.
دەستکاریکەر | کرەیگ گلێندەی |
---|---|
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی، ئازەربایجانی، ئایسلەندی، ئەڵمانی، ئیتالی، ئیسپانی، ئیستۆنی، بولگاری، پرتوگالی، پۆڵەندی، تامیل، تورکی، چیکی، چینی، دانمارکی، ڕۆمانی، ڕووسی، ژاپۆنی، سلۆڤاکی، سویدی، سۆلڤیبی، عەرەبی، عیبری، فارسی، فلیپینی، فیجی، فینلەندی، فەڕەنسی، کرواتی، کۆری، لاتڤی، لیتوانی، نۆرویژی، ھەنگاری، ھۆڵەندی |
بابەت | تۆمارە جیھانییەکان |
چەشن | سەرچاوە |
بڵاوکەرەوە | گروپی جیم پاتیسن |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ٢٧ی ئابی ١٩٥٥ – ئێستا |
جۆری کتێب |
|
کتێبەکە خۆی تۆمارێک ھەڵدەگرێت، کە پڕفرۆشترین کتێبی مافدارە لە مێژوودا. بەپێی چاپی ٢٠١٩، ئێستا ٦٤ەم ساڵی بڵاڤۆکەکەیە، لە ١٠٠ وڵات و بە ٢٣ زمان بڵاوکراوەتەوە، و زیاتر لە ٥٣٬٠٠٠ تۆمار لە بنکەدراوەکەیدا ھەڵدەگرێت. زنجیرە نێودەوڵەتییەکە لە چاپ زیاتر ڕۆیشتووە و زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی و مۆزەخانەی بۆ دروستکراوە. ناوبانگی کۆمەڵەکە بووەتە ھۆی ئەوەی تۆمارە جیھانییەکانی گینس ببێتە گەورەترین دەستەی نێودەوڵەتیی کەتەلۆگکردن و پشتڕاستکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری تۆمارە جیھانییەکان.
هەژمارێک لە ڕیکوردەکان: گەورەترین ڕایەخی دەسچن لە جیهاندا، گەورەترین فیشقەی نەوت لە مێژوودا، گەورەترین دەڤ.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینسایکڵۆپیدیای گینس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئینسایکڵۆپیدیای گینس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.