زەویھەڵاتن (بە ئینگلیزی: Earthrise) ناوی وێنەیەکی گۆی زەوییە کە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ـدا لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بە دەستی ویلیام ئەندێرس تۆمارکرا.
ئەم دیمەنە سەرەتا بە دەستی فرانک بۆرمن تۆمارکرا پاشان ئەندێرس بە کامێرای Hasselblad 500EL وێنەیەکی ڕەنگی لەم ڕووداوە تۆمارکرد. ئەم وێنە لەلایەن گۆڤاری لایفەوە لە پێڕستی ١٠٠ وێنەی بگۆڕی ژیانی مرۆڤدا دانراوە. ویلیام ئەڵیسۆن ئەندێرس (بە ئینگلیزی: William Alison Anders)، ئاسمانگەڕی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ـدا لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانیا لەدایکبوو. لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بەشدار بوو.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەویھەڵاتن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زەویھەڵاتن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.