یەزدانێت تێرمیکە کە یەکەم جار لە لایەن مێھرداد ئیزەدیەوە بە کۆمەڵە ئایینە کۆنەکانی کوردەکان گوترا.
یەزدان وشەیەکە بە واتای خودا. ئیزەدی ئیدیعا دەکات کە ئەم ئایینانە ھەندێک تایبەتمەندی خۆیان ھەیە بەڵام ئەوەی لە ناو ھەموویاندا ھاوبەشە ئەوەیە کە ھەموویان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئایینی زەردەشتێتی.
ئایینە کوردییەکان یان دینە کوردییەکان بەو ئایینانە دەگۆترێت ک ڕیشە و بنەمایان لە مێژوو و چاندی کوردستاندا بووە. ئەم ئایینانە جگە لە ئیسلام و یەھوود و خریستیەکانن ک ئایینە سامییەکان دێن بە ئەژمار. ئایینە کوردییەکان بریتین لە: یارسان، ئێزدی، شەبەک، سارلی، ئالەڤی (عەلەوی). جگە لەمانە ئایینەکانی دێکەش لە مێژووی کوردستاندا بە دی ھاتنە ک ئێستا نەماونەتەوە، وەکوو ئایینی مێھر (میترایئیسم)، ئایینی مەزدەک یان ئایینی خوڕەمدینی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یەزدانێت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.