جوولەکایەتی یان جوویەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، بە عەرەبی: الیهودیة)، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی (יהודה-یەھوداھ)ی عیبرییەوە یەھوودا)، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە.
وەک لە پەرتووکی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و نەوەکانی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن قەڕاییتەکان و کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنیا تەوراتی نووسراو دروستە.
جوولەکایەتی | |
---|---|
لقی | monotheistic religion، ئایینە ئیبراھیمییەکان |
دامەزران | ٥. century BCE |
ناو بە زمانی فەرمی | יַהֲדוּת |
نەژاد | جوو، Samaritan |
ناونراوە لەدوای | Judah |
دامەزرێنەر | ئیبراھیم |
جێ | worldwide |
شوێنی دامەزران | مێزۆپۆتامیا |
Foundational text | تەورات، کتێبی پیرۆزی عیبری، تەلموود |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | Jewish studies، sociology of Jewry |
ناوچە | worldwide |
جێبەجێکار | Jewish leadership، ڕابی، Dayan |
Represented by | Jewish religious community |
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج" | https://judaism.stackexchange.com |
پێڕست | list of Jewish communities by country |
بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن. دەگەنە بیابانی سینا و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.
لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جوولەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.
ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوولەکایەتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوولەکایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.