ھاوەڵەکان، (بە عەرەبی: الصحابة) زاراوەیەکی مێژووییە، و بەو کەسانە ئەوترێت کە ھاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدیان کردووە و باوەڕیان بە بانگەوازەکەی ھێناوە، و یارمەتییان داوە لە گەیاندنی ئیسلام و بەرگرییان لێکردووە چەندین جار، و لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر ھاوەڵەکان ھەستان بە گرتنە دەستی جێنشینی کە ناسراوە بە خەلافەتی ڕاشدین، ھاوەڵەکان بڵاوبوونەوە بە نێو وڵاتەکاندا بۆ بڵاوکردنەوە ڕێنماییەکانی ئیسلام و تێکۆشان و فەتحی شار و وڵاتانی تر، و ھاوەڵەکان سەرکردایەتی چەندین داستانی ئیسلامییان کردووە و چەندین شەری بەھێزیان کردووە بۆ بڵاوبونەوەی ئیسلام، شەری ھاوەڵانی پێغەمبەر بۆ ئەوە بووە تا ئیسلام لە ھەموو شوێنی بڵاوببێتەوە وەک شەر لە لە وڵاتی شام و فارس و ناوچەی کوردستان و میسر و خۆراسان و ھیندستان و وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
ویکی عەرەبی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوەڵان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوەڵان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.