ئاڤانت-گارد

ئەڤانت-گارد (بە فەڕەنسی: پاسەوانی پێشکەوتوو یان پێشەنگ، دیدەوانی سوپا بەشێوەیەکی سەرەکی پاسەوانی پێشکەوتوو؛ پاسەوانی پێشەوە) خەڵکانێکن کە کارەکانیان تاقیگەری و توندڕەوی یان بنچینەیی یە، لەگەڵ ڕێز بۆ ھونەر، و چاند/کەلتور و کۆمەڵگە.

پێدەچێت تەرخانکرابێت بۆ داھێنانی جوانی ناکەلتوری و جوانی داھێنانی ناپەسەندی، وە لەوانەیە ڕەخنە پێشکەش بکرێت لەلایەن دەرھێنەر و بەکاربەر. 

ئاڤانت-گارد
خۆشەویستی سفڕ، فیلمێکی ١٩٢٧ لەلایەن ڕۆبێرت فلۆڕی

ئەڤانت-گارد بەشێوەیەکی سەرەکی، ئەو سنوورە باوانەی بواری کەلتووری دەبەزێنێت، وە ئەو سنوورانەش دەبەزێنێت کە پەسەند کراوە بە باو یان نەریت. ئاڤانت-گارد لەلایان ھەندێک ئاماژەی پێکراوە کە مۆری مۆدێرنیزم بێت و جیاواز بێت لە پۆست مۆدێرنیزم. چەندەھا ھونەرمەند خۆیان ڕێکخستووە لەگەڵ بزووتنەوە و شۆڕشی ئاڤانت-گارد وە ھێشتان بەردەوامن پێی، مێژووی شوێنەواری دەگەڕێتەوە بۆ دادا بەناو بارودۆخی نێودەوڵەتی بۆ ھونەرمەندە پۆست مۆدێرنیزمەکان ھەروەک شاعیرانی زمان لە دەوری ١٩٨١.

ئاڤانت-گارد ھەروەھا بەرەوپێش دەبات چاکسازیی کۆمەڵایەتیی بنەڕەتی. ئەوە ئەم مانایە وروژێندرا لەلایەن سەینت سیمۆنیان ئەولند ڕودڕیگز لە وتارەکەی کە ناوی "L'artiste, le savant et l'industriel" ("ھونەرمەندەکە، زاناکە، پیشەسازەکە"، ١٨٢٥) کە تیایدایە ئاماری یەکەم بەکارھێنانی "ئاڤانت-گارد" کە ئێستا ھەستێکی باوە: رۆدرییگیس بانگدەدات بۆ سەر ھونەرمەندان بۆ "بۆ ئەوەی کار بکەن بۆ خەڵک بۆ ئەوەی ببن بە[ئاڤانت-گاردی خەڵک]"، پێداگری دەکات کە "ھێزی ھونەرەکان بێگومان بەھێزترین و خێراترین ڕێگایە" بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری.

بیردۆزەکان

ئاڤانت-گارد 
مارسێل دوشامپ، نافورە، ١٩١٧. وێنەکە گیراوە لەلایەن ئەلفرێد ستیگلیتز

چەندین نووسەر ھەوڵیان داوە لەگەڵ سەرکەوتنی سنووردار، بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی چالاکی ئاڤانت-گارد نەخشە بکێشن. وتاربێژی ئیتاڵی ڕێناتۆ پوجۆلی یەکێک لە ناسراوترین شیکردنەوەکانی ڤانگواردیزم وەک دیاردەی کەلتوری شیدەکاتەوە لە کتێبەکەی Teoria dell'arte d'avanguardia 1926 (بیردۆزی ئاڤانت-گارد). لە کتێبەکەدا ڕووماڵ دەکات لایەنەکانی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، دەروونی ڤانگواردیزم، پوجۆلی دەگات بە سەرەوی بار و دۆخە تاکە کەسیەکانی ھونەر و شیعر و مۆسیقا بۆ پیشاندانی کە لەوانەیە ڤانگواردیزیەکان ھەندێک بیرۆکەی نا-پابەندبوون ھاوبەش بکەن لە ژیانی ڕۆژانەیان؛ پوجۆلی کەلتوری ڤانگوارد دەبینێت وەک جۆرێکی بۆھیمیانیزم. نووسەرەکانی تر ویستویەتیان توێژینەوەی پوجۆلی ڕوون بکەنەوە و زیاتر کاری لەسەر بکەن. ڕەخنەگری ئەدەبی ئەڵمانی پیتەر بۆرگە بیردۆزی ئاڤانت-گارد (١٩٧٤) پیشاندەدات بنیاتنانی لەباوەشگرتنی کارە ھونەریە ڕەخنە ئامێزەکان و پێشنیاردەکات کە بە ھاوکاری کردن لەگەڵ کاپیتاڵیزم، "ھونەر وەک دامەزراوەیەک بێلایەنی دەکات لە ناوەڕۆکی سیاسی کاری تاکە کەس".

