ھێرودوت (٤٨٤ی پێشزایین - ٤٢٥ی پێشزایین)، یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە.
ھێرودوت خەڵکی شارێکی بەڕەگەز یۆنانی، بەڵام بەشی پاشایەتی ئێران بووە بۆیە لە بڕێک سەرچاوەکان بە ئێرانیان ناو بردووە. ھێرودوت بە باوکی مێژوو ئەناسن بەڵام لە ڕاستیدا پێش ئەو مێژوونووسی دیکەش ھەبووە بەڵام نووسراوەکانیان بە دەستی ئێمە نەگەیشتوون، بێ گۆمان ھێرودوت خۆی لەو نووسراوانە کەڵکی وەرگرتووە. ھێرودوت گەڵێ سەفەر بۆ وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی یۆنانی کردووە و زۆرینەی نووسراوەکانی گێڕانەوەی بەسەرھاتەکانی و ئەحواڵی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە.
نووسراوەکانی بریتین لە نۆ کتێب و ھەر بۆیە بە مێژوو لە نۆ کتێب دا ناوی دەبەن. هێرۆدۆت وتارەکانی ئەفلاتوونی گێڕاوەتەوە لەگەڵ قوتابیەکەی کە ئەرستۆیە. بێرتراند ڕەسڵ لە مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوادا ئەڵێ "هەندێ پێیان وایە ناکرێ هیرۆدۆت قسەی هەڵە بکات، بەڵام ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە". لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە ڕەسڵ لە خەڵکانی تری بیستوە کە هیرۆدۆت زۆرێک لە قسەکانی بەڕاستی گێڕاوەتەوە. وە زۆربەی مێژووی میسری کۆن لەسەر زمانی و نووسینەکانی ئەو گێردراوەتەوە هەربۆیەش زۆرتیرین سەرەچاوە بۆ ژیان و مێژووی میسری کۆن بۆ گێرانەوەکانی هێرۆدۆت دەگەرێتەوە.
ھێرودوت کات و ساتی ھێندێک لە ڕووداوە مێژوویەکانی تێکەل و پێکەڵ نووسیوە و لە بڕیک شوێندا مێژوو جێگای خۆی بە چیرۆک داوە تەنانەت ھەستی پەروەردە کردنی قارەمان لە نووسینەکانیدا بەتینە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرۆدۆت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرۆدۆت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.