یوری گاگارین

یوری گاگارین (بە ئینگلیزی: Yuri Gagarin) گەشتەوانێکی‌ بۆشایی‌ سۆڤیەتیە، لە دایک بووی‌ (٩/ئازاری/١٩٣٤)، گاگارین بەیەکەم مرۆڤ دائەنرێ ، کە توانیبێتی‌ ھەڵفڕێ بۆ بۆشایی‌ دەرەکی‌ ، و خولانەوە بە دەوری‌ زەویدا، لەرێکەوتی‌ (١٢-اپریل-١٩٦١)، بەسواری‌ گالیسکەی‌ بۆشایی‌ ڕووسی‌(فۆستۆک١).

Yuri Gagarin
Юрий Гагарин
یوری گاگارین
گاگارین لە 1964
یوری گاگارین
ئاسمانەوانی سۆڤیەتی
یەکەم مرۆڤ لە بۆشایی دەرەوەی زەوی
نەتەوەسۆڤیەت
دۆخمردووە
لەدایکبوونYuri Alekseyevich Gagarin
(1934-03-09) 9ی ئازاری 1934
کلوشینۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت
مردن٢٧ی ئازاری ١٩٦٨(١٩٦٨-٠٣-٢٧) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
نۆڤۆسیۆلۆڤۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت
پیشەی تر
فڕۆکەوان
پلە و پایەسەرهەنگ (عەقید) ، هێزی ئاسمانی سۆڤیەت
کات لە بۆشایی
١ کاتژمێر و ٤٨ خولەک.
ھەڵبژرادنهێزی ئاسمانی گرووپی ١.
Missionsڤۆستۆک ١
خەڵاتەکانیوری گاگارین فەرمانی لینین

سەرەتای‌ ژیانی‌

یۆری‌ ، لە خێزانێکی‌ ھەژار لە دایک بووە ، لە (کلۆشیۆ)، لە نزیک (گزاتسک) کە شوێنێکە لە رۆژ ئاوای‌ (مۆسکو) لە (روسیا)، کە دواتر شوێنی‌ نیشتەجێ بوونی‌ بەناوی‌ ئەوەوەنرا ، وەک رێزلێنانێک بۆی‌ لەساڵی‌ (١٩٦٨). باوکی‌ دارتاش بووە، دایکیشی‌ سەرگەرمی‌ خوێندن بووە ، ڕێزبەندی‌ لە نێوان چوار خوشک وبراکەی‌ ، سێ یەمینە، خوشکە گەورەکەی‌ پەروەردەی‌ ئەکرد ، لەبەر لە ماڵ نەبوونی‌ زۆربەی‌ کاتی‌ دایک و باوکی‌ ، بۆبژێوی‌ پەیداکردن ، ھەروەکو زۆربەی‌ خانەودەکانی‌ یەکیەتی‌ سۆڤیەت . خانەوادەکەیان تووشی‌ ناخۆشی‌ بووە، لە ماوەی‌ شەڕی‌ جیھانی‌ دووەم ، دوو براشی‌ لەدەست داوە لەکاتی‌ شەردا ، لەگەڵ ئەڵمانیەکان کاتێک کە بە دایلیان گرتن ، لە کۆتایی‌ جەنگیشدا نەگەڕانەوە . ھەردەم مامۆستاکانی‌ بەزیرەک و لێھاتوو باسیان کردووە ، وازھێنانی‌ لە مامۆستای‌ ماتماتیکی‌ و پەیوەندیکردنی‌ بە ھێزی‌ ئاسمانی‌ لە لەشکری‌ سوور، کاریگەری‌ دیاری‌ لەسەر یۆری‌ جێھێشتووە .

فێربوونی‌

لەکاتی‌ کارکردنی‌ لە یەکێک لە کارگەکانی‌ ئاسن ، ھەڵئەبژێردرێ بۆ پڕۆژەی‌ مەشقکردن ، لە پەیمانگای‌ تەکنۆلۆژی‌ لە شاری‌ (سرتوف) ، لەکاتی‌ مانەوەی‌ لەوێ ، پەوەیەندی‌ ئەکات بە یانەیێکی‌ فڕۆکەوانی‌ ، و مەشقکردن ، بۆ ھەڵفڕینی‌ فڕۆکەی‌ بچووک ، وای‌ لێ ھات گرنگی‌ بەم ئارەزووە نوێیەی‌ بداو ، زۆربەی‌ کاتەکانی‌ پێیەوە خەریک بووە تائەوە کاتەی‌ فێری‌ ھونەری‌ فڕۆکەوانی‌ بوو ، بە شێوەیێکی‌ رێک و پێک ، و بوو بە ھاندەرێک بۆئەوەی‌ پەیوەندی‌ بکات بە کۆلێژی‌ فرۆکەوانی‌ جەنگی‌ ، لە ئۆرنبێرگ لەساڵی‌ ١٩٥٥ز ، دوای‌ تەواو کردنی‌ خوێندنەکەی‌ لە سرتۆف . لە کۆلێژیشدا چاوی‌ کەوت بە فالانتیا گۆڕیشیفیا ، و لە ساڵی‌ ١٩٥٧ز بوون بە ھاوسەر، ولە دوای‌ تەواو کردنی‌ مەشقەکەش بەشێوەیێکی‌ دروست لە سەر فرۆکەی‌ میگ(١٥) ، لەبنکەیێکی‌ ئاسمانی‌ دامەزرا ، لەنزیک سنووری‌ نەرویجی‌ ، لە ھەرێمی‌ مۆڕماسک. کارکردنی‌ لە پرۆژەی‌ بۆشایی‌ گەری‌ سۆڤیەتی‌ :

