ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕۆژی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو، لەھەمان ڕۆژدا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم ھەڵبژاردنە بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی ئینتقالی بوو، ٢٧٥ ئەندام مافی ئەوەیان پێدرا کە لەنووسینەوە دەستوورێکی نوێ بۆ عێراق بەشداربن لەدوای دەستێوەردانی دەرەکی و لابردنی دەسەڵاتەکانی سەددام حوسەین.
| |||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||
ڕەنگەکان ھێمای لایەنە براوەکانە لەسەر نەخشەی عێراق | |||||||||||||||||||||||
|
ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو بەڕێبەرایەتی گەورە مەرجەعی شیعەی عێراقی عەلی سیستانی زۆرینەی دەنگەکان بەڕێژەی ٤٨٪ بەدەستھێنا، ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان بەپلەی دووەم توانی ٢٦٪ ڕێژەی دەنگەکان بەدەستبھێنێت، ھەروەھا لیستی عێراقی بەسەرکردایەتی ئەیاد عەلاوی ڕێژەی ١٤٪ دەنگەکانیان بەدەستھێنا. لەکۆی گشتی ١٢ حیزب توانیان کورسی پەرلەمان بەدەستبھێنن.
ڕێژەی بەشداریکردنی سوننەی عەرەب کەمبوو لەم ھەڵبژاردنەدا، لە پارێزگای ئەنبار تەنیا ٢٪ خەڵک بەشداربوون> لەکاتی ھەڵبژاردنەکە زیاتر لە ١٠٠ ھێرشی چەکداری ڕوویدا، بەلانی کەم ٤٤ کەس کووژران کە نۆ کەسی خۆکووژبوون بە بۆمب، لەنێو قوربانییەکان ٢٠ کەس لە بەغدای پایتەخت بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کانوونی دووەمی ٢٠٠٥, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.