ڕەنگێنەی شارباژێڕ

ڕەنگێنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی زەلان، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

ئەم گوندە دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی شاری سلێمانی و نزیکەی (٦٨)کم لە ناوەندی سلێمانییەوە دوورە، ھەروەھا (٤٨)کم لە ناوەندی قەزای شارباژێڕ(چوارتا)وە دوورە.

ڕەنگێنە
Rangena
دیمەنی گوندی ڕەنگێنە
دیمەنی گوندی ڕەنگێنە
وڵاتڕەنگێنەی شارباژێڕ کوردستان
ڕەنگێنەی شارباژێڕ عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
ناحیەناحیەی زەلان
بەرزایی
١٢١٥ مەتر (٣٬٩٨٦ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ناو

ھەڵکەوتەی جوگرافی گوندەکە دەکەوێتە شوێنێکی دڵگیر و ڕەنگینەوە بەتایبەتی لە وەرزی بەھاراندا جوانییەکی دڵگیری ھەیە، ھەروەھا دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای لەرێ و تاریەری سەرکەشەوە، کە دوو چیای ڕەنگین و جوانن، ئەوەش ڕەنگ و جوانییەکی تایبەتی پێ بەخشیووە، لەوەوە گوندەکە بە ڕەنگین، یان بە زمانی خەڵکی ناوچەکە ڕەنگێنە ناسراوە.

جوگرافیا

ڕەنگێنە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سپیار و لە باشوور لەگەڵ گوندی سلێمانەدۆڵ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بناویان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی شێخەڵمارێن.

کشتوکاڵ

  • ڕەنگێنە سەربە کەرتی کشتوکاڵی ژمارە (٩٠)ە، خاوەنی (٣٣٢٨) دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراو و پشتئاوە(دێمی)، زەوییەکان دابەشکراون بەسەر(٧٠) جوتیاردا، ھەر جوتیارێک (١٢) دۆنم و (٢٣) ئۆلکی بەرکەوتووە.
  • لە گوندی ڕەنگێنەدا بەرھەمەکانی وەکو (گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و دانەوێڵەکانی تر) کراوە، لە بازاڕەکانی سلێمانی نیسکی رەنگێنە بە ناوبانگ بووە، چونکە زەرد و کڵۆک بووە، ھەروەھا باخ و رەزیان کردووە و میوەکانی وەکو ترێ و ھەنجیر و گوێز و بادام لە گوندەدا بەرھەم ھێنراوە. بەرھەمی سپیدار (چنارو داری بی)ش یەکێک لە سەرچاوەکانی ژیانی خەڵک بووە، بەرھەمی توتنیش لە سەردەمی خۆیدا رۆڵی باشی ھەبووە لە بواری دارایی خەڵکەکەدا. خەڵکی ئەم گوندە گرنگی زۆریان بە ئاژەڵداری داوە و مەڕ و بزن و ڕەشەوڵاخ و ھەنگ و ھەموو پەلەوەرێکیان بەخێوکردووە، ئاژەڵداری سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی خەڵکەکە بووە.
  • لەبەرئەوەی سەرچاوەی ئاوی زۆری ھەیە، بێجگە لە رووباری رەنگێنە کە لە مەریوان و دەشتی پێنجوێنەوە سەرچاوە دەگرێت، نزیکەی (٢٠) سەرچاوەی ئاوی تری ھەیە دیارتریان: کانی میرمام و کانی بەرد و کانی تووەکان، کانی ناو دێی کۆن، کانی حاجی کەرەم و کانی ناو گوێزان و کانی مام شاوەڵانن.