لەساڵی‌ ١٩٦٠ز ، ئەندازیارانی‌ پرۆژەی‌ بۆشاییگەری‌ سۆڤیەتی‌ ، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو کارکردنی‌ ورد ، لەسەر دۆزینەوەی‌ کەسانی‌ شیاو و لێھاتوو ، تامەشقیان پێ بکرێ ، و ئامادە بکرێن ، بۆ ئەم کارە چاوەڕوان کراوەی‌ ، کە گۆڕانێک دروست ئەکات لەسەر ئاستی‌ نێو دەوڵەتی‌ ، چونکە سەرکەوتنی‌ یەکیەتی‌ سۆڤیەت لە پرۆژەی‌ بڕینی‌ بۆشاییگەریان ، ئەوە ‌ئەگەێنی‌ ، کەئەمان سەرکەووتن بەسەر وڵاتەیەکگرتووەکان ، بەتایبەت لە لێکۆڵینەوەی‌ بۆشاییگەری‌ ، لەم کەتەدا ھەر کێبرکێیەکی‌ بێ ئەندازە خۆی‌ ئەنواند ، لە نێوانی‌ ئەم دوو زلھێزەدا ، لە ھەموو بوارێکدا بیست کەس ھەڵبژێردرا ، کە یۆری‌ یەکێک بوو لەوان ، و خرانە ژێر جۆرەھا شێوازی‌ تاقی‌ کردنەوەی‌ لاشەیی‌ ، و دەروونی‌ توند ، بۆ مسۆگەرکردن لە سەرکەوتنی‌ کارەکە ، لە کۆتاییدا ئەوە مایەوە کەیەکێک لەم دوو ناوە ھەڵبژێردرێ( یۆری‌ گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئەوەی‌ ببێ بە یەکەم کەس کەئەچێ بۆ بۆشایی‌ ئاسـمان ، ئەوە بوو یۆری‌ گاگارینی‌ کورتە باڵایان ھەڵبژارد ، چونکە لەکاتی‌ مەشق و تاقی‌ کردنەوەکان سەر کەتووتربوو ، و جگە لەمەش خاوەنی‌ کەسایەتیێکی‌ نەرم و سادە بوو.

یۆری‌ لەبۆشایی‌ ئاسمان

لە دوانزەی‌ ئەپریلی‌ ١٩٦١ ، یۆری ‌یەکەم کەس بوو کەزەوەی‌ ببینێ لە بۆشایی‌ دەرەکیدا، بەسواری‌ گالیسکەی‌ (فۆستۆک١) . بەپێی‌ دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندنی‌ نێودەوڵەتی‌ ، ئەوکاتەی‌ کە یۆری‌ لە بۆشایی‌ ئاسماندا بووە ، وتویەتی‌ (ھیچ بوونێک بۆ خودا نابینم لێرە)، بەڵام ھیچ بەڵگەێک لەسەر ڕاستی‌ ئەم وتەیە ‌نییە چونکە تۆمارکراوە رێکۆردەرییەکان ھیچ جۆرێک لەم وتانەی‌ تیانییە ، لەم کاتەی‌ کە ئەم لە بۆشایی‌ ئاسماندا بوو، پلەی‌ بەرزکرایەوە لە یاریدەدەری‌ یەکەم ،بۆ پلەی‌ پێشڕەو(رائد) . سۆڤیەت بە جارێ سەری‌ سوڕمابوو لە گەڕانەوەی‌ یۆری‌ ، چونکە ئەوان ئەمەیان چاوەڕوان نەئەکرد ، نیکیتا خرۆشۆف ، یۆری‌ بە نەبەردێکی‌ نەتەوەیی‌ دانا ، بەھۆیەوە ناوبانگی‌ تادەھات زیاتر ئەبوو . ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتە سەرنجی‌ خرۆشۆفی‌ ڕاکێشا ، کە پڕۆژەی‌ بۆشاییگەری‌ سۆڤیەتی‌ بەدەستی‌ ھێناوە ، بۆیە فەرمانی‌ دا کەپارەی‌ زیاتر ببەخشرێ بە ‌جبەخانەی‌ موشەکی‌ سۆڤیەتی‌ ، کە بەھۆیەوە چەکی‌ ئاسایی‌ پشت گوێ خرا ، بۆیە بوو بەھۆی‌ بێزاری‌ و توڕەبوونی‌ دەزگاکانی‌ لەشکرو سوپا و، دابەزینی‌ ئاستی‌ خرۆشۆف لە ڕووی‌ ڕامیاریەوە.

