٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران

ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ی سەرۆک کۆماری ئێران ١٣ھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانە، لە دوای دامەزراندنی ڕژێمی ئێران بە ڕێبەرایەتی ویلایەتی فەقیە.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکرێت بەر لەوادەی خۆی ئەنجام بدرێت کاتێک کە حاڵەتی تایبەتی پێویست بێت، وەک لابردنی سەرۆک کۆمار، دەست لەکارکێشانەوە یان مردنی سەرۆک کۆمار. بە ڕێگای ھەڵبژاردنی گشتی. لە سەرەتادا حەوت کەس وەک کاندید پەسەندکران بەڵام دواتر سێ کەسیان لە کاندیدکردن کشاندەوە تەنھا چوار کەسمانەوە کە ئەوانیش ئیبراھیم ڕەئیسی، موحسین ڕەزایی، عەبدولناسر ھیمەتی، ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی. حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژھەڵات بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیان کردووە داوایان لە خەڵک کرد بەشداری نەکەن. ھەڵبژاردنەکان سەر لەبەیانی ڕۆژی ھەینیی، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. لەم ھەڵبژاردنە ٥٩ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو.لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ١٤٨ بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان پێ دەدرێت. زیاتر لە ٦٦ ھەزار سندووقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئامادەکراون. لە ١٣٣ وڵاتی دیکەی جیھان سندوقی ھەڵبژاردن بۆ ھاوڵاتیانی ئێرانی دانراون ڕۆژی ١٨ی جونی ٢٠٢١ سەعات ٧ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەران کرایەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەستی پێکرد .تا سەعات دووی بەرەبەیان درێژەی کێشا ، ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی جوون ٢٠٢١ ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران بڵاوکرایەوە ، ئیبراهیم رەئیسی بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووان بووە سەرۆککۆماری ئێران . لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەیەکی کەم لەخەڵک بەبەراورد بە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداریان کرد بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە لەکاتێکدا ٥٩ ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. چاودێران و شرۆڤەکاران هۆکاری کەم بۆ : قەیرانی ئابووری، بێهیوایی خەڵک لە جێبەجێ بوونی خواست و داواکارییەکانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ، گەندەڵیی بەرفراوانی دارایی و ئیداری و ئابووری ، دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەهۆی ناڕەزایەتی دەڕبرین ، خۆپیشاندان بەرفراوانەکانی ساڵانی ڕابردوو وەک خۆپیشاندانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سزاکانی ئەمریکا، نەبوونی ئازادی سیاسی وەک ئازادی ڕادەربڕین و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بڕوانەبوون بە حکومەت و دەسەڵات لە ئێران، خراپی بارودۆخی ئابووری ، تەحریمی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گروپ و رێکخراو و کەسایەتییە دیارەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران و بڕوانەبوون بە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکانی خەڵک لە رێگای هەڵبژاردن لە ژێر دەسەڵاتی سیستەمی ئێران گەڕێندرایەوە .

ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ی سەرۆک کۆماری ئێران
ئێران
→ ٢٠١٧
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ٢٠٢٥ ←

ڕێژەی بەشداری ٤٨.٧٨٪ (decrease ٢٤.٥٥ pp)
  ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران
دیاریکراو ئیبراھیم ڕەئیسی موحسین ڕەزایی
پارت Combatant Clergy Association Resistance Front of Islamic Iran
دەنگدانی {{{vote_type}}} ١٨،٠٢١،٩٤٥ ٣،٤٤٠،٨٣٥
ڕێژەی سەدی ٧٢.٣٨٪ ١٣.٧٨٪

  ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران
دیاریکراو عەبدولناسر ھیمەتی ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی
پارت Executives of Construction Party ILP
دەنگدانی {{{vote_type}}} ٢،٤٤٣،٣٨٧ ١،٠٠٣،٦٥٠
ڕێژەی سەدی ٩.٨٠٪ ٤.٠٤٪

٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران


سەرۆک کۆماری پێش ھەڵبژاردن

حەسەن ڕۆحانی
Moderation and Development Party

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو

ئیبراھیم ڕەئیسی
Combatant Clergy Association

کاندیدەکان

وەزارەتی ناوخۆ لیستی فەرمی کاندیدە شیاوەکانی ئەنجومەنی پاراستنی دەرستور لە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ دا دەرکرد. ئەنجومەنەکە حەوت کاندیدی وەک کاندید بۆ سەرۆک کۆماری پەسەتد کرد بەڵام دواتر سێ کەس لە کاندیدە شیاوەکان کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • ئەمیرحسێن قازی زادە ھاشمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە)
  • عەبدولناسر ھیمەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران (٢٠١٨–٢٠٢١)
  • ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێستای دەسەڵاتی دادوەری ئێران (لە ساڵی ٢٠١٩وە)
  • موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران (١٩٨١–١٩٩٧)

بایکۆت

ئەنجام

سەرئەنجام لە ھەڵبژاردنەکاندا ئیبراھیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ھەبژاردنی خولی سێزدەھەمی ئێران ھەڵبژێردرا.

ژمارەی دەنگەکانی کاندیدەکان ​

  • ئیبراهیم ڕەئیسی : ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ
  • موحسین ڕەزایی : ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەنگ
  • عەبدولناسر ھیمەتی: ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دەنگ
  • ئەمیرحوسێن قازیزادە ھاشمی : ١ ملیۆن دەنگ

سەرچاوەکان

Tags:

٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران کاندیدەکان٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بایکۆت٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ئەنجام٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران سەرچاوەکان٢٠٢١ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێرانئازادیی سیاسیئیبراھیم ڕەئیسیخۆپیشاندانەکانی ئێران (٢٠١٩)خۆپیشاندانەکانی ئێران (۲۰۱۷-٢٠١٨)سەرۆک کۆماری ئێرانمافەکانی مرۆڤموحسین ڕەزایی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەھونەرتیمساحلوڕسێگۆشەشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریھامبورگخالید کوڕی وەلیدعەلی سادقینووحئیمام شافعیسەلما ھایێکئۆکسجینویلیام شێکسپیردڵزارقەزای بەردەڕەشھۆزە کوردەکانئینجیلی سینۆپتیجاک نیکڵسندەروونناسیی پەروەردەییپریانکا چۆپرائارجەنتینزمانی دایکیدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)جۆری یەکەمی شەکرەڕەمەزانڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)میر محەممەدمیرنشینە کوردییەکانژمێریاریئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاحئامەدبەھارئایینتایکواندۆئەحمەد موفتیزادەڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارڕێباز (فیقھ)جامی شای ئیسپانیاتورکیاڕومێن ڕادێڤقەڵای شێروانەڕۆژژمێری کۆچیئیسحاقمووساپۆکیمۆن گۆڕێواستەزووی کارەباییترێئەردەوان کامکارفۆلکلۆرپارێزگاکانی کوردستانھەردی سەلامیدڵلۆژیککالیفۆڕنیاحوزەیرانھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیائایدزکۆماری کوردستانئیلۆن مەسکبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسییپزیشکماددە٣٠ی تشرینی دووەمجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠دەروونناسیباشووری کوردستان🡆 More