مێژوو

  • لە دەوورووبەری گوندی ڕەنگێنەدا ھەندێک شوێنەواری کۆنی وەک سواڵەت و کەرتە گۆزە لە ژێر خاکدا دۆزراونەتەوە، ھەروەھا ژمارەیەک گۆڕستانی کۆن لە دەوورووبەری گوندەکەدا ھەن، ھەموو ئەمانە بەڵگەیە کە ئەم گوندە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، ھەروەھا چەند کەلاوەیەک لە دەوورووبەری رەنگێنەدا ھەیە، بەھۆی ئەوەی یەکێک لە جەنگاوەرانی دوانزە سوارەی مەریوان خەڵکی ئەم گوندە بووە بەناوی (جوامێر ئاغای رەنگێنە)وە، بەو ھۆیەوە گوندەکە زیاتر ناسراوە، لەناو دێیەکەدا کانییەک ھەیە بە ناوی (کانی میرمامەند) ئەمەش ئاماژەیە کە میرێک لەو گوندەدا حوکمڕانی کردووە، ھەر لە نزیک دێیەکەدا لوتکە چیایەک ھەیە ناوی (قەڵای وسو پاشا)وە، بەڵام نازانرێت ئەم «وسو» پاشایە کێ بووە لە چ سەردەمێکدا ژیاوە، لەسەر زنجیرە شاخی لەرێ شوێنەوارێک ھەیە، بە شوێنەواری مانەوە و شوێنی پشووی (مەکۆی جوامێر ئاغا) ناسراوە. لە دەوورووبەری گوندەکەدا چەند شوێنەوار و کەلاوەیەک ھەیە کە پێیان دەگوترێت (دێ کۆن)، وەک دەگێڕنەوە ئەم گوندە چەند جارێک شوێنەکەی خۆی گۆڕیووە، ھەموو ئەمانەش بەھۆی رووداوی جیاوازەوە بووە، دوای گواستنەوەشی لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو، لە ساڵی (١٩٩٢)دا بوو دوای گەڕانەوەی خەڵکەکەی و ئاوەدانکردنەوەی لە دوای راپەڕینی ١٩٩١ بۆ شوێنێکی پێدەشتی نزیک رووبارەکە.
  • گوندی ڕەنگینی ڕەنگێنە لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە وێرانکراوە و خەڵکەکەی راگوێزراوە، لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ جارێکی تر دانیشتوانەکەی گەڕاونەتەوە و گوندەکەیان ئاوەدان کردووەتەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

ڕەنگێنەی شارباژێڕ ناوڕەنگێنەی شارباژێڕ جوگرافیاڕەنگێنەی شارباژێڕ کشتوکاڵڕەنگێنەی شارباژێڕ مێژووڕەنگێنەی شارباژێڕ سەرچاوەکانڕەنگێنەی شارباژێڕباشووری کوردستانسلێمانیشارقەزای شارباژێڕناحیەی زەلانپارێزگای سلێمانیچوارتا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھیندستانئازار (مانگ)ژیریی دەستکردئەلفوبێکانی کوردیئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیخەلافەتی عەباسیھەردی سەلامیکەنداودەستوور٣٠ی تشرینی دووەمویکیپیدیای کوردیخانزادی سۆرانتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارخۆشەویستیفەلسەفەکارڵ مارکسچیای کیلیمانجارۆسووڕی ئاوزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)سوپای ئازادی سووریادەوڵەتی ئەمەویدەردەسەری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)تەحیاتپەندەکانی پیرەمێردکوردستانی سوورسێگۆشەڕۆژژمێرڤایرۆسپەیمانی سێڤرخشتەی خولیجەنگی جیھانیی یەکەممادزمانی ئینگلیزیمەم و زینفەلەستینڕیالیزمگاسنمزگەوتی ئەقسامیرنشینی بابانھەوکردنی پەردەکانی مێشکپارێزگاکانی کوردستانبێخودعەبدولقادری گەیلانیمیرنشینی شەدادیوەرزی کەرگەدەنبەنداوی دووکانزمانی عەرەبیبارانکار (ڕێزمان)ڕێککاری کۆمەڵایەتیزمانی کوردیشۆڕشی ئەیلوولپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەئەرەستووکوردیی باشووریفینلاندخورماکۆندۆمسیسرۆڕۆژھەڵاتی کوردستانئادەممەولانای ڕۆمیجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ئەحمەدی نالبەندسۆران (شار)مافی کارکردنزەردەشتسەنا بەرزنجییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید🡆 More