لە دوای‌ گەڕانەوەی‌ بۆ سەر زەوی‌

لە دوای‌ گەڕانەوەی‌ بۆسەر زەوی‌ ، یۆری‌ بوو بەیەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە بەناو بانگەکان وسەردانی‌ وڵاتانی‌ جیھانی‌ ئەکرد ، وەک ریکلامێک بۆ یەکێتی‌ سۆڤیەت .و لەگەڵ ناوبانگەکەیدا بەڕێکی‌ ھەڵسو کەوتی‌ ئەکرد ، بەڵام ئەمە ‌شوێنەوارێکی‌ نەریتی‌ بۆ دروست کرد ، ئەوە بوو کە ڕاھات لەسەر مەی‌ خواردنەوە ، کەبەھۆیەوە کێشەی‌ خێزانیشی‌ پێ چارەنەئەکرا ، پاشان بوو بە جێگری‌ ئەنجومەنی‌ سۆڤیەتی‌ ، تائەوکاتەی‌ کە گەڕایەوە بۆ (سیتی‌ستار)تا ھاریکاربێت لە دروستکردنی‌ گالیسکەیێکی‌ بۆشاییگەری‌ کە ، توانای‌ ئەوەی‌ ھەبێت کەزێتر لە جارێک بەکاربھێنرێ ، ئەوەبوو لەساڵی‌ ١٩٦٧ز ئەو لەوێ کاری‌ ئەکرد ، کاتێ کە گالیسکەی‌ بۆشاییگەری‌(سویوز) سەرکەوتنی‌ بەدەست نەھێنا ، و گەشتە وانێکی‌ سۆڤیەتی‌ تیایدا گیانی‌ لەدەستدا ، بەناوی‌ ڤلادیمیر کۆمارۆف.

مەرگ

بەھۆی‌ سروشتی‌ کارەکەی‌ ، کەجێگری‌ بەڕێوەبەری‌ مەشق کردن بوو ، لە سیتی‌ ستار، ئەبوایە جارێکی‌ تر ھەڵفڕێ بە سواری‌ مێگ-١٥، تا مۆڵەتی‌ فڕۆکەوانی‌ پێ بدرێ ، ئەوە بوولە ٢٧-مارس- ١٩٦٨ز ، لەکاتی‌ مەشق کردنێکی‌ ئاسایی‌(رۆتینی‌) لە نزیک (کیزراچ)، بەھۆی‌ کەمووکوڕیەکی‌ ھونەری‌ نەزانراو ، فرۆکەکەی‌ تێک شکا ، و خۆی‌ و ڕاھێنەرەکەی‌ بوون بە قوربانی‌.

سەرچاوە

Tags:

یوری گاگارین سەرەتای‌ ژیانی‌یوری گاگارین فێربوونی‌یوری گاگارین یۆری‌ لەبۆشایی‌ ئاسمانیوری گاگارین لە دوای‌ گەڕانەوەی‌ بۆ سەر زەوی‌یوری گاگارین مەرگیوری گاگارین سەرچاوەیوری گاگارینزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نیشتمانبەقەرەتۆڕی میدیاییی ڕووداودەریای ڕەشدەروونناسیی پەروەردەییڤایرۆسئۆکسجینئایەتەلکورسیقەرەداغڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆقەزای مێرگەسۆرجەمیل بایکشێخ سەلام عازەبانیگازی سروشتیشێخ مەحموودی حەفیدمادئۆتۆنۆمیئەدۆڵف ھیتلەربەھاردرۆمەلا کرێکارباجپارێزگاکانی کوردستانمەلەوانیخانەعەبدوڵڵا ئۆجەلانئیڤان پاڤلۆڤتەکنۆلۆژیاباشووری کوردستانڕێزمانی کوردینەوشیروان مستەفاکۆمەڵگەلاوانی ئایاکسڕوەکزانیاریسیڤیئەلیف شەفەقلەیلا قاسمسەفەوییەکانقانعئادیابینمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانپێکھاتەی بازاڕجوولەکایەتیخۆکوشتنخانی لەپ زێڕینسۆمەرمیقداد میدحەد بەدرخانعوسمان کوڕی عەفانفێمینیزموێبگەمیرنشینە کوردییەکانھاوزایەندخوازیژان ژاک ڕوسۆکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدامارکۆ پۆلۆڕەقامێرگورچیلە١٦ی ئازارڕۆژژمێری کۆچیپەیوەندییەکانی ئیسرائیل–سوماڵجابانی کوردیچێ گیڤاراکیمیای ئەندامیوڵاتپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکاندڵدارفاسۆلیائایدیۆلۆجیبالەئەحمەد بارزانیشەڕی جەمەلقەزای بەردەڕەشڕووبار🡆 More