ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (بە ڕووسی: Летние Олимпийские игры 1980؛ بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و دووەم و بەشێوەیەکی گشتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ناسراوە) ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو.
ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم یاری بوون کە لە وڵاتێکی بلۆکی ڕۆژھەڵات ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤی قسەکەردا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت |
جێ | مۆسکۆ |
پۆتانی شوێن | |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ |
ژمارەی چاپ | 22 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣ی ئابی ١٩٨٠ |
Officially opened by | لیۆنید برێژنێڤ |
Oath made by | Nikolai Andrianov، Aleksandr Medved |
Torch lit by | Sergei Belov |
بەختدار | Misha |
بەشداربوو | Vladimir Milić |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/moscow-1980 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1980/ |
لە یارییەکانی مۆسکۆدا ھەشتا وڵات نوێنەرایەتیان ھەبوو، بەڵام ٦٦ وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تەواوی بایکۆتی یارییەکانیان کرد، بەھۆی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستانەوە. ھەندێک لە وەرزشوانانی ئەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد (لەدەرەوەی ئەو ٦٦ وڵاتەی بەتەواوی بایکۆتییان کردبوو) لەژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاد (تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی) بەشدارییان لە یارییەکان کرد. لە بەرامبەردا دواتر یەکێتی سۆڤیەت بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ی لە لۆس ئەنجلەس کرد. یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لە کۆی ٢٠٣ مەدالیای زێڕ، ١٢٧ مەدالیایان بەدەستھێنا.
تەنھا دوو شار خۆیان کاندید کرد بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کە مۆسکۆ و لۆس ئانجلەس بوون. دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی یەکێک لەو شارانە لە لە ٧٥ەمین دانیشتنی IOC لە ڤییەنا لە نەمسا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا مۆسکۆ بۆ میوانداری کردنەکە ھەڵبژێردرا و لۆس ئانجلۆس بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤خۆی بەربژێر کردەوە و دەرچوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.