ھۆرمۆن مادەیەکی کیمیاییە کە خانەیەک (سلوولێک) یان ئاڵگێک لە بەشێک لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەکات دەردەدرێت لە لایەن کوێرە ڕژێنە کۆئەندام و وەکوو پەیامێک دەچێتە بەشێکی تری لەش و دەبێتە ھۆی گۆڕانکارییەک لەوێ.
بۆ گۆڕاندنی مێتابۆلیزمی خانەکان، تەنیا نەختێ ھۆرمۆن پێویستە. ھەندێک لە ھۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤ ئەمانەن: تی٣ و تی٤ کە ھیی ئاڵگی تیرۆئیدن، ئەنسۆلین کە ھین پەنکریاسە و ھتد.
ھۆرمۆنەکان کار لە خانەکان دەکەن لەڕێگەی بەستنەوەیان بە وەرگری پڕۆتینی تایبەت کە دەکەوتە سەر رووی خانە یان ناو سایتۆپلازمی خانە، ئەم بەستنەوەیە دەبێتە ھۆی گۆڕان لە فرمانی خانە. ھۆرمۆنەکان کاردەکەن وەکو پردی پەیوەندی لەنێوان ئەندام و شانەکان بۆ ڕێکخستنی شێوازی کارکردنیان وەک ھەرسکردن و مێتابۆلیزم و ھەناسەدان و فرمانی شانە و خەو و گەشە و جولە و فشار و شیر بەرھەم ھێنان و زۆربون و باری دەرونی.
ھۆرمۆنەکان شێوگی کیمیاییان ھەمەجۆرە کە ئیکۆسانۆیدز و ستیرۆید و وەرگیراوەکانی ئەمینۆ ئەسید و پیپتیدەکان و پرۆتین لەخۆ دەگرێ. ئەو ئاڵگانەی کە ھۆرمۆن دەردەن بەشێکن لە کۆئەندامی کوێرەڕژێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆرمۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھۆرمۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.