ھۆزان دینۆ (لەدایکبووی ١٩٦٩ گوندی خەوسکاری، ئەردەھان - ) گۆرانیبێژێکی کوردە.
دەق و میوزیکی گۆرانییەکانی بە تەواوی ھی خۆیەتی. دینۆ بەتایبەت لەبەر گۆرانیی «لێ دایێ» بەناوبانگە.
ھۆزان دینۆ | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٦٩ گوندی خەوسکاری، ئەردەھان، باکووری کوردستان |
پیشە(کان) | سترانبێژ |
دینۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ (ھاسکۆی، خۆچڤان) تەواو کرد. قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ. بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت. لەو سەردەمەدا ساڵی ٩٠ شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە. ھۆزان دینۆ ھونەری خۆی بەم شێوە دەناسێنیت:
« | ھەوڵ دەدەم ببمە ھونەرمەندی ئەو گەلەی ئەوین و ئازادییەکانی دزراون، پاشان ھیواکانی بڕاون، کەیفخۆشییەکانی زیندوو نەماون و وەک ئەوەی وانەی مرۆڤایەتی بڵێتهوه، ھێشتاش لەسەر پێیە. | » |
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھۆزان دینۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.