ھەوکردنی جگەر ب: ھەوکردنی جگەر نەخۆشیەکی درێژخایەنە وە مەترسیدارە بۆ ژیانی تووشبوو، ھۆکارەکی ڤایرۆسی جگەرە ناسراوە بە(HBV) Hepatitis B.
کە نخۆش بە دوو شێوە دەیگرێ
نەخۆشەکە بەزۆری لەدایکەوە داگوازرێتەوە بۆ مناڵ لە کاتی لە دایک بوون، وە چەند ھۆکارێکی تر وەکو؛ بەریەک کەوتنی خوێن یان ھەرشلەکی جەستە، پەیوەندی ججوتبوون لە گەل کەسێک کە ھەلگری ڤایرۆسەکەبێت، یان بە بەکارھێنانی ئەو دەرزیانەی کە بۆ کەسێکە توشبوو بوکار ھاتووبوو. یان بەرکەوتنی شتێکی تیژ کە خووێنە تووشبوەکەی لەسەربێت.
بە بەکارھێنانی ڤاکسین دەتواندرێت بە رێژەی ٩٨—١٠٠٪ رێگە لە تووشبونی بگریت. .(WHO) دەزگای تەندرووستی جیھانی؛ ئاماژە بەوە دەکات کە ٢٥٧ ملیۆن تووشبوی درێژخایەن ھەن وە ٨٨٧ ھەزار مردوو، بەھۆی کەووتنی جەرگیان یان گەشەکردنی ێاوسانەکە بۆ ژێرپەنجە.
لە سالی ٢٠١٦، ٢٧ ملیۆن کەس کە دەکاتە١٠.٥٪ تووشبوان ئاگەداریان لەسەر تووشبونیان بە ھێپەتایت ب (ئاوسانی جگەر) ھەبووە، ٤،٥ مللیۆن (١٦،٧٪) چارەسەر وەردەگرن. (WHO) ئاماژە بەوە دەکا مە رێژەی مندالانی تووشبوو کە ٥٪ لە کاتی دۆزینەوەی چارەسەر یاخود ڤاکسین لە ١٩٨٠ کان لە ٥٪ داباەزیوە بۆ کەمتر لە ١٪ لە ٢٠١٩. . بەرزترین رێژەی تووشبوان دەکوتە کیشوەری ئەفریقا کە ٦،١-٦،٢٪ لە دانیشتوانە تووشبوون. کەمترین رێژەش دانیشتوانی ئەماریکایە بە رێژەی ٠،٧٪ تووشبوون. ئەوروپا ٢٪ وە ئاسیای رۆژھەلات ٣،٣٪.
ھۆکاری سەرەکی تووشبوون بە ھەوکردنی جگەر لە ناوچە چرەکان گواستنەوەیە لە دایکەوە بۆ مندال پێش لە دایک بوونی. ھەندێک جاریش لە مناڵک بۆ مناڵێکی تر کە تەمەنیان خوار٥ ساڵ، وە تووشبوانی خوار ٥ ساڵی چانسی تووشبونیان بە نەخۆشی درێژ خایەن زیاتر دەبێت. ھۆکاری تر ھەب کە باون ئەوانیش؛ دەرزی تاتۆکردن سرنجی دکتۆرەکانی ددان یانیش بە بەکارھێنانی ھەمان دەرزی بۆ بەکارھێنانی ماددە بێ ھۆشکەرەکان وە بەکارھێنانی ھەمان مووس لەگەل کەسێکی تووشبوو، یانیش بەرکەوتن بە شلەی کەسێکە تووشبوو.( لیکی دەم، ئاوی ئافرەت یان پیاو) ئەوەش بە پێیوەندی جووتبوون لەگەل کەسانێک کە ڤاکسینیان نەکردوە، بەڵام چانسی تووشبوون بە ھەوکردنی درێژخایەن لە کاسانی پێگەیشتوو ٥٪ کەچی ھی منداڵان ٩٥٪. HBV) hepatitis B Virus)بۆ ماوەی ٧ رۆژ دەتوانێت لە دەرەووی جەستە بمێنێتەوە بۆیە لەگەل ھەر بەرکەوتنێک ئەگەری تووشبونت ھەیە. ماوەی ٧٥ رۆژی دەوێ تا نیشانەکان دەردەکەوێت وە ٣٠-١٨٠ لە ھەندێک حاڵەت دا. ٣٠-٦٠ رۆژ دوای تووشبون بە ڤایرۆسەکە دەبێتە ھەوکردنی جگەر.
لە کاتی تووشبن نیشانەکان زوو دەرناکەون بەڵکو ٢ مانگ بۆ ٣ مانگ گی پێدەچێت. بەڵام ئەوانەی تووشت درێژخایان نابن ئەوا لە چەند ھەفتەیەک نیشانەکان دەردەکەون وە بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن. نیشانەکانیش بریتین لە: 1- زەردببونی چاو و جەستە(پێست) 2- تاریک بوونی رەنگی میز 3- ماندیەتی زۆر 4- ھێلنچ جان و رشانەوە لەگەل ئازاری زک. 5- لە ئەگەری گرتنی ڤایرۆکە رێژەکی کەم لە خەلکی بە تووندی دەیگرن، تووشی ئازارەکی زۆری جگەر دەبن وە دەبێتە ھۆکاری لەدەست دانی جگەرەکە لە ئانجامدا نەخۆشەکە ژیان لە دەست دەدا. 6- ھەند لەوانەی بک ماوەی درێژخایەن تووشی ڤایرۆسەکەدەبن تووشی شێرپەنجەی جگەردەبن.
ئەگەری تووشبوونی نەخۆشی درێژخایەن لەمنداڵانی خوار ٦ بەرزترە وەک لەوانی تر. رێژەکان بە پێی WHO : لە ناو منداڵان: -٨٠-٩٠٪ منداڵی تازە لەدایکبوو تووشی نەخۆشی درێژخەیەن دەبن. -٣٠-٥٠٪ منداڵی خوار ٦ساڵی تووشێ نەخۆشی درێژخایەن دەبن. لەناو بەتەمەنەکان -٥٪ یان کەمتر لە پێگەشتوان تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبن. -٢٠-٣٠٪ لەو کەسە بەتەمەنانەی تووشی درێژخایەن بوونە تووشی شێرپەنجەی جگەر دەبن.
ھەوکردنی جگەر (ب) جیاوازە لەگەل ھەوکردنی ئاسای، کە بە ھۆکاری جیاواز سەرھەلدەدات وەکو( ڤایرۆس،باکتیار). دەبێت کۆمالەک تاقیکردنەوە بۆ خوێن بکرێت تاکو بزانن ھەوکردنی ئاساییە یانیش (ب)ە وە ئەگەر (ب) ئایە درێژخایەنە یان کورت و تووندە. ئەوەش بە ھەببونی پێکھاتی HBsAG لەسەر خوێن. - ئەگەر ھاتوو لە تاقیکردنەوەی خوێن پێکھاتەی HBsAG,HBcAG,IMG ھەبوو لەگەل ھەببونی HBeAG کە لە ئەگەری ھەببونی ئەم پێکھاتەیە بۆ مان دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە زۆر بە بەقوورسی تووشی ھەوکرنی جگەر ب بووە، خوێن و ھەممو شلەکی جەستەی مەترسیدارە. - ئەگەر HBsAG بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ئانجامەکانی خوێن دەرچوو ئەوا نەخۆش تووشی نەخۆشی درێژخایەن بووە وە ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە یانیش کەوتنی جگەر زیاد دەکات تەنانەت ێەگەر پێکھاتەی HBeAG لە خوێبی نەبوو. بەڵام بۆ گەشەسەندن بۆ شێرپەنجە یان لە کار کەوتنی جگەر ئەوا کاتێکی زۆری پێدەچێت.
ھەبدێک کێشە لە دەستکەوتن ی دەرمانەکان ھەیە چونکە ھەندەک وڵات داھاتیان کەمە ناتوانن تێست زۆر بکەن یانیش خەلکەکە دەرمانکان دابین کەن، لە ساڵی ٢٠١٦؛ لە ٢٥٦ مللیۆن تووشبوو تەنھا ٢٧ مللیۆن کەس(١٠،٥٪) تووشبوان دەزانن کە تووشبون. تەنھا ٤،٥ ملليۆن لەو رێژەیە کە دەکاتە١٦،٥٪ دەرمان وەردەگرن. بەڵام زۆربەی خەڵک تا تووشی نەبن بەقورسیوە نزیک نەبنەوە لە لەدەستدانی یان تووش بوونیچشێرپەنجەی جگەر ئەوا نازانن ڤایرۆسەکەیان ھەیە.
ڤاکسینی ھێپەتایتس ب باشتری رێگای خۆپاراستنە. بە پێی (WHO) کۆمەڵەی تەندرووستی نێودەوڵەتی: دەبێت ئەگەر کرا ھەموو منداڵێکی تازە لەدایک بوو ڤاکسین وەربگرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای لەدایک بوونی، پاشان ٤ جاریتر پێی بدریت کە ھەر جارەو ٤ مانگ بەینیان ھەبێت. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە بوو چونکە ڕئژەی تووشبوان لە منداڵانی تازە بوو دابازی بۆ کەمترلە ١٪ لە ٢٠١٩ کە پێشتر لە ساڵانی پێش بەکارھێنانی ڤاکسین ھەشتاکان تا ٢٠٠٠ ئەمارەکان دەران خستبوو کە ٥٪ منداڵان تووشببون. بۆیە بڕیار درا کە ھەموو منداڵێکی تازەبوو
٣ جار ڤاکسین بکرێت ھەروەھا ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبونیان ھەیە دەبێت ڤاکسین وەرگرنن. ئەو کەسانش:
https://www.hepb.org/what-is-hepatitis-b/what-is-hepb/
https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/hepatitis-b
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوکردنی جگەر ب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.