ھیوا قادر (لەدایکبووی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) شاعیر و چیرۆکنوس و ڕۆماننوسی کوردە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ھیوا قادر | |
---|---|
لەدایکبوون | ھیوا قادر ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ چوارباخ، سلێمانی، کوردستان |
پیشە |
|
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
ھیوا قادر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی "مەولەوی" خوێندووە و قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی "سیروان" بە تەواو گەیاندووە، لە دوایشدا ساڵێک لە "ئامادەیی سلێمانی" بەشی زانستی خوێندووە. بەڵام لە بەر ئارەزووی زۆری بۆ ئەدەبیات ڕێڕەوی خویندنی گۆریوەو ڕووی لە قوتابخانەی "ئامادەی ھەڵگوردی وێژەیی " کردووە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی ھەڵگوەرد لە "پەیمانگای ئیداری کەرکوک" ناوی ھاتووەتەوە. بە بۆنەی ڕژێمی بەعس و بە زۆر ھاندانی بۆ ئەوەی ببێت بە "جەیش شەعبی" ناچار کرا کە واز لە خوێندن بھێنێت و ھەڵبێت. بەڵام دوای تەواو بوونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران و لێبوردنی گشتی توانی بچێتەوە پەیمانگاو بە سەرکەوتووی پەیمانگا ببڕێت.
پاشان، وڵاتی بەجێھێشت و ژییانی پەناھەندەیی بۆ خۆی ھەڵبژارد. ھیوا قادر لە ساڵی ١٩٩٢ گەیشتە وڵاتی سوید و نیوەی عومری لە خەریبیدا بەسەر برد ھەتا گەیشت بەو شاعیرەی ئەمڕۆ. ھەموو دەق و نوسینەکانی غەریبی و خۆشەویستییان لێ دەبارێت بێ نازی بەشاعیربوونیان تێدا بەدی دەکرێت.
ھیواقادر ساڵانی سەرەتای نوسینی زۆر بە بێدەنگ و شەرمنی دەست پێ کرد. وەک خۆی باسی دەکات و دەڵێت:
« | تا چەند ساڵێک تەنانەت خوشک و براکانیشم نەیاندەزانی ئەنووسم | » |
لە دوای بڕینی ئەم قۆناغە ھەستیارە، لە ناوەڕاستی ھەشتاکانەوە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرھەمە شیعرییەکانی.
لەگەرمەی ھوتافی شۆڕشگێڕانەو سرودەنیشتیمانییەکانی ڕۆژانی ڕاپەڕیندا، بەتابیعەیەکی عەرەبی توانی دیوانی «چاوەزەردەکان» بنووسێتەوەو کۆپی بکات، دواتریش بەکۆمەکی ھەندێک ھونەرمەندی شێوەکار بەدوو سەد بەرگی لەیەکنەچو و جیاوازەوەیەکەم دیوانی شیعریی خۆی بڵاوکردەوە.
دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سوید بەرھەمەکانی تری وەک کتێب بڵاوکردەوە و لەم ساڵانەی دواتریشدا لە کوردستان ھەندێک لە کتێبەکانی دی چاپکردن، ئێستا نزیکەی بیست کتێبێکن لەکایەی ئەدەبی جیاوازی وەک شیعر، ڕۆمان، سەفەرنامە، ئەدەبی منداڵان، وتار و چاوپێکەوتن، وەرگیڕانی ئەدەبی و فیکری لەزمانی سویدییەوە ھتد …
ھیوا قادر لە ڕابردوودا لایەنگری پاسۆک بووە کە لە دەھەکانی ۷۰ و ۸۰ چالاک بوو. ھەڵویستەکانی ئەم حیزبە زۆر بە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک بوو. برایەکی ھیوا قادر بەناوی ئاری قادر ئەندامی پاراستن و لە ھێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھیوا قادر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.