وتارەکەی پیتەر بۆرگە ھەروەھا بە گەورەیی کاریکردە سەر کارەکانی ھونەرزانەکانی ھاوچەرخی ئەمەریکی ھەروەک بێنجامن ئێچ. دی. بەکھڵۆ ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٩٤١) بەکھڵۆ، لە کۆمەڵە وتارەکانی بەناوی ئاڤانت گاردی نوێ و کەلتوری پیشەسازی (٢٠٠٠) بەڕەخنەیی دەمەقاڵێ دەکات بۆ ڕێگایەکی دایلێکتی بۆ ئەم پایانە. ڕەخنەکانی دواتر بە بیردۆزی کرد کۆنتڕۆلە بۆچوونیەکان، ناوچە چواردەور شیکردنەوە دراوەکانی نووسی، لەگەڵ کەلتوری ئەوروپی، دەمارگیری، وە پێناسەکانی چەشنی بەرھەمی ئەدەبە-دیاریکراوەکان.

پەیوەندی بە کۆمەڵگای ئێستا

چەمکی ئاڤانت-گارد ئاماژەیە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ھونەرمەندان و نووسەران و ئاوازدانەرەکان و بیرکەرەوەکان کە کارەکانیان لەدژی بەھا کەلتوریە ئێستاییەکانە وە ھەندێک جار زمان پاراوێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی ھەیە. چەندان نووسەر و ڕەخنەگر و بیردۆز زان پێداگریان لە کەلتوری ڤانگوارد کردووە لە ساڵەکانی پێکھێنانی مۆدێرنیزم، ھەرچەندە یەکەم لێدوانی کۆتایی پێکھاتوو لەسەر ئاڤانت-گارد وتارەکەی ئاڤانت-گارد و کیتچ لەلایەن کلێمێنت گرینبێرگ ڕەخنەگری ھونەری نیویۆرکی بوو، بڵاوکراوە لە پێداچوونەوەی لایەنگر لە ١٩٣٩. ناونیشانی وتارەکە ئاماژەدەکات کە، گرینبێرگ دەڵێت کەلتوری ڤانگوارد بە مێژوویی دژی کەلتوری "ئێستا/بەرز" یان "شتی بەناوبانگ" بووە، وە کەلتوری ڤانگوارد ڕەت دەکاتەوە دروستکەر و دانانی کەلتوری میدیا کە درووستکراوە لەلایەن بەپیشەسازی گەری. ھەریەک لەم میدیا یانە درووستکراوی تەواوی سەرمایەدارییە-ئێستا ئەوان ھەموویان پیشەسازیی گرنگ-وە لەبەرئەوە ئەوان دەڕۆن بەھەمان پاڵنەری ھۆکاری-قازانجی سێکتەرەکانی بەرھەم ھێنان، و نەک بە نموونەی ھونەری ڕاستەقینە. بۆ گرینبێرگ، ئەم فۆڕمانە لەبەرئەوە کیچ بوون: دروستکراو، ساختەکراو، یان کەلتووری میکانیکی، کە زۆرجار وا نیشان دەدران بۆ ئەوەی زیاتر ببن لەوەی کە ھەن بە دزینی کەرستە و بنچینەی کەلتوری ڤانگوارد. بۆ نموونە، لە ماوەکانی ساڵانی ١٩٣٠ پیشەسازی ڕێکلام کردن خێرابوو بۆ بردنی ڕێبازیی بینایی لە سوریالیزم، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ڕێکلامە وێنەییەکانی ساڵانی ١٩٣٠ بەڕاستی سوریالییە.

ئاڤانت-گارد 
ماکس هۆڕکهایمەر (لە دەستە چەپ)، سیۆدۆر ئاڕنۆڵد (لە دەستە ڕاست)، وە یۆرگن ھابرماس لە پشتەوە لە دەستە ڕاست، لە ١٩٦٥ لە ھایدلبەرگ، لە ئاڵمانیای ڕۆژاوا

چەندەھا ئەندامی قوتابخانەی فڕانکفۆرت - ھەمان وتووێژ و بۆچوونی ھاوتایان ھەبووە: وە لەبەر ئەوە سیۆدۆر ئاڕنۆڵد و ماکس ھۆڕکھایمەر لە وتارەکەیان بەناوی دیالێکتیی ڕوناککردن (١٩٤٤)،  وە واڵتەر بێنجامن لە "کاری ھونەر لە تەمەنی چاپ کردنەوەی میکانیکی" (١٩٣٦) کە زۆر کارگەر بووە. کە گرینبێرگ وشەی ئەڵمانی کیچی بەکارھێناوە بۆ پێناسەکردنی بەراوردەکانی کەلتوری ئاڤانت-گارد، ئەندامانی قوتابخانەی فڕانکفۆرت درووستیان کرد وشەی "کەلتووری میدیا" بۆ نیشاندانی ئەم کەلتورە ساختەیە کە ناوە ناوە دروست دەکرێت لەلایەن کەلتووری پیشەسازی (بلاوکردنەوەی بازرگانی خانوو، پیشەسازی فیلم، پیشەسازی مۆسیقا، پیشەسازی ئەلیکتڕۆنی دەگرێتەوە). ئەوان ھەروەھا نیشانیان دا کە ھەستانەوەی ئەم پیشەسازیە واتە نایابی ھونەرمەند دەژمێردرا بە فڕۆشتنی کارەکەی:بۆنموونە کتێبێک تەنیا شایەنی ڕێزلێنانە کە ببێتە پڕ فڕۆشتریین کتێب، وە ڕێژەی کڕین بوو بە پێوانەی باشی و خراپی بەرھەمەکە لەبەر بەجێھێشتنی ڤانگواردیزم، و کەلتوری کڕیار بوو بە بەڕێوبەر 

سیاسەتی بەرەو چاکبوونەوەی ئاڤانت-گارد لەلایەن بازاڕی سەرمایەداری جیھانی، لەلایەن ئابووریە نیۆلیبراڵیزم یەکان، وە بەوەی کە گی دیبور پێی دەووت کۆمەڵگای دیمەن، وایان کردوە ڕەخنەگرە ھاوچەرخەکان ئەندێشە بکەن لە ئەگەری ئاڤانت-گاردێکی بە مانا ئەمڕۆ. کتێبەکەی پاوڵ مان کە بەناوی بیردۆزی-مردنی ئاڤانت-گارد دەردەخات کە چەند بەتەواوەتی ئاڤانت-گارد لەگەڵ دامەزراوەکان و داڕشتەکانی ئەمڕۆیە، ھەروەھا بیرێک بەدواکەوت لەلایەن ڕیچارد شیشنەر لە شیکردنەوەکانی ئەنخامدانی ئاڤانت-گاردی.

ھەرچەندە ھەبوونی قسە و وتارەکانی گرینبێرگ و ئاڕنۆڵد و ئەوانی تر، چەندەھا بەشی پیشەسازی کەلتوری ئێستا زاراوەی "ئاڤانت-گارد"ی بەھەڵە وەرگرتووە و مانای بەخۆی بۆی زیاد کردوە لەوەتەی ساڵانی ١٩٦٠، وە بەکارھێندراوە وەکو ڕێگایێکی فڕۆشتن و بازرگانی بۆ بەربڵاو کردنی ڕێکلامی سینەمایی بەناوبانگ و مۆسیقای بەناوبانگ. وە بۆتە دیاردەیەکی دیار بۆ ناولێنان لە مۆسیقاژەنە ڕۆکەکان و ئەکتەرە فیلمیەکان بە "ئاڤانت-گارد"، وشەی ئاڤانت-گارد ماناکەی لەدەست دراوە. وە ئەم کارە ھەستی پێکراوە لەلایەن چەندەھا بیردۆز زان وەکو ماتێی کالینێسکۆ لە کتێبی پێنج ڕووی نوێخوازی: مۆدێرنیزم، ئاڤانت-گارد, پووکانەوە, کیچ, پۆست مۆدێرنیزم (١٩٨٧). وە ھانس بێرتێنس لە کتێبی بیرۆکەی پۆستمۆدێرن: مێژوویێک (١٩٩٥)، دەڵێن کە ئەمە ئاماژەیە کە کەلتورەکەمان چۆتە تەمەنێکی پۆست-مۆدێرن ی نوێ، کە بیرکردنەوە مۆدێرنیەکان بوونەتە بە ناپێویست کراو.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەخنەی ئاشکرای ڤانگواردیزم و دژە بینینەکانی کۆمەڵگەی ئێستا بەخشرا لەلایەن ڕەخنەگری نیویۆرکی ھاڕۆڵد ڕۆسنبێرگ لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٩٦٠. ویستی باڵانسێک بدۆزێتەوە لەنێوان تێگەیشتنەکانی ڕێناتۆ پوجۆلی و قسەکانی کلێمێنت گرینبێرگ، ڕۆسنبێرگ دەڵێت کە لەدوای ناوەندەکانی ساڵانی ١٩٦٠ کەلتوری پێشکەوتوو وەستا بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی ناحەزانەی پیشووی. لەدوای ئەوە بۆتە بە پەراستوو کە گرینبێرت پێی دەگووت "خێوەکانی ئاڤانت-گارد لە لایەک، و گۆڕانی کەلتوری گەورە/کەلتوری میدیا لە لایەکەیتر"، ھەردووکیان کارلەیەکدەکەن بە چەندەھا شێوە. ئەمە کەلتورەکەیە کە بووە، لە وشەکانی" "پیشەی لایەنێکی یەکێک دواکەوتنی ڕووخانیەتی".

نموونەکان

مۆسیقا

ئاڤانت-گارد لە مۆزیقا دەگرێتەوە ھەر مۆزیقایەک کەوا ئامرازی ئاڤانت-گاردی بەکار بھێنێت وە لەوانەیە سنووری سرووشتی ئاسای بشکێنێت، ئەم زاراوەیە پێناسەی ئەم مۆزیقاژەنانە (ھونەرمەندانە) دەکات کە لە کەلتوری ئێستا جیابوونەتنەوە. بەم مانایە، ھەندێک ئاوازدانەری ئاڤانت-گاردی سەدەی بیستەم پێکھاتوون لە ئاڕنۆڵد شۆینبێرگ، چارڵز ئایڤس، ئیگۆر ستراڤینسکی, ئانتۆن وەیبێرن، جۆرج ئەنتایڵ (تەنھا کارە زووەکانی)، ئەلبان بێرگ، ھێنری کاوڵ (تەنھا کارە زووەکانی)، فیلپ گاس، ھاری پاڕچ، جۆن کەیج، مۆڕتۆن فیڵدمان، ڕیچارد شتراوس (تەنھا کارە زووەکانی)، کاڕلھاینز شتۆکھاوزن، ئێدگار فاریسی، و لیئانی شێناکیز. ھەرچەندە زۆربەی ئاوازدانەرە ئاڤانت-گاردیەکان پیاون، ئەم کەیسە بەتەواوی وانیە. ئاڤانت-گاردیە ئافرەتەکان پێکدێن لە  پاولین ئۆلیڤێرۆس، دایماندا گالاس، مێردیس مۆنک، و لاوری ئاندێرسۆن.

زاراوەیەکی تری "ئاڤانت-گاردی" ھەیە کە جیای دەکاتەوە لە "مۆدێرنیزم": پیتەر بۆرگە، بۆ نموونە دەڵێت ئاڤانت-گارد (ی) "شێوازەکانی ڕێکی ھونەر" پەسەند ناکات و بەرەنگاری پێوانە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دەبێتەوە، وە ھەمیشە یان بە پێویستی فاکتەرەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتوری دەگرێتوە، بەگوێرەی ماوازدانەر و مۆسیقازان لاری ستیسکی، ئاوازدانەرە مۆدێرنەکان لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم کە ناژمێردرێن بە ئاڤانت-گاردی پێکھاتوون لە ئاڕنۆڵد شۆینبێرگ، ئانتۆن وەیبێرن، و ئیگۆر ستراڤینسکی؛ ئەو ئاوازدانەرە مۆدێرنیانەی کە ناکەونە ناو قالبی ئاڤانت-گاردی پێکدێن لە ئێلیۆت کارتەر، مێڵتۆن بابیتی، گیۆرگی لەجێت، ویتۆد لوتۆساواسکی و لوتچیانۆ بێریۆ، لەبەرئەوەی "مۆدێرنیزمیەکەیان بۆ ئەوە نەبوو بۆ پەیداکردنی ئامادەبووانێک."

شانۆ/نمایشگا

کەچی ئاڤانت-گارد مێژوویەکی دیاری ھەیە لە مۆسیقای سەدەی بیستەم، زیاتر دەخوێندرێتەوە لە شانۆگا و ھونەری نمایش، وە زۆربەی جار لەگەڵ یەکیەتی مۆزیقا و دیزاینی دەنگی، وە ھەروەھا لەگەڵ داڕژتنی میدیای بینایی. چەندەھا بزووتنەوە ھەن لە مێژوو کە کەلتوری ئاڤانت-گاردیان نەخشاند و دروست کرد لە ھەردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا. لەگەڵیان وەک فلوکوس، ڕوودانەکان، وە دادای-نوێ (نیۆ-دادا)

بزووتنەوەکانی ھونەری ئاڤانت-گارد

ھەروەھا ببینە

  • ئاڤانت-گارد  Avant-garde لە پەرتووکەکانی ویکیپیدیا

سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

Tags:

ئاڤانت-گارد بیردۆزەکانئاڤانت-گارد پەیوەندی بە کۆمەڵگای ئێستائاڤانت-گارد نموونەکانئاڤانت-گارد بزووتنەوەکانی ھونەری ئاڤانت-گارد ھەروەھا ببینەئاڤانت-گارد سەرچاوەکانئاڤانت-گاردفەڕەنسیچاندکۆمەڵگەھونەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)کۆندۆمفیزیکدۆلەمەریتیک تۆکدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)سێ بە چوارئایزک نیوتنکەنەدافەلسەفەمیرنشینی ئەردەڵانگەدەپەلکەزێڕینەکەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاریوەیبەک مەشیننەرویژمەولانای ڕۆمیحەیرانوڵاتانی ئەندامی ناتۆشانشینی یەکگرتووبۆکان جافسینەمای کوردیخول پلە دووی کوردستانمافنێچیرگریئەڵماستۆپی دەستئیمام شافعیزێوەرکیشوەرپلەی سەربازیجەنگی جیھانیی دووەمتریپانۆسۆمائەلفوبێی ئارامیگامڵانترسئیدارەی گەرمیانزمانلیۆناردۆ دا ڤینچیعەلی تەرەماخیدیموکراسیمادڕووناکیزەویخشتەی خولیئەنسارولئیسلامپەردەی کچێنیپێکەنینمحەممەدکەو (باڵندە)ئەحمەد موفتیزادەبارگەی کارەباییدیکتاتۆریخولی پلەیەکی کوردستانتیشکی سەروو وەنەوشەییعەبدوڵڵا ئۆجەلانپارکی سامی عەبدولڕەحمانجوانیناسیڕێزمانی کوردیپێداگۆجیئەمریکای باشوورمانگمڵەئەرەستووفرێنکی دی یۆنگڕۆژژمێری کوردییەکەکانی وزەتۆپی پێکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانئینتەرنێتپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)مافی مەدەنی و سیاسیسیدەکانبەختیار عەلیجگەرخوێنبێخود🡆 More