ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ (بە ئیسپانی: Juegos Olímpicos de Verano de 1992، بە کەتەلۆنی: Jocs Olímpics d'estiu de 1992؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و پێنجەم و بەشێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنەی١٩٩٢ ناسراوە) ڕووداوێکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٥ی تەممووز تا ٩ی ئابی ١٩٩٢ لە بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
ئەمە یەکەم وکۆتا ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا ئۆڵۆمپیادی ھاوین و زستان بە ساڵانی جووت ئەنجام بدات و بەجیاوازی نێوان دووساڵ.ساڵی ١٩٩٢ دوا ساڵ بوو کە ھەردوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و زستانەی تێدا ئەنجامدرا. ئەم ئۆڵۆمپیادە دووەم و کۆتا دوو یاری ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک بوو کە لە ڕۆژاوای ئەورووپا ئەنجامدرا دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢لە ئەلبێرتڤیل لە فەڕەنسا کە پێنج مانگ پێشتر بەڕێوەچوو. لەم ئۆڵۆمپیادە ٩٬٣٥٦ (٦٬٦٥٢ پیاو، ٢٬٧٠٤ ژن) وەرشوان لە ١٦٩ وڵات بەشداریان کرد.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Amics per Sempre، Friends for Life، Frënn fir d'Liewen |
وڵات | ئیسپانیا |
جێ | بەرشەلۆنا |
پۆتانی شوێن | |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ |
ژمارەی چاپ | 25 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٥ی تەممووزی ١٩٩٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٩ی ئابی ١٩٩٢ |
Officially opened by | خوان کارلۆسی یەکەم |
Oath made by | Luis Doreste، Eugeni Asensio |
Torch lit by | Antonio Rebollo |
بەختدار | Cobi |
یاریی کۆتاییی | 1992 Summer Olympics closing ceremony |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/barcelona-1992 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1992/ |
یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٢ یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد، و یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٢ەوە ھیچ وڵاتێک بایکۆتی نەکرد. لەم ئۆڵۆمپیادە ئەفریقای باشوور لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بانگھێشتکرایەوە بۆ یارییەکان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ بەشداریکردنی لە وەرزشی نێودەوڵەتی لێ قەدەغەکرابوو. تیمی یەکگرتوو یاخود تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیاد (کە لە کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت بەبێ دەوڵەتانی باڵتیک پێکھاتبوو) لە پێشەنگی ڕیزبەندی مەدالیاکان بوو کە ٤٥ زێڕ و ١١٢ مەدالیای گشتییان بەدەستھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.