کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی

کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندێکی ھونەری و ئەدەبی و ڕۆشەنبیری بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ لقە سەرەکییەکەی لە سلێمانی دامەزرا و ھەموو بەشەکانی ھونەر و وێژە یشی لەخۆ گرتبوو، بیرۆکەی دروست کردنی کۆمەڵ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی ھونەرە جوانەکان و ئامانجیشی خزمەت بە ھونەر و کلتوری کوردی بوو.

ساڵی ١٩٧١ بە یارمەتی دەستەیەک ڕۆناکبیر لقی بەغدا دامەزرا و ڕەفیق چالاک ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی بوو، ساڵی ١٩٧٢ لقی ھەولێر بە سەرۆکایەتی تەڵعەت سامان دامەزرا، لقی ڕەواندز وەکوو بەشێک لە لقی ھەولێر لە ١٦ی ئابی ١٩٧٧ دەستی بە کار کرد و لقی ھەڵەبجە ش ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی ڕێبوار ئەحمەد غوڵام مۆڵەتی کاری لە لقی ھەولێر وەرگرت. لە سەرەتای حەفتاکان بەھۆی ئارامی نێوان کورد و ڕژیمی بەعس مەودای چالاکی فراوانتر بوو و کۆمەڵ بەھێزتر دەرکەوت. یەکەمین پەیکەر لە شاری سلێمانی پەیکەری پیرەمێرد ی شاعیر بوو کە ساڵی ١٩٧٠ لە سەرەتای شەقامی سالم نزیک بە باخی گشتی دانردابوو کە بە دەستی عەتا قزاز، ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی ساز کرابوو. زۆرینەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و پەیکەرسازی ئەو سەرەدەمە ئەندامی کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوون کە ئێستا بە کۆمەڵی ھونەرە جوانەکانی کورد دەناسرێ.

ئەندامان

بەشێک لە ئەندامانی لقی سلێمانی:

  1. نووری وەشتی
  2. محەممەد سەدیق مەحموود
  3. عەبدوولقادر نووری
  4. جیھان عومەر
  5. مەحموود زێوەر
  6. ڕەئووف یەحیا
  7. تەھا خەلیل
  8. ئەحمەد سالار
  9. شەوکەت ڕەشید
  10. سەلاح ڕەشید
  11. نامدار قەرەداغی
  12. شێرکۆ بێکەس
  13. عوسمان عەلی
  14. حەمەی نێرگز
  15. ئەنوەر قادر ڕەشید
  16. حەمە ڕەشید ھەرەس
  17. فوئاد حەمەدەمین ئاغای حاجی

سەرچاوەکان

Tags:

ئەکتەرتەڵعەت سامانسلێمانیشاری سلێمانیشاعیرنووسەروێژەپیرەمێردپەیکەرسازیڕژیمی بەعسڕەواندزژەنیارکوردکۆمەڵی ھونەرە جوانەکانگۆرانیبێژھونەرھەولێرھەڵەبجە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئامێدیکەعبەسیستمی خۆریقەزای قەرەداغدەوڵەتی سەلجووقیھەمەدانمەدخەلیزمکۆماھۆمیرۆسقەزای خانەقینمستەفا دادارڕۆمانپلاندانانی شاریئەحمەد ھەردیزمانی جەستەیاساکانی جووڵەی نیوتنمەسیحییەتشێرکۆ بێکەسناریمایکرۆسۆفت ئەکسێسمحەممەد کوڕی سەلمانئاوێنەمافی مەدەنی و سیاسیقەزای کەلارئیسپانیاھەرزەکاریئوردنقەزای مێرگەسۆرکاوەی ئاسنگەرباشووری کوردستانتیشکی گامالیبرالیزمئێکس ڤیدیۆسسەرمایەداریمامۆستاعەبدوڵڵا گۆرانڕووداونامەکانی سپایدەرویکسازان، ھەڵەبجەسەردەشتنەبەز گۆرانھەواڵەکانمیرنشینی سۆرانئیبن قەییمئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیزستانمەلای جزیریئەڵمانیائیراسموسکۆماری کوردستانشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسعەدنان و لیناسێکسی کۆمیوزەژێرسوورتۆپی دەستنوێژ لە ئیسلامبەردە ڕەشەکەڕاپەڕینی ١٩٩١شەمێرانیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنالیۆنێل مێسیسەڵاحەددینی ئەییووبیئەحمەدی خانیبورجی خەلیفەئەسیریمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئەدەب (شاعیر)ڤایرۆسی کۆرۆنانزار قەبانیتیشکە مادییەکانتۆماس ئێدیسۆنمەککەپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)مافەکانی مرۆڤشەقڵاوەشنگالشانشینی یەکگرتوومەولەوی🡆 More