یاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢

یاری کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی وەرزی٢٠٢١–٢٢، ٦٧مین یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو، ھەروەھا ٣٠ھەمین وەرز بوو لەو کاتەوەی ناوەکەی لە جامی یانەکانی ئەورووپا گۆڕدرا بۆ جامی یوفای خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لە یاریگای فەرەنسا لە سان دێنیس لە فەرەنسا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نێوان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا. ئەوە سێیەم جار بوو ھەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەیەکبگەن، دوای ساڵانی ١٩٨١ و ٢٠١٨، سێیەم یاری کۆتایی خولەکە بوو کە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو ، دوای یارییەکانی کۆتایی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٦، ھەروەھا یەکەمجار بوو ھەمان دوو یانە لە سێ یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
یاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیSaint-Denis
جێStade de France
پاشکۆیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٣
کاتی ڕوودان٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
سەردەم2021-2022 one-year-period
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
ناوبژیوانClément Turpin
ھاشتاگUCLfinal، ChampionsLeagueFinal

ئەمە یەکەم یاریی کۆتایی بوو کەبەئامادەبوونی ھاندەران لە دوای یاری کۆتایی ٢٠١٩ەوە ئەنجامدرا، چونکە دوو یاری کۆتایی خولی پێشوو بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەوە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر یاخود بەڕێژەیەکی کەم لە بەشداری ھاندەران بەڕێوەچوون. لە سەرەتادا بڕیار بوو یاری کۆتایی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت بەڵام لەوێ ئەنجام نەدرا بەھۆی میوانداری کردنی یاریگاکە لە ساڵی ٢٠٢٠، بۆیە یاری کۆتایی ٢٠٢٢ درا بە یاریگای کرێستۆڤسکی لە سەنت پیتەرزبورگ لە ڕووسیا، پاشان بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ٢٤ی شوبات، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەستەی بەڕێوەبەری بانگھێشت کرد، کە چاوەڕوان دەکرا بە فەرمی یارییەکە لە ڕووسیا بکێشێتە دەرەوە. دوای ڕۆژێک ڕاگەیەندرا کە یاری کۆتایی دەچێتە وڵاتی فەرەنسا لە یاریگای سانت دێنیس کە دەکەوێتە باکووری پاریس.

لە یارییەکەدا ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی ٥٩یەمیندا بە ئەنجامی ١ - ٠ یارییەکەی بردەوە و ١٤ھەمین نازناویان بەدەستھێنا ، کە ژمارەی پێوانەیی بوو، ھەروەھا پێنجەمین نازناوی لە ماوەی نۆ ساڵدا بەدەستی ھێنا. وەک براوەی چامپیۆنزلیگی وەرزی ٢٠٢١–٢.٢٢، ڕیاڵ مەدرید مافی ئەوەی بەدەستھێنا بەرامبەر براوەی خولی خوولی ئەوروپی ٢٠٢١–٢٠٢٢، ئینتڕاخت فرانکفۆڕت، لە جامی سووپەری ئەوروپی ٢٠٢٢ ڕووبەڕووی یەکبنەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایانەی تۆپی پێی لیڤەرپوولیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدیەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بافڵ تاڵەبانیحەسار و سەگەکانی باوکمگوڵی ڕەشتاودانی زەویپشیلەخۆشەویستیئەیووبکارەبانووحئیدریسی بەدلیسیپارێزگای دھۆکپۆدکاستویکیتیۆریقانعمحەممەد کوڕی جەریر تەبەریدایکقەزای پشدەرشیعەسەرمایەداریئێرانباشۆڕشجێژنی قوربانکیشوەرفۆلکلۆریوونیسێفشەڕی ساردوەیبەک مەشینعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئەسیریسیستمی بەکارخەریویکیپیدیاپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)بابلئەلفرێد نۆبێلکتێبمامە ڕیشەڕۆژژمێری زایینیخاکشیرمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردپارەژاپۆنمایکرۆسۆفتشەرەفخانی بەدلیسیچیای شنگالسەڵاحەددینی ئەییووبیسی ئێس ئێسبنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکارشۆڕشەکانی شێخ مەحموودڕانیەتۆپی سەبەتەژانی گەل (ڕۆمان)ئەلبەرت ئاینشتاینشانۆی کوردیجگەرخوێنھەرزەکاریئێدوارد سەخاودایک و باوککۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانڕۆژژمێرکۆیەمالێشڤان پەروەرئەلبێر کاموئەمنە سوورەکەئینتەرنێتخەڵاتی نۆبێلبارزانماھیر حەسەنسوورێژەژن، ژیان، ئازادیسەفینسیاسەت🡆 More