ھەرمان فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن، ساڵی ٢٠٠٩ بەرھەم ھاتووە و بەرھەمی بەڕێوبەرایەتیی سینەمای ھەولێر و وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
ھەرمان | |
دەرھێنەر | حوسێن حەسەن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | شاخەوان ئیدریس |
نووسین | حوسێن حەسەن |
چەشنی فیلم | دراما |
مۆسیقا | ھاروون ئاتامان |
وێنەگری سینەمایی | عەلی شوکری |
دەستکاری | ڕەجەب ئەحمەد |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ٨٤ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی باکووری (بادینی) |
ھەرمان و ئادار کە ئامۆزا و خۆشەویستی یەکترن، بەر لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی حکوومەتی عێراق بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە باشووری کوردستان، ناچار بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکتر دادەبڕن و ھەرمان گوند بەجێ دێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ شار. دواتر گوندەکە لەلایەن سەربازە عێراقییەکانەوە دەسووتێنرێت و خەڵکی گوند ئاوارە و ئاداریش کە لە سەربازە عێراقییەکان ھەڵاتووە، وێڕای ئەوان لە کەمپێکی ئاوارەکان نیشتەجێ دەبێت. ئێستا، شەڕی درێژخایەن و بێھیوای ھەرمان بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستەکەی دەست پێ دەکات. دواتر دەردەکەوێت کە ئادار دووگیانە و کۆرپەی ھەرمانی لە زگدایە. باوکی ئادار بەھۆی ئەوەی لە دەرەوەی ھاوسەرگیری دووگیان بووە و بۆ ئەوەی شەرەفی خێزانەکەی بگەڕێنێتەوە، ھەوڵی کوشتنی دەدات. ئازاری جیابوونەوە لە کەسێکی ئازیز؛ دۆخی سیاسی، کە ھەڕەشە لە خەباتی سەربەخۆیی گرووپێکی نەتەوەیی دەکات و ھەروەھا ئەو بنەما سەرکوتکەرانەی کە پێیان وایە پاکیزەیی ژنێک شەرەفی بنەماڵەیە، ھەموویان فشار دەخەنە سەر ژیانی ئادار.
تراژێدیای ئەنفال و کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو ڕوانگەی کۆمەڵگای کوردەواری سەبارەت بە نامووس و شەرەف ناوەرۆکی فیلمەکە لەخۆ دەگرن.
فیلمەکە خۆی بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٩یە و ١٠ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور نمایش کرا و ٥ی شوباتی ٢٠١٠یش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سانتا باربارا لە ئەمریکا پیشان درا. ھەروەھا لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٠یش لە حەوتەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشینگتن دی سی نمایش درا. ساڵی ٢٠١١یش لە شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرلین لە دھۆک نمایش کرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەرمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.