ھاوواتا یان ھاومانا (بە ئینگلیزی: Synonym) وشەیەک یان دەستەواژەیەکە کە لە یەک زماندا بەتەواوی یان بە نزیکەیی، یەکسانە لە مانادا بە وشە یان دەستەواژەیەکی تر.
تاقیکردنەوەی پێوانەیی بۆ وشە ھاوماناکان، بە شێوازی جێگرتنەوەیە: فۆرمێک لە ڕستە دەتوانێت بە ڕستەیەکی تر بگۆڕێت بەبێ گۆڕینی ماناکەی. لە ڕووی زمانەوانییەوە، وشەی ھاوواتا بە گشتی بۆ خۆلادان لە دووبارەکردنەوەی وشەکان لە ڕستەکاندا بەکار دەھێنرێت و لە ڕوانگەی ئەدەبییەوە، ھەروەھا بۆ جوانی و دەوڵەمەندی دەقەکە زیاد دەکرێت.
وشەی وەرگیراو لە زمانەکانی تر دەکرێت وەک ھاوواتا بەکار بھێنرێت ئەگەر ھەمان مانای بێت. وەک تغییر: گۆڕان. لەم حاڵەتەدا بەھۆی ھاتنی وشەی عەرەبی بە زمانەکانی دیکە وەک فارسی دەکرێت ئەو وشانەی چوونە ژوورەوە بە ھاوواتا لەقەڵەم بدرێت.
ھەندێک لە وشەناسان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھیچ ھاوواتایەک بەتەواوی ھەمان مانایان نییە (لە ھەموو دەقەکان یان ئاستەکانی کۆمەڵایەتیی زماندا) چونکە وشەڕەتناسی، ئۆرتۆگرافی، سیفەتی فۆنیکی، بەستنەوە (Connotation)، مانا نادیارەکان، بەکارھێنان، و ھتد وشەکان وەک یەک لێ دەکەن.
وشەکە لە لاتینی synōnymum لە نۆرەی خۆی لە زمانی یۆنانی کۆن synōnymon (υώυμοó)، پێکھاتوو لە (s¦n (١ۭщыъ 'پێکەوە، ھاوشێوە و ھتد -ōnym- (-υμ-)، جۆرێک لە 'ئۆنۆما( (ویکت:ὄομα 'ناو').
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوواتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.