هۆتێل ئەوڕوپا ڕۆمانێکی کوردییە لەلایەن فەرهاد پیرباڵ نووسراوە، لە ساڵی ٢٠١٠ و لەلایەن دەزگای ئاراسەوە چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە و پێکهاتووە لە ٢٠٨ لاپەڕە و دواتریش لە ساڵی ٢٠١٧ ماڵی وەفایی چاپی دووەمی بڵاوکردۆتەوە.
ڕۆمانەکە وەکو گێڕانەوەی ڕووداوێکە لە ژیانی نووسەر لە فەڕەنسا. لە ڕۆمانەکەدا کاریگەری کەلتوور، پەناهەندەیی و جیاوازییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی خستۆتەڕوو.
چیڕۆکەکە باس لە ژیان و ئاوارە بوون دەکا لە فەڕەنسا، نووسەر باس لە چیرۆکێکی سەرنجراكێشی راستەقینەدەکات کە دوو کەس هاوشیوەی یەکترن بەهۆی کوردێکەوە یەکتر دەبینن ، یەکێکیان محەمەدی حاجی زادە کە مەلایەکی ئیسلامی ئێرانی، ئەوەی تریش مسیو لوسیانا کە جوولەکەیەکی دەوڵەمەندی دانیشتووی فەڕەنسا، محەمەدی حاجی زادە، لەبەر ناخۆشی ژیان و ڕاوەدوونانی لەلایەن دەسەڵاتداران، هاتووە و بۆتە ئاوارەی فەڕەنسا. کەچی مسیۆ لووسیانا، کە کەسێکی دەوڵەمەندە و دانیشتووی فەڕەنسایە، دەیەوێ بچێتە ئێران و سەر لە خۆشەویستەکەی بدا، کە ماوەیەکی زۆرە بەجێیهێشتووە. سەرەنجام تێکەڵکێشی دروستدەبێ لە نێوان ئەو دوو کەسیاتیە لێکچووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھوتێل ئەورووپا (ڕۆمان